تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

زیاد کردنی تەختەکلیلی کوردی بۆ ئامێرەکانی Ios

miran95

Miran95

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاو
وەک دەزانین لە دواهەمین نوێکردنەوەی ئەپڵ بۆ ئامێرەکانی کە بەسیستمی ios کار دەکەن ئێستە ڕێگەدەدرێت کە تەختەکلیلی نوێو بەدەر لە تەختەکلیلەکانی ئەپڵ زیاد بکرێت وەک چۆن لە ئەندرۆید رێگە پێ دراوە . من خۆم شارەزاییەکی وەهام نییە بەڵام هێندەی بزانم کارێکی گران نابێت بەو پێیەی کە پێشتر دیزاین و دروستکردنی تەختەکلیلی کوردی لە ios کراوە وەک لە چەند بەرنامەیەک دا هەیە بەڵام وەک تەختەکلیلێکی سەربەخۆ تا ئێستا نییە . من پێشنیار دەکەم بۆ ئەو هاوڕێیانەی شارەزان تا زوو تەختە کلیلی کوردی زیاد بکرێ باشتر دەبێ

منیش هەمان پرسیارم لادروست بوو ، كا ئایا دەكریت كیبۆردی كوردی زیادبكریت لەتەنیشت ئەوانی دیكە؟ دەستخۆش بۆ كردنی پرسیارەكەت

ئەمە شتێکی نایابە ئەگەر بەمشێوەیە بێت!
بەڵام کەس لێرە نییە هەتا وەڵام بداتەوە نەک وەشانیشی بکات!

کاک ڕێبین هێندەی ئاگادار بم بەڵێ دەکرێ بەو پێیەی ئەوان تەختەکلیلی third party قبوڵ دەکەن دەبێت هەموو جۆرە تەختەکلیلێک قبوڵ بکرێ ، وە پێشتریش لەو بەرنامانەی کە تەختەکلیلی کوردی تایبەت بە خۆیان هەبووە بگرە لە پێکەوە لکاندنی پیت و دروست کردنی وشەدا لە ئەندرۆیدیش باشتر بووە بەو پێیەی تا ئێستا گووگڵ نەیتوانییوە کێشەی کۆمەڵێ پیت چارەسەر بکات بەڵام لە IOS هەرگیز ئەم کێشەیە نەبووە (وەک لە بەرنامەکانی هەڵەبجە و چەند بەرنامەیەکی دی کە تەختەکلیلی تایبەتیان هەیە دەر دەکەوێ)

کاک لاوەند پێ دەچێت هاوڕێیان بەهۆی کەمی کاتەوە نەیانتوانیبێت ڕونکردنەوە یان وەشاندنەکە بکەن ! بەداخەوە خۆشم نایزانم ئەگەر نا هەوڵم بۆ ئەدا خۆزگە ئەوەش بکرایەو بەو جۆرە یەکێک لە گەورە کێشەکانمان لە بەکار هێنانی ئامێرە گواستراوەکان وەک مۆبایل و تابلێت چارەسەر دەبوو