تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کێشەی سانسۆری گالاکسی ئێس 5 چارەسەرکرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/05/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

تەلەفۆنی سامسۆنگ گالاکسی ئێس 5 یەکێکە لەتەلەفۆنە باشەکانی ساڵ، هەموو کردارەکانی ئەم تەلەفۆنەزیرەکەی سامسۆنگ لە لوتەکەدایە، تەنیا خاڵی لاوازی خاوی سیستەمی پەنجەمۆرەکەی بوو، کە زۆر لە میدیاکان ئاماژەیان پێکردبوو، بەڵام هەنوکە سامۆسۆنگ ئەو کێشەیەشی لەڕێگەی نوێکردنەوەیەکەوە (Update ) ئەم کێشەیەی چارەسەرکردووە، جگە لەوەش لەدوای داگرتن و دامەزراندنی ئەم نوێکارییە، سیستەمەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر دەبێت.
هەموو بەکارهێنەرانی Samsung Galaxy S5 دەتوانن ئەم نوێکارییە دابگرن، کە قەبارەکەی 100MB ، ئەگەر تەلەفۆنەکانتان بەشێوەی خۆکار داینەگرێت، دەتوانن خۆتان لەڕێگەی Settings وە دایبگرن.
شیاوی باسە ئەم نوێکردنەوەیە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر وەشانی ئەندرۆیددا ناهینێت و سیستەمی کارگێڕی هەمان وەشانی 4.4.2.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ بابەتەکانت هیوادارم سەرکەت و بیت.

زۆر سوپاس کاک دلۆڤان ئایتی، هیودارم خوێنەرمان هەبێت

سوپاس کاک Daniel

دەست خۆش بۆ بابەتەكەت بەڵام كێشەی كامێراشی هەبوو ئایا ئەمەشی چارەسەر كرد؟؟

زۆر سوپاس کاک یونس، ئەتوانی ئاماژە بە کیشەکە و بەستەرێک دابنێیت بۆ پشتراسکردنەوەی ئەو کێشەیە؟

دەستخۆش کاک زاندی، ڕاستە ئەو کێشەیەی هەبوو، بەڵام نوێمکردەوە ئیتر ئێستا چالاکانە کار دەکات،
بەڕێز یونس، باوەڕ ناکەم هیچ کێشەیەکی لە کامێرا هەبووبێ، بە پێچەوانەوە کامێراکەی خاڵی هەرە گەورەیەتی.
بژین.

دەستان خوش بیت بەریزان بو ئەم بابەتە . بەس من یەك دانە پرسیارم هەیە لە بارەی سامسونگ 5S. ئەویش ئەویە كە هەموو تكستیكی كوردی بە چر پچری پیشان ئەدات وەكو بو نمونە... گەرمیان... بەم شیوەیە دەردەخات ،،،گ ە ر میا ن ،،،، جانزانم جارەسەرەكەی چیە ؟.