پڕۆژەی وەرگێڕانی فەیسبووک بۆ کوردی
خۆشبەختانە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا [b]فەیسبووک[/b] زمانی کوردی (ناوەند) واتە سۆرانی زیادکرد و ئێستا لە پڕۆسەی وەرگێڕاندایە، کە هاوشێوەی تویتەر هەرکەس ئازادە لە وەرگێڕان و دەنگدان بە وشە و وەرگێڕانی گونجاو.
من هیوادارم کە ئەندامان و چالاکانی کورد ئایتی گروپیش بەژداربن لەو پڕۆژەیەدا، بۆ وەرگێڕان بە وشەی جوان و گونجاو وە ڕونکردنەوە و پێشنیازکردنی ئەو وشانەی کە لە پڕۆژەکانی تردا بەکارهاتوون. چوونکە ئەندامانی کورد ئایتی گروپ ئەزمونیان هەیە لە وەرگێڕان لە چەندین پڕۆژەدا و گرندگی بە ڕێنووس و وشەی جوان و ڕەسەنی کوردی دەدەن.
چونکە بەڕاستی ئەوەی لەم سەرەتایەدا دەبینین کە زۆر وشەی نەگونجاو بەکارهاتوون و بەکاردێن کە بەڕاستی وەرگێڕانەکان تێکدەدەن. و دوای ڕەنگە چاککردنەوەان زۆر گرانبێت.
وە زۆر وشەش کە لە زمانی کوردیدا نیە یان ڕای جیاوازی لەسەرە، چەندین وشەی بەرامبەری نەگونجاوی بەرامبەر بەکارهاتووە.
دەتوانیت ئێستا لە ڕێی ئەم[url=https://www.facebook.com/translations/] بەستەرەوە[/url] دەست بە وەرگێڕان بکەیت>> پاش کردنەوەی بەستەرەکە "کوردیی ناوەندی" هەڵبژێرە و دەست بە وەرگێڕان بکە.
https://www.facebook.com/translations/
وە لەڕێی ئەم کۆمەڵەیەوە (گروپەوە) وەک سەکۆیەک دەتوانن گفتوگۆ و پێشنیاز بۆ وشەکان بکەن:
[url=https://www.facebook.com/groups/328040617346252/]سەکۆی پڕۆژەی وەرگێڕانی کوردی [/url]
هیوادارم بەژداربن. بە تایبەت کە فەیسبووک زۆر زۆر کوردی تێدایە....

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم باسە، زۆر ڕاستە، گرنگە وشە وەرگێڕراوەکان ڕاست و دروست بن و بناغەیان کوردی بێ. هیوادارم هیممەتی تیا بکرێت
دەستخۆش ، تکایە پێویستە ئاگادار بین لە نەکردنی هەڵەی ڕێزمانی بۆ نمونە کە وشەیەک خۆی داوای وەرگێرانی فرمانت لێ ئەکات دەبێ ئاگادار بین لەوەی لەگەڵ ناو لێمان تێک نەچێت بۆ نمونە لە وشەی save (action) یەکێک لە وەرگێڕانەکان پاشەکەوت کردن بوو ئەوی تر پاشەکەوت بکە ، دیارە ئەوەی دووهەم راستە چونکە فرمانە ، جگە لەوە دەبێت وریای هەندێ هەڵەی تر بین بۆ نمونە لە یەکێک لە وەرگێڕانەکان دا close friend بە هاوڕێی داخراو وەرگێڕدرابوو کە خۆی هاوڕێی نزیک ئەگرێتەوە جگەوە لەوەی وەرگێڕانی شێوەزاری سەرووش لە هەندێک وشە دانراوە کە ئەویش هەڵەیەکی ترە، هەروەها هەندێک وەر گێڕان زۆر بە شێوەیەکی ڕووکەشانە کراوە وەک داخستنی ئەکاونت و خەزن کردن کە ئەمانە نە وشەی کوردینو نە وشەیەکی ئەکادیمی و گونجاون کە بەکارهێنەر بەکاری بهێنێ
دەستخۆشی و سوپاسنامە بۆ هەموو ئەو هاوکارانە و Rate دانانە بۆ وشە زۆر گونجاوەکان ، من یەکێکم لەو کەسانەی سەرقاڵی ئەندرۆید بووم بۆ بە کوردی کردن ، لەبەر زۆری وەرگێڕەکان وشەی زۆر نامۆی تیایە و وەک کاک میران فەرمووی کار و ناو تێکەڵ دەکرێن و زۆر خراپ ئەشكێتەوە لەکاتی بەکارهێنان.
بەڵام ئەوەی من لەم فەیسبووکە بینیم زۆر گونجاو بوو ، بە داخەوە خۆزگە منیش بمتوانیایە و کاتم هەبوایە
دوای کۆتا پۆلی ئەمساڵم ، هەر بژین
براینە ئەوەش با وەک تویتەرەکەی لینەییەت ببێتە چێشتی مجیوری وا باشە ئیمەش وشە وشە لێرە ڕێک بکەوین و ھەموومان دەنگی لەسەر بدەین زۆر باش ئەبێت.
کاک ژیار ئەوەی وەرگێڕانەکەی فەیسبووکی باش کردووە باشی ratingــەکەیەتی و منیش کاتێک فەیسبووکم کردبە زمانی کوردی(زمانی کوردیم هەڵبژارد وەک زمانی بەکار هێنان) هەستم کرد کە وشەکان باشتر هەڵىژێردراون..
کاک خەبات سوپاس بۆ رونکردنەوە ، ئەڵبەتە پاشەکەوت بکە یان پاشەکەوت کردنم وەک نمونە هێنایەوە ، بەڵام لە هەندێ حاڵەتی تر پێم وا نییە چاوک هەمیشە دەرمانی دەردەکە بکا !
واییە کاک خەتاب بەس وللە لەدەستیان شیتبووم من بەس سەیر ئەکەم ھەر مردم ھیندەی بلیم کاکە دیکتیۆ بەکاربینن لیرە زۆر مادوبوونیان کیشاوە و کاتمان بۆ ئەکەریتەوە بەس فشەییە.