تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

خاڵە لاوازەکانی ئایفۆن٦

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

لە کاتی دابەزاندنی ئایفۆن٦ دا، ئەوەبوو سەدان کڕیار لەڕیزدا وەستابوون بۆ کڕینی ئایفۆنی نوێ، بۆ بەکارهێنەرانیش ئەندرۆیدیش ئەمە جێگەی سەرسوڕمان بوو، چونکە خۆشحاڵی ئەوبەکارهێنەرانەوە زیاتر بۆ ئەم ئایفۆنە نوێییە، گەورەکردنی قەبارەی مۆنیتۆری ئایفۆن بوو، کە پێشتر لە زۆربەی تەلەفۆنەکانی ئەندرۆیدا هەیە.
لەخوارەوە ئاماژە بە هەندێک خاڵە لاوازەکانی ئایفۆن ٦ دەدەین، هیوادارم لایەنگرانی ئایفۆن دڵگران نەکەین.

[img]http://img.gfx.no/1443/1443227/sdkort.jpg[/img]
١- نەبوونی مینی کارت لە ئایفۆنداو بۆیە ئەگەر بیرگەی زیاترت پێوسیت بێت، دەبێتە گەورەترین بیرگە بکرێت کە دەکاتە ١٢٨ گیگابایت، بۆ ئەمەش دەبێت بڕی ١٥٠ دۆلار زیاتر بدەیت، بەڵام لەکاتێکدا هەمان بیرگە بۆ تەلەفۆنەکانی ئاندرۆید نزیکەی ٤٠٪ ئەو بڕەی پێویستە.
[img]http://img.gfx.no/1443/1443228/nfc.jpg[/img]
٢- پێدان لەرێگەی NFC
یەکێک لە کردارە گرنگەکانی ئایفۆن، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای NFC بۆ پێدانی پارە، ئەمەش کێشەیەکی گەورە بۆ بانکەکان دروست دەکات تاکو پشتگیری ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەبکەن، هەروەها جگە لەم پێدانە، ئایفۆن نەیتوانیوە سودی زیاتر لە NFC وەربگرێت بۆ نمونە ناتوانیت لەڕێگەی NFC مۆبایلەکەت ببەستیتەوە بە ئامێریکی موسیقابۆیە ئایفۆن نەیتوانیوە سود لەهەموو تەکنەلۆجیاکە وەربگرێت.
[img]http://img.gfx.no/1443/1443229/hjemskjerm.jpg[/img]
٣- ڕووکاری ماڵەوەی بێزارکەرە
ئەگەر تەماشای ڕووکاری ماڵەوەی ئایفۆن بکەین، زۆر چڕوپڕو بێزارکەرن و ئاپەکان لەیەکەوە نزیکن، بەڵام لە ئەندرۆید بەم شێوەیە نییە، بەکارهێنەر دەتوانێت زۆر گۆڕانکاری ئەنجام بدات، ڕوکارەکەی زۆر جوانترە.
[img]http://img.gfx.no/1443/1443226/applekabler.jpg[/img]
٤- کابڵەکانی تایبەت بەخۆیین
لە ئایفۆن دا دەبێت هەموو کابڵەکانت لەخودی ئەپڵ بکڕیت و سەرڕای گرانی نرخەکانیان، پرکەرەوە یا کابڵی هیچ جۆرە ئامێرێکی تری بۆ ناگونجێت، ئەمەش گران دەکەوێت لەسەر بەکارهێنەرانی ئایفۆن، بەڵام لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید زۆربەی کابڵەکان و پڕکەرەوەکان بۆ یەکتر دەگونجێن.
بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت ئایفۆنەکەت ببەستیەتەوە بە تەلەفزیۆنەکەتەوە ئەوا دەبێت کابلێکی HDMI تایبەت بکڕیت.
[img]http://img.gfx.no/1443/1443225/multitasking.jpg[/img]
٥- فرەکراداری نییە (Multitasking)
کاتێک ئایفۆن ٦ پلەس دەگاتە دەست بەکارهێنەران و مۆنیتۆریکی گەورەتری هەیە، هەستەدەکەن کە پێوسیتیان بەوە هەیە چەند کارێک لەیەک کاتتدا ئەنجام بدەن، بۆ نمونە ، گوێ لەگۆرانیەک لە یوتوب دەگریت و لەهەمان کاتتدا دەتەوێ چات لەگەڵ هاوڕێیەکت بکەیت یا کورتە نامەیەک بنووسیت یا هەر چالاکیەکی تر ئەنجام بدەیت، بەداخەوە ئەم کردارەش لە ئایفۆندا بوونی نییە، بەلام بەپێچەوە لە تەلەفۆنە نوییەکانی ئەندرۆیدا هەیە.
[img]http://img.gfx.no/1443/1443233/smarteprogrammer.jpg[/img]
٦- بەرنامەکانی سنووردارن
هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی ئاپەکانی ئەپڵ زۆرترن، بەڵام هەر ناتوانرێت بەراوردبکرێت بۆ ئاپەکانی ئەندرۆید کەچەندان هەڵبژاردنت لەبەردەمدایە.

بۆچوونەکان

کاک زەند زۆری گرەفتەکان پەیوەندییان بە سیستەمی کارگێری ئەپڵ واتە ئای ئۆ ئێس نەک ئامێر
بەڕای من ئەوەی NFC کاریگەرە کە دەبوایە زۆرتر کاریان لەسەر کردبا
سەبارەت بە ئاپەکانیش من دەست خۆشی لە ئەپڵ دەکەم کە ڕێگەی بەهەموو ئاپێکی بێزارکەر دانەناوە نموونە گەر سێری ئەندرۆید بکەیت ناڵێم نیوەی بەس ڕوبعێکی بێ کەڵکە سەبارەت بە عێراقیش کە لایەنی کەم ٢-٥ ملیۆن بەکارهێنەری ئەندرۆید هەیە کەچی ستۆرەکەی پڕە لە ئاپی بێ کەڵک دەبێ خەڵکی بەهۆی پڕۆکسییەوە بیکەن بە ئامریکا ئینجا سوودی لێدەبینن کەچی ئەوەی ئەپڵ وا نییە - ئەندرۆید دەبێت لەمانای Globalization تێ بگات خۆ ئێمەش چمان لە ئامریکییەکان کەمتر نییە! کە نەتوانین لە ستۆرەکەمان فەیسبووک و ڤایبەر دابەزێنین!!

دەتوانم هەموو بۆ چونەكانت بە هەلە دابنێم (بە داوای لێبوردنەوە) چونكە بەرێزت لەوانەیە تەنها ئەندرۆیدت بەكارهێنابێت، ئەمەش وەلامی من :
1- سەبارەت بە نەبوونی میمۆری كارت ، پێم وایە شتێكی زیادەیە چونكە تۆ سێ جۆری ئایفۆن بەردەستە 16 و 32 و 64 گێگا پێم وابێ ئێستا 128 گێگاش هەیە . لەوانەیە ئەو حسابەی تۆ كردوتە بۆ نرخەكەی تۆزێك گرانتر بێت لە چاو كرینی میمۆری كارت بەلام حسابی ئەوە بكە ئەوەی ئایفۆن میمۆری ناوەكیە زۆر خێرایە و توشی هێواش بونەوە نابێت + ئەگەر میمۆری كارتی هەبێت ئەوكات دەكرێتە سەر مۆبایل و كۆمپیوتەری تر و پر دەبێت لە فایلی خراپ بۆ سیستەمەكە (ئێستا ئەمە حالی ئەندرۆیدە).
---------------
2-سەبارەت بە NFC ئەمە خزمەتگوزاریەكی زۆرباشە كە خەلكی لە رێگەی مۆبایلەوە پارە بدەن ، له پێش دەرچوونی ئایفۆنی 6 كۆمەلێك كۆمپانیای جیهانی خزمەتگوزاریەكەیان داناوە لای خۆیان ، وە بە ماوەیەكی كورتیش لە زۆربەی شوێنەكان بەردەست دەبێت چونكە ئایفۆن بەكارهێنەری زۆرە و بەرهەمەكانی ئەپلیش شكستیان نیە.
----------------------
3-بە پێچەوانەی ئەوەی باست كرد رووكاری Home لة ئايفؤن زۆر رێكخراو و رێكە ، و ئایكۆنەكان هەموی هەمان قەبارەیان هەیە. بەلام لە ئەندرۆید هەر ئایكۆنە و بە جۆرێكە و لە یەكتریش نزیكن.
-----------------
4-سەبارەت بە كێبلی Lightning خۆمان دەزانین ئەپل كە تا ئیستا سەركەوتوو بووە بەهۆی ئەوەیە كە شتەكانی Universal نیە و تەنها تایبەتن بە ئامێرەكانی خۆی ئەمەش سودی خۆی هەیە ، چونكە بەكارهێنەر توشی كێشە و نەگونجان نابێت لەگەل چەند جۆرێكی جیاواز . لە رووی سیستەمیش ئەپل بەم شیوەیە سەركەوتووە چونكە تەنها خۆی رەقەكالا و نەرما كالا دروست دەكات.
----------
5-سەبارەت بە Multitasking تا رادەیە ك هاورام لەگەلت.
-------------------
6- ئەگەر لە هەمووی هاورا بم لەگەل ئەمەیان هاورا نیم ، هاورێ خەلك هەمووی بەكارهێنەرە و هەموومان باش دەزانین نیوەی ئاپەكانی ئەندرۆید بێ كەلكن ، سەدان ئاپ هەیە تەنها چەند وێنەیەكی تێدایە و لە فرۆشگای ئاپەكان دانراوە !!!! زۆربەی زۆری ئاپەكان لە ئامێرێكەوە بۆ ئأمێرێكی جیاوازیان هەیە لە كاركردن ، تەنانەت بۆ هەندێك ئامێری ئەندرۆید كار ناكات. وەك بەرێز (لاوەند) وتی تۆ وەرە لە ولاتێكی عەرەبی بۆ نمونە عیراق و كوردستان فرۆشگای ئاپەكان Google play بكەوە ئینجا بزانە دوو ئاپت دەداتێ كە سودی لێ وەرگری؟؟! پریەتی لە شتی بێ مانا هەندێكیان رێك بۆ سیخوری دروست كراون ، زۆر جار وتومە بلاوكردنەوەی ئاپی ئەندرۆید بووە بە گالتەجاری ، باوەر دەكەی چەندین ئاپی زۆر ئاسایی و سەرەكی هەیە ناتوانی لە عیراق داونلۆدی بكەی ؟. بەلام سەیری ئاپەكانی ئەپل بكە هەمووی رێك و پێك ، بەرنامەیەك نابینیت كارنەكات یان ساختە بێت (كە ئەمە لە ئەندرۆید) هەیە. لە هەر شوێنێكی جیهانیش بیت دەتوانیت سود لە ئاپەكان وەربگریت و بیانكریت.

دەستانخۆش بۆ کۆمێنتەکانتان، ئەوانە ڕاو بۆچوونی من نین دەربارەی ئایفۆن ٦، بەڵام ئەوە ڕای خەڵکی زۆر پرۆفیشناڵە لەئایتی، بۆ ئەوەی من تەنیا ئاندرۆدیم بەکارهێنابێت، لەم ساتەدا ٤ ئایفۆنمان هەیە لە ماڵەوە، دوانی ٤ دوانی ٥ لەگەڵ دوو ماک پرۆ، بەڵام من لەگەڵ ئەو بۆچوونانەمو زۆر دروستن.
کاتی باسی چاکوخراپی ئاپ دەکرێت، کیشەی داگرتنی ئاپەکان لە گوگڵ پلەی لەکوردستان، ئەمە چی پەیوەندیەکی هەیە ئایفۆن ٦ وە.
ئەندرۆید بۆ هەر پرۆگرامێک دەیان هەڵبژاردنت هەیە.
تەکنەلۆجیای NFC ئەمەیان ڕەخنەی ئەوە لە ئەپڵ دەگیرێت کە ئەوەندەی بوار فراوانی تەکنلۆجیاکە، سودی لێنەبینیو.
کابڵەکانی تایبەتن بەخۆی، یونیڤەرساڵەکان کێشەیان هەیە، ئەمەیان تەنیا بۆچوونی خۆتە، وەڵامەکەت :موقنع" نییە.
لەدوای ئەم بابەتە کێشەی تریش لە ئایفۆن دۆزراتەوە بۆ زانیاریتان، بەڵام ئێمە لێرە بابەت دەنووسین و لایەنگری هیچ کۆمپانیایەک ناکەین، نە MS و نە گوگڵ نە ئەپڵ و سامسۆنگ، هەر سێ کۆمپانیای OS کان ئەمریکایین بۆ ئێمە هەموویان یەکن، بەڵام میدیاکانی ئایتی چۆن باسی ئەم ئامێرادەکەن، ئێمەش هەمان شت دەگەیەنین بەخەڵکی خۆمان، ئیتر بەکارهێنەر خۆی ئازادە، من خۆم وەکو دیزاین ئایفۆن شەشم زۆر لا جوانە، بەڵام تەلەفۆنی تر هەیە و لە ئایفۆن هەزانتر و باشتریشە، ئیتر بۆچیمە.
٧- خاڵی حەوتەمیشی هاتەسەر، لۆ ئەمەیان چی دەیەژی؟
[youtube]znK652H6yQM[/youtube]
[url=http://www.greenbot.com/article/2686006/10-android-features-that-still-make-it-still-better-than-ios-8.html]سەردانی ئێرەش بکە بوو بە ١٠ خاڵ[/url]

من لە ڕوانگەی فیکری خۆمەوە نووسیم
وە ڕوانگەی فیکری خۆشـم لە ژینگەکەم دەخولێتەوە بۆیە باسی Store کرد وە من وتم دەبێت گووگڵ جیاوازی نەکات لە پێدانی ئاپ بۆ هەروڵاتێک وەک ئەوەی ئەپڵ
چوونکە لە عێراق زۆر کەس بەهۆی ئەمەوە وازیان لە سامسۆنگ هێنا و بەمۆبایلێکی بێسوود لەقەڵەمی دەدەن گەر هاتییەوە بۆ کوردستان ستۆرەکەت بکەوە گەر ئەندرۆید بەکاردێنیت ئینجا ڕایی خۆت دەرببڕە - ئەپڵ لە مردنی جۆبزەوە واتە لەو کۆنگرەی چەند ڕۆژێ دوای مردنی ستراتیژییەکی درووستکرد کەدەبێت هەموو بەرهەمەکان هی خۆی بێت بەتایبەت لەڕووی نەرمەواڵاوە - نموونە لە ئۆئێس ئێکس و ئای ئۆ ئێس دا ئەپڵ هیچ ئاپێکی کۆمپانیای دی بەکارناهێنێ بەڵکوو جێگرەوەشی بۆ داناون نموونە هەموو سیستەمەکان مەمنوونی ئادۆبین بۆ بەرهەمی مۆنتاژ و گرافیک و ڕیدەری پەرتووک وەک مایکرۆسۆفت وە کڕۆم ئۆ ئێسیش هەروای لێدێت لە ئەندرۆیدیش هەمان شت بەڵام ئەپڵ لەجێگای ئەو iBooks ی بۆ خوێندنەوە و iBooks Author بۆ نووسەران وەشاند وە ئەپڵ لەکۆنگرەی ٤س کە پاش چەندڕۆژێ لە مردنی جۆبز بوو ئەوە بەفەرمی یوتیوب و گووگڵ ماپسی ڕەشکردنەوە لە ئای ئۆ ئێس پاش ماوەیەک ڕەزامەند بوو بە پەسەندکردنی ئاپەکە لە ئاپستۆر ئەمەش پاش وەشاندنەوەی لەلەلایەن گووگڵەوە بەرحاڵ لێرە دەردەکەوێت هێزێکی هاوپەیمانی گووگڵ بەرامبەر ئەپڵ کەتەنیا بە بەرهەمی خۆی دەژی لەڕووی نەرمەواڵەوە دەڵێم بۆیە بێ شک هاوپەیمانێتی ئەندرۆید براوە دەبێت بەڵام ئەگەر چاو لە سامسۆنگ بکەین بەنموونە ئەوە ئەندرۆید بۆی بۆتە نان و ئاو هەرگیز ناتوانێت تایزن ئۆ ئێس بخاتە سەر گالاکسی نۆت و گالاکسی ئێس بەوەی فرۆشییان کەمدەبێتەوە فەرقی نامێنێت لەگەڵ مایکرۆسۆفت.

هاوڕاشتم کە بەنموونە سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٥ کە ئێستا بە ٥٠٠ دۆلار لە هەولێر باشترە لەوەی بچیت ئایفۆن ٦

تازە لە کەناڵی بیابان - کەناڵی نێوخۆیی کوردستان ئەم بابەتەی تۆیان دەخوێندەوە!

ئەپڵ بووە بە دین!

بەڕێزان بێئەوەی داوای لێبوردن بکەم، دەمەوێت پێتان بڵێم زۆربەی قسەکان کە لێرەدا نوسراون هەڵەن، من نازانم کورد کەی فێر ئەبێت زانیاری تەواو و دروست بدات بە خوێنەرەکانی، دیسانەوە لەژێر ناوی پرۆفیشناڵیدا قسەی بێسەرەو بەرە دەنوسرێت. کەسێک کە شارەزا نییە باشتر وایە گوێبگرێت، نەک زانیاری بدات.
بۆ زەندی:
بەڕێز تۆ ناونیشانەکەت باسی ئایفۆن ٦ دەکات بەڵام تەنها خاڵی ٢ تایبەتە بە ئایفۆنی ٦، بۆ خاڵی ٧ کە لە کۆمێنتەکەدا زیادتکردووە دیسانەوە دەربارەی ئایفۆن ٦ نییە، بۆ ئایفۆن ٦ پڵەسە. تۆ بڵێی جیاوازی نێوان ٦ و ٦ پڵەسیش نەکەن (تەنانەت ڤیدیۆکەشت کە داوناوە لەسەری نوسراوە). لەوەتەی ئەپڵ مۆبایل دەردەکات هەمو خاڵەکانی تری تیایە، بۆ نمونە هیچکاتێک میمۆری نەخواردووە، هەمیشە کێبڵەکەی جیاوازە، ئاپەکانیش هەمیشە هەروا بون و بەوشێوەیە دانراون لەسەر هۆم پەیجەکەی، هەرگیز گۆڕانی تیا نەکراوە، تەنها ئەوە نەبێت کە فۆڵدەر دروست دەکەیت، ئیتر بۆچی ئێستا بووە بەکێشە و لاوازی؟ بۆ خاڵی ٦، من لە تۆ دەپرسم کەی ئەندرۆید ژمارەی ئاپەکانی لە ژمارەی ئاپەکانی ئەپڵ زیاتربووە، کە تۆ نوسیوتە ((لەم دواییەدا))!!!!!. لەوە ناچێت ئەوەتان لەبیربێت کە ئەپڵ پێش گوگڵ مۆبایلی دەرکردووە و ئاپ ستۆری داناوە.. تەنها یەک جار گوگڵ ژمارەی ئاپەکانی گەیشتە ئاستی ئەپڵ. ئەگەر پێت وایە دو کەس لە یوتیوب دو ڤیدیۆی بڵاوکردەوە ئیتر پرۆفیشناڵە ئەوە هەڵەیت، ئەگەر ئەتەوێت بزانیت پرۆفیشناڵەکان ئەڵێن چی؟ سەیری کەناڵەکانی بلومبێری بکە، سەیری ڤیدیۆکانی cnet بکە. سەیری پێشکەشکردنەکان بکەن و بابە تە زانستییەکان بخوێننەوە لە گۆڤارە ناودارەکاندا. پێم مەڵێ کە ئەوانە دەکەن، چونکە ئەگەر زانیارییەکانت سەرچاوەی هەبوایە (وەک چۆن لە خاڵی ٧ دا کردووتە) ئاوا لە وانەی تریشدا پشتت پێدەبەست. ئەگەر نوسەرێکیش ڕای خۆی دەربڕیوە لە شوێنێکدا ئەوە ناکاتە ئەوەی کە ڕای هەمو کەس بێت. بەڕای من پێویست ناکات بەهانە بۆ هیچ خاڵێکت بێنمەوە، چونکە تۆ و هەمو ئەوانەی ئەندرۆید بەکاردێنن لەبیریان چووە کە (Apple) سامسۆنگ نییە و (iOS) ئەندرۆید نییە، ئەمانە جیاوازن بەڵام تۆ و ئەوانەیتر دەیانەویت وەک یەک بن. جا ئەگەر هەردوکیان وەک یەک بن ئێمە بۆچیمانە؟ ئەوانەی کە حەزیان لە ئەپڵە لەبەر ئەوەیە کە جیاوازە. دواتر دەیان کۆمپانییا هەیە لە دنیادا کە کێبڵ دروست دەکات و بۆ ئایفۆن دەبێت، بۆ ئایپاد دەبیت (ئەگەر دەتەوێت ناوەکانیت بۆ ڕیز دەکەم) بەڵام سەبارەت بەوەی کە کێبڵەکەی ئایفۆن بۆچی بۆ سامسۆنگ یان مۆبیلێکیتر نابێت، ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە بڵێیت بۆچی کێبڵەکانی دێڵ بۆ کۆمپیوتەرەکانیتر نابێت؟!!! جوابەکەی ئاسانە، چونکە دو پارچەی جیاوازن (زۆر سادە).. من نازانم کێبڵی تایبەتی (HDMI) مەبەستت لەچییە؟ چونکە یەک جۆر کێبڵ هەیە تا ئیستا، بەڵام شوێنی نییە لەسەر ئایفۆن، وابزانم شوێنی نییە لەسەر سامسۆنیش. بۆیە دەبێت پەیوەندییەکیتری بۆ بکڕیت.
بۆ لاوەند:
بەنسبەت زانیارییەکانی کاک لاوەند، من نازانم لە چ سەرچاوەیەکەوە وەری گرتووە؟ زۆربەی زۆری قسەکانت هەڵەن، بەس تەنها یەک سەرچاوەم بەرێ کە لەدوای مردنی جۆبزەوە ئەپڵ یوتیوب و گوگڵ ماپی ڕەتکردۆتەوە؟ ئەمە لەچ شوێنێکدا نوسراوە؟ تۆ لەکوێت بیستووە؟ ئەتوانیت پێم بڵێیت کۆنگرەی ٤س چییە؟ ئەگەر مەبەستت لە پێشکەشکردنی (کینەوت)ی مۆبایلی 4S ە، ئەوا بۆ زانیاریت ئەو پێشکەشکردنە (کە تۆ بە کۆنگرە ناوی دەبەیت)، ١ ڕۆژ بەر لە مردنی ستیڤ جۆبس پێشکەشکرا واتە ٤/ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١، بەڵام ستیڤ ٥/ی ئۆکتۆڤەری ٢٠١١ مرد، دواتر لە ١٤/ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ ئایفۆنەکە کەوتە بەردەست.. بۆ زانیاریت لە ٦/ی جونی WWDC) 2011) ئەوە ستیڤ بو کە نەرمە پرۆگرامەکەی پێشکەشکرد واتە (iOS 5). تەنانەت هیچ (کۆنگرەیەک) پێشکەشکردنێک نییە بەچەند ڕۆژێک دوای مردنی ستیڤ، یەکەم پێشکەشکردن لەدوای مردنی ستیڤ لە ١٩/ی جەنیوەری ٢٠١٢ دا بو، کە (iBooks Arthur, iBooks, iTunes U) پێشکەش کرا. برام ئەدۆب ڕیدەر زۆر جیاوازە لە (iBooks)، لە هەموشتێکدا جیاوازن. ڕاستە ئەدۆب لەبواری گرافیکدا پێشکەوتووە (تەنها فۆتۆشۆپ)، بەڵام نە لە بواری دەنگ و نە لە بواری ڤیدیۆدا سەرکەوتو نەبووە، هەمو زانکۆکانی دنیا بۆ خوێندن لەو بوارانەدا کۆمپیوتەری ماک و بەرنامەکانی ماک بەکاردێنن، ئەمە لەبەر ئەوەی سەرکەوتووە و ئاسانە نەک لەبەر ئەوەی کە بڕیاریانداوە هی خۆیان هەبێت. دیسانەوە سەبارەت بە لابردنی یوتیوب و گوگڵ ماڵ بۆ یەکەم جار لە iOS 6 دا بو کە لە ١١/ی جونی ٢٠١٢دا (WWDC) (واتە هەشت مانگ و ٧ ڕۆژ دوای مردنی ستیڤ) هۆکاری لابردنی ئەو ئاپانە، ئەپڵ نەبو، ئەوە نەبو کە ئەپڵ ئەیەوێت هی خۆی هەبێت، بەڵکو لەسەرەتای دروستکردنی ئایفۆنەوە ئەپڵ و گوگڵ گرێبەستییان کرد بۆ ماوەی ٥ ساڵ یوتیوب و گوگڵ ماپ بەشیوەی (ئینتیگرێت) لە iOS دا بەکاربێت و لەساڵی ٢٠١٢دا ئەو گرێبەستە کۆتایی هات. هۆی تازەنەکردنەوەکەی گوگڵ بو، چونکە بەپێی هەواڵەکان داهاتیان نەبو لەو بوارەدا. ئەپڵ ئامادەنەبو ماپی گوگڵ بەکاربێنێت بەکۆمەڵێ هۆکاری سکیوریتی و پێویستی پاتری و بەکارهێنانی هەندێ زانیایری تایبەتی بەکاربەر. بەڵام هەتا ئێستا ئەپڵ هیچ ئاپێکی نییە لەبری یوتیوب. (هەڵبەت ئەزانم کە (Podcasts)ی هەیە بۆ هەندێ کاری تر).
یەک تکای برایانەم هەیە ئەویش ئەوەیە لە زانیاری داندا بە خوێنەران، وردبن و بزانن چی دەنوسن. سوپاس

هەندێ قسەت درووستە بەڵام
مەسەلەی کەیبڵ ئەوە بەهۆی زۆری کۆمپانیاکانی ئەندرۆیدەوە کە زۆریان یەک کەیبڵ بەکاردێنن زۆرجار کێشە بۆ پاتریش درووست ئەکا لەڕووی ئەو وزەیەی ئەیداتە ئامێرەکە ، لەماڵئ ئێمە ١٠ جۆر لەو کێبڵەمان هەیە کەجیاوازن لە ئامێرەکان نموونە ئامێری MiFi و مۆبایل و بارگاویکەری دەرەکی و DVD دەرەکی هەمان کەیبڵ وەردەگرن , هەڵبەت زۆر کۆمپانیا هەن ئەو کەیبڵەی ئەپڵیش درووست دەکەن وەک تۆ باست کرد بەڵام زۆرجار ئەپڵ ئاگاداری ئەوە ئەیا کە ئەو کەیبڵە هی خۆی نییە و ئاگادارت یەکاتەوە لە بەکارنەهێنانی
کاک زەندیش دەزانێک بەشێکی زۆر لەخاڵەکان لەپێشووتریش نەبوو بەڵام لە ئایفۆن ٦یش چارە نەکراوە بۆیە هۆکارەکانی نووسراون ، هەر بەکارهێنانی NFC بۆ ئایفۆن شتێکە کە چەندین ساڵە بەکارهێنەرانی چاوەڕێیان دەکرد ئێستاش تەنیا بۆ دانی پارە بەکاردێت لە Apple Pay ، لەگەڵ ئەوەش ئەپڵ Air Playهەیە کە بەکارهێنانی ئاسان و خێرایە بۆ بەستنەوە و گواستنەوە لەنێوان بەرهەمەکانی ئەپڵ
هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوانی ئایفۆن ٦ و ٦+ دا نییە لەوەی قەبارەوە نەبێت جگە لە جیاوازییەکی کەم لە کامیرا و پاتری ، کە وەک جیاوازی سێری بکەیت وەک ئایفۆن ٥ئێس و ٥سی.
کۆمپانیای ئەدۆبیش Adobe Reader , Adobe Acrobatی هەیە کە هەمان کارەکانی iBooks , iBooks Author دەکەن جگە لەوەی iBooks کۆگای کتێبیشێ هەیە کە ئەمەیان بۆ ڕکابەری kindle ە
سەبارەت نووسینە مێژووەکانیش ئەوە من دان هەڵەبوونی خۆم دادەنێم بەتایبەتی لە ساڵەکان

سڵاو
ئێمە ناتوانین بڵێن ئەندرۆید باشە یەن خراپە وەیان بڵێین ئەپڵ خراپە یەن باشە ، چونکە هەموو بەرهەمێک هی هەرکۆمپانیایەک بێت باش و خراپی ئەبێت.
سەرەڕای ئەوەی خۆم ئەندرۆید بەکار ئەهێنم بەڵام بەرهەمەکانی ئەپڵ باشترن و زیاتر ئەمێننەوە .
وە هۆی سەرەکی سەرکەوتنی ئەپڵ ئەتوانین بیگێڕینەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە کۆمپانیا پەیرەوی ئەکات ، ئەویش ئەوەیە کە ڕای بەکارهێنەر وەرئەگرێت کە ئایا پێیەن باشە بەرهەمەکە چۆن بێت بۆنموونە بەکارهێنەر پێین باشە بە چەند هەنگاو یان چۆن بگەن بە یەکێ لە ئەپلیکەیشنەکان ، ئەویش ڕای بەکارهێنەران وەردەگرێت و ڕەچاوی داواکاریەکانیان دەکات .
بۆ ئەندرۆید کە لە ئێستادا بەکارهێنەری زۆرە ، ئەگەر تێبینی بکەین پاش بەکارهێنانی ساڵێک خاو ئەبێتەوە کە زۆرێک لەبەکارهێنەران وا ئەزانن کێشەی هاردوێرە !!
بەڵام خۆی لەڕاستیدا کێشەی سیستەمی ئەندرۆیدەکەیە ، کە ئە تائێستا کۆمپانیا پێی چاک نەکراوەو چاکردنیشی کارێکی ئاسان نیە تەنانەت بۆ کۆمپانیاش ، وە ئەتوانم بڵێم ئەم کێشەیە بۆ ئاخیری ئەندرۆید لەناو ئەبات ، لەبەر ئەوەی چاوەڕێی چارەسەرکردنی مەکەن

بابەتەکەم بەکوردی نووسیوە، ئەوە ڕای من منییە، وەڵامی هەرکەسم نەدایەوە، پێویستە دووجار بابەتەکە بخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی بابەتەتیکەوە بکەیت، پێوسیتە سەرەتا تێبگەیت.

کاک دلاوەر، تۆ هاتویت ئاستی ئێمە هەڵبسەنگێنیت، یا بۆچوونی خۆت بنووسیت.
بەهەڵە لەبابەتەکە گەیشتویت،هەلەکانیش زۆرن بۆیە کاتی ئەوەم نییە وەلامیان بدەمەوە.
کابڵ باسی Universal مان کردووە برا تۆ باسی چی ئەکەیت.