تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ناردنی پۆست بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/08/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

پار زستان فرۆشەگەی بەناوبانگی [url=http://www.digi.no/925254/luftige-planer-fra-amazon]Amazon[/url] بۆ یەکەم جار تەکلۆجیایەکی نوێی بەکارهێنا بۆ ناردنی پۆست یاخود ئەو کەلوپەل و شمەکانەی لە سەرهێڵ لەمالپەڕەکەیان دەکڕرێت، ڕاستەوخۆ لەماوەی نیو کاژێردا(٣٠خولەک) بەیارمەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە دەنێرێت بۆ کڕیارەکان، بەمەرجێک ئەو ناونیشانە لەو بازنەیەدابێت کە ١٦ کیلۆمەترە.
[img]http://bilde.digi.no/droner-luftige+planer+fra+amazon.jpg?o=5042753&w=698&h=392&ee=1385968279[/img]
هەنووکە گوگڵ بەهەمان شێوە لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە بە وتەی خۆیان دوو ساڵە بەنهێنی سەرقاڵی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەن، بەهەمان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر، شمەک و کاڵاکانت بۆ دەگەیەنێتە ماڵەوە بەشێوەیەکی زۆر خێرا.
ئەم پرۆژەیەی گوگڵ کەناوی (Wing )ە، لە لایەن [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Google_X]Google X[/url] بۆماوەی دووساڵە بەنهێنی سەرقاڵی پێشخستنین، گوگڵ ئێس ئەو پێشخەرانەن کە خاوەنی ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر و گوگڵ گڵاس و تەکنەلۆجیای ناردنی ئینتەرنێت لەڕێگەی بالۆنەوە بۆ ناوچە دوورەکانن.
Google X پشتراستی ئەم هەواڵەیان کردۆتەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەن لە وڵاتی ئوسترالیا، بۆ ئەو ناوچانەی دوورە بازاڕن، پۆستەکانیان لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بەخێرایی بۆ دەگاتە باخچەی ماڵەکانیان.
بەپێی سەرچاوەکە، مەبەست لەم پرۆژەیە گەیاندنی کەلوپەلەکانە زۆر بەخێرایی، بۆ نمونە لەنزیکەی دوو خولەکدا ئەو کەلوپەلانەی لە ڕانیە کڕیوتن دەگەنە قەندیل.

شایانی باسە جیاوازی ئەم دوو پرۆژەیە لەوەدایە، ئەو فڕۆکەیەی کەلوپەلەکانی ئەمازۆن دەهێنێت، خۆی دەنیشێتەوە، بەڵام ئەمەی گوگڵ لەڕێگەی گوریسەوە شۆڕدەکرێتەوە، بەخێرایی ١٠ مەتر لەچڕکەیەکدا.
تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن بۆ بینینی پرۆسەی گەیاندنەگە.

[youtube]QuFP9X6nVnc[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی بۆ ئەم بابەتە، من ڤیدیۆکەم بینیبوو بەڵام تەواو لە مەبەستی پڕۆژەکە نەگەیشتبووم.

پرۆژەکە مەبەستیان، گەیاندنی پۆستە بەخێراترین کات، بەتایبەتی ناوچە دوورە دەستەکان، یا ئەو ناوچانەی ڕێگەوبانیان چڕە، ئەمە لە ئێستادا، بەڵام ئەم پرۆژەیە پێشدەخرێ و فراوانتر دەکرێت.
زۆر سوپاس

دەستخۆش کاک زەندی، راستە دوو ساڵە لەسەر پرۆژەی گواستنەوە خەریکن، بۆ ئەو مەبەستە دوو کۆمپانیاش کڕیوە کە ئامێر و ئۆیۆمبیلی سەر چیاکان دروست دەکەن.