تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کورتەهەواڵی ئابووری ئایتی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/11/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کۆمپوتەر Lenovo بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیکردووە لە ئەوروپا و ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوە.

Opera Software خاوەن پشکەکانی نائومێد کردو، ئەنجامەکانی چارەکی سێهەمی بەپێی چاوەڕانی ئەوان نەبوو، بۆیە پشکەکانی لەبازاڕی بۆرسەدا دابەزی.

LG ڕێژەی فرۆشی مۆبایل تەلەفۆنەکانی پێوانەیەکی نوێی تۆماردەکات لەبازارەکانی جیهان.

گەورەکۆمپانیای Amazon کە بەیەکێک لەگەورەترین فرۆشگاکانی ئینتەرنێت هەژمار دەکرێت، ئەنجامە ژمێریارییەکانی چارەکی سێهەمی دابەزی، ئەمەش گاریگەری نەرینی لەسەر بازاڕی بۆرسەی ئەمەریکا هەبووە.

خۆری مایکرۆسۆفت دەدرەوشێتەوە
مایکرۆسۆفت ئەنجامێکی بەهێزی بەدەستهێناوە لەچارەکی سیهەمی ئەمساڵدا و ڕیژەی فرۆشی بە تایبەتی Surface pro و هەڵگرتنی پەڕگە لەنێت، بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە.

کۆمپانیای ئەپڵ و ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراو
هەروەها گەورە کۆمپانیای ئەپڵ ئەنجامێکی زۆرباشی بەدەستهێناوە لەچارەکی سێهەمی ئەمساڵ و زۆر لەو ڕیژەیە بەرزتر و باشتر بوو کە چاوەڕوانیان لێدەکرد.

بۆچوونەکان

سڵاو کاك زەندی گیان دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ ئەو مانشێتە جوانە
بە بۆچوونی من لێنۆڤۆ باشترین بەرهەمهێنەری لاپتۆپ و دێسک لە بازاڕەکانی جیهانداوە نرخەکەشی تاڕادەیەکی باش گونجاوە بۆ بەکارهێنەران بە تایبەتی بۆ قوتابیان بە بەراورد لەگەڵ هەموو کۆمپانیا زەبەلاحە خاوەن ئەزموونەکان ئەمە قسەی چەند ساڵێك پێش ئێستامە وە هەمیشە ئامۆژگاری هاوڕێکانم کردوە کە ڕوو لە لێنۆڤۆ بکەن و بە هەموو شێوەیەك خۆیان بەدوور بگرن لە ئامێرەکانی هێچ پی (HP)
سەرکەوتووبیت مامۆستا گیان

زۆر سوپاس کاک هەردی بەڕێز!
تەواو لەگەڵ بۆچوونەکەتم، پێش چەند مانگێک دوو جۆرە لاپتۆپی HP م کڕی بۆ خێزانم، بردمانەوە، هەمویان کێشەی کیبۆردو دوگمەکانیان دادەبەزین و هەڵناسانەوە، ناچار توشیبا بە سیستەمی کرۆم OS م بۆ کڕی.
بەداخەوە لەم وڵاتەی ئێمە Lenevo نرخەکەی هەر دانابەزێت.

هەڤاڵان سڵاو ...لێنۆ باشە تەسکەو ناسکە بەڵام باتری زۆر کەم دەوام دەکات بۆ خەڵکی کۆرد باشە چوون هەر دەوام ناکەن.بەڵام لەم ڕاپۆرتە بەدوور ،باسی کۆمپانیای بەهێزی Acer بۆ ناکەن کە بەتەواوی بەرهەمەکانی بێ رکابەرن...ئەمەن دەنکێکم کڕی جارێکان هەر لەبواری ڕەقەکالا زۆر بەهێزە و نرخی گونجاوەیە. ئیتر ستایڵ نالێم هەر پێت خۆشە چاوی لێکەی وەک کاک هەردی فەرمووی هەڤالێکی کەرم چوو HP کڕی جار واهەیە وەک هەتیو چاو لە لاپتۆپی من دەکات. ڕۆژی لانی کەم ١٨ کاتژمێر کار دەکات ناڵە ناکات...ئیتر ئەوانەی ترم پێ فشەیە.هەرچەند لێنۆ ئازموونی mbi لەپشتە بەڵام کاک هەردی بەرێز بۆ خانمان جوانە...من خۆم تراختۆرم پێ باشە.ئێوە سەیری E1-V3-V5بکەن چا ئەو کات دێڵین ڕەحمەت لەبابوو کابرا بۆ فەرموودەت.
کاک زەندی چۆن خۆم لەم ماڵپەرە بسڕمەوە.......!

هەی تروکمان ئێمە باسی هەواڵی ئابووری ئەکەین، Acer کەی ئەنجامەکانی باش کرد باسی ئەکەین.
هێز نییە تۆ بسڕیتەوە، سڕینەوەی تۆ واتە دادانەوەی دەڕابەکە، هههههههه.
تۆ خۆت بسڕیتەوە، منیش خۆم دەسڕمەوە

لۆ ناتوانم خۆم بسڕمەوە؟ دیکتاتۆرییە...کێشە نییە من پێی ڕاهاتووم.ئەوە کابرایە بۆ خۆی نانووسێت؟کورد ئایتی،چاوگ و زکورد مردوون بەڵام بەخۆیان نازانن.....تا کەی نازانم.بابە خڕی بکەنەوە با ئابروومان لای داعشی تورک و عەرەب نەچێت....