تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

باوترین ٥ مۆبایلی ئەندرۆید

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2014/05/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

بوونی جۆراوجۆری مۆبایلە هۆشمەندەکان، ئەمڕۆ کڕیار تووشی سەرئێشە دەکا، ئەویش %١٠٠ دەکەوێتەوە سەر بەکارهێنەر خۆی، بە دوای چیدا دەگەڕێ، نرخی هەرزان، کامێرایەکی چاک، تەمەندرێژی باتری، هەمەجۆری نەرمەواڵەکان، ..هتد، لێرە باسی ٥ لە باوترین و نوێترین مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەندرۆید دەکەین لە باشییان و خراپییان.
[b][/b]
[b][img]http://i57.tinypic.com/fapt35.jpg[/img][/b]
[b]HTC One M8[/b]
وەشانی پێشووی HTC One M7 سەرکەوتنێکی بەدەست هێنا و بەکارهێنەری تایبەتی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە، ئەم وەشانەش هەروا کۆمەڵێک تایبەتمەندی باشتری هەیە، بەڵام گلەییشی لەسەر هەیە لە هەمان کاتدا، سەیرکەن.
[u]باشییەکانی:[/u] جۆرایەتییەکی بەرز لە دروستکردنی مۆبایلەکە، نەرمەواڵەی کامێرا، هەستەوەری HTC UI 6 (کەمێک جوانترە لەوەی پێشوو)، Motion Launch gestures (جووڵە زیرەکەکان بۆ ئاسانکاری)، بڵندگۆی BoomSound، خێراییەکی زۆر لە کردارکردن، نیشاندانی نایابی LCD3, ٣٢ گێگابایت بیرگەی ناوخۆ لەگەڵ جێگا بۆ میمۆردی کارد، لە کۆتاییشدا بوونی باتەرییەکی مەزن و تەمەندرێژ.
[u]خراپییەکانی:[/u] کەمێک درێژترە لەوەی پێشوو، ڕەقەکاڵای کامێراکەی (دژەلەرزین لادراوە لە لێنزی دووەمی)، دژی ئاو و تۆز نییە، پشتی مۆبایلەکە زۆر خزۆکە لە دەستتدا (لوسە).

[img]http://i57.tinypic.com/280uwjs.jpg[/img]
[b]Samsung Galaxy S5[/b]
سامسۆنگ بەردەوامە لە فرۆشتنی بە ملیۆنانی مۆبایلەکەی، زۆربەی کاتیش بە باشترین و زیرەکترین مۆبایلی هۆشمەندی ئەندرۆید ناوزەند بووە. ببینن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەکارهێنەرانەی ئەم مۆبایلە هۆشمەندە چاوەڕێی زیاتریان لە Galaxy S5 دەکرد.
[u]باشییەکانی:[/u] نیشاندانی نایابی AMOLED، کامێراییەک بە جۆرایەتییەکی زۆر بەرز، دژە ئاو و دژە تۆز، دەتوانرێ باتری و میمۆری کاردەکەی بگۆڕدرێن، کێشێکی سوک بۆ شاشەیەکی بەوجۆرە گەورە، باترییەکەی زۆر باشی تەمەندرێژ.
[u]خراپییەکانی:[/u] ڕێکخستنەکانی ناو مۆبایلەکە زۆر پەرت و بڵاوە، ناسەرەوەی پەنجەمۆرەکەی کەمێک بێ سوودە، شوێنی ئاگادارکردنەوەکانی زۆر قەرەباڵغە.

[img]http://i57.tinypic.com/jj5je9.jpg[/img]
[b]Sony Xperia Z2[/b]
نیشاندان لە وەشانی پێشووی واتا Z1 زۆر ناپەسەند بوو، ئەمەش وای لە بەکارهێنەران کرد چاوەڕێی زۆر لە Z2 نەکەن، بەڵام Z2 بەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە جێگای خۆی کردەوە و پلەیەکی باشی گرتووە.
[u]باشییەکانی:[/u] نیشاندانێکی جوانی IPS LCD, دیزاینێکی کەشخەی مۆبایلەکە لە شوشە و ئاسنی سوک، ئاستێکی نایابی کامێرا، دژە ئاو و دژە تۆز، ٣ گێگابیات ڕام، جێگای میمۆری کارد، دوگمەی جودا بۆ وێنەگرتن، باترییەکی تەمەندرێژ، بوونی فرە-ڕەنگی لە ڕووناکی ناسەرەوەکەی (indicator light).
[u]خراپییەکانی:[/u] بیرگەی ناوخۆی سنووردارە، جێگا و دەرچەی زۆر لە لەشی مۆبایلەکە، نەبوونی کۆنترۆڵ لە ڕێگای تیشکی ژێر بنەوشەیی (infrared remote control).
[img]http://i61.tinypic.com/2nsrhi.jpg[/img]
[b]Moto X[/b]
هەرچەندە کۆمپانیای Motorola زۆر لەمێژ نییە مۆبایلی هۆشمەندی Moto X ـی دەرکردووە، بەڵام جێی خۆیەتی باسی تایبەتمەندییەکانی بکەین، چونکە زۆری هەیە! وە بوونی دیزاینی جۆراوجۆر و ڕەنگاوڕەنگی لە دەرچوونییەوە جوانتری کردووە لەگەڵ ئەوەش کە مۆبایلێکی زۆر ئاسانە لە گیرفاندا.
[u]باشییەکانی:[/u] ئەندازەیەکی زۆر شازی مۆبایلی هەیە (لە درێژی و پانی)، نرخێکی گونجاو، دوگمەکانی کۆنترۆڵ جگە لە هەستەوەرەی دەستلێدان و یاریدەدەری مۆتۆرۆلا، خێرا لە گەیشتنی نوێکارییەکانی ئەندرۆید، کامێراکەت ئیش پێبکە لە چاو تروکانێکدا.
[u]خراپییەکانی:[/u] ناتوانرێ بیرگەی فراوان بکرێ، تەمەنی باترییەکەی سنوردارە، ئاستی کامێرەکەی نزمترە (بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی کامێرای مۆبایلە هۆشمەندە باوەکانی تر)، جۆرایەتی نیشاندنی نزمترە.

[img]http://i58.tinypic.com/24d0dud.png[/img]
[b]Google Nexus 5[/b]
ناکرێت باسی باوترین مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەندرۆید بکەی و نێکسوس فەرامۆش بکەی، Nexus 5 مۆبایلێکی زۆر نایابە و لەوەش پشتڕاست کراوەتەوە کە دواترین و نایابترین وەشانی ئەندرۆیدی پێ بگات، هەروەکو ئایفۆن ساڵی جارێک بە Nexus شاد دەبین :) ئەوەش باشیی و خراپییەکانی.
[u]باشییەکانی:[/u] نرخێکی گونجاو، بارگەکردنەوەی بێتەلی ‌Qi, ئاستی کردارکردنێکی بەرز و چێژبینین لە ئەزموونی گووگڵ، خێرا لە گەیشتنی نوێکارییەکانی ئەندرۆید (هەروەکو Moto X).
[u]خراپییەکانی:[/u] ناتوانرێت بیرگەی فراوان بکرێت، تەمەنی باترییەکەی سنوردارە، ئاستی کامێراکەی مامناوەندە (لە ئاستی چاوەڕوانکراو نییە).

هەرچۆنێک بێت، مۆبایلی هۆشمەندی شەشەمیش لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەردەچێت، ئەویش بریتییە لە LG G3 ,ئەویش دەنگۆی جۆراوجۆری لەدوا هەیە کە ئاستێکی بەرزی دەبێت. ئیتر لە کۆتاییدا %١٠٠ ئارەزووی بەکارهێنەر و بەکارهێنانی بەکارهێنەرە بۆ مۆبایلی هۆشمەندە کە کام مۆبایل هەڵدەبژێرێ، بە هیوای هەڵبژاردنێکی دروست!

بۆچوونەکان

دەستخۆش، بێگومان هەڵبژاردن ئاسان نییە، ئەم بەرهەمەی سۆنی دوێنێ تاقیکردنەوەکەیم خوێندەوە، تەلەفۆنێکی زۆر کەشخەیە، بەڵام ئەمیش خاڵی لاوازی هەیە، قەبارەکەی گەورەیە لەچاو شاشەکەی وەکو بۆ ئاسانن نییە، بەستنەوەی لە ناو ئۆتۆمبیل.
بەڕای تۆ کامیان لەهەمویان باشترە؟

کاک زاندی بە بۆچوونی من Z2 ـی سۆنی باشترینە، بەڵام بۆخۆم ئەگەر مۆبایلێکی ئەندرۆید بکڕم، Galaxy S5 دەکڕم، چونکە ئەزموونم لەگەڵ سامسۆنگ زۆرترە، ئەوە وەکو بەکارهێنەرانی ئایفۆن وایە، هەرچەندە لەم یەک دوو وەشاندنەی دواییدا هیچی نوێی نەکردووە، بەڵام هەر هەوادار و بەکارهێنەری خۆی هەیە.
زۆر سوپاس و بژیت.

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت
من خۆم HTC One M7 بەکار دەهێنم و لێی ڕازیم بەس هەرچەند سەیر دەکەم ئەو ئایفۆنە زۆر شتێکى زەخمە و هەموو بەرهەمەکانى Apple زەغمن

@Kurdm84
وەکو گوتم، %١٠٠ کەوتووەتە سەر بەکارهێنەر خۆی، ئەزموونی لەگەڵ کام مۆبایل باشە، ئایفۆنیش ئەو زەخمە نییە، ئەوە نەبێت کە ناوەڕۆکی نەرمەواڵەکانی سادە و سنوردارن، ئەوەش وایکردووە خێراتر و (ئەگەری جامبوونی نەبێ) لەچاو ئەو ناوەڕۆکە زۆر گەورانەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید. وە بریقە و بەکاربردنی ستیلی جوانیش لەولاوە ڕاوەستێت :)
بژیت.

زۆر سوپاس، هەمان بۆچوونی تۆم هەیە، بەتەمام سامسنۆگ S5 بکڕم، پێموایە سامسۆنگ ئەزمونی لەوانیتر باشترە و تەلەفۆنەکەشی زۆر سوک و کەشخەیە، بەڵام خۆزگە OS یش هەر هی سامسۆنگ خۆی بوایە، ئەپدەیتی خێرا نییە سامسۆنگ، گوگڵ بەکەیفی خۆیەتی.

ھیچ لگەڵ z٢ ناکرێت بەڕاستی زۆر ناییابە بەس کێشەی ڕبوونی ھییە وە لەوکاتە ھەموو بەرنامەکانی ڕائەوەستێ دا ئەخرێتەوە وە من خوێندمەوە کە شاشەکەی Live Colour LED من ڕایخۆمە بەس ھەر شتێکی بڕێک نەشییاوە سۆنی لەگەل سامسۆنگ بەراوردبکەی چونکە سۆنی ناییابە لە دەنگ شاشە وە شتێکمان بیرنەچێت سۆنی لەشێوەی تایبەتەکەی خۆی بەھیچ شێوەییەک وەک سامسۆنگ ئاڵۆزی نەخستۆتە ناو دەستکاری کردنەکانی و بۆییە لەسیستەمە ئەندرۆیدە دەستکاری کراەکان لەھەموویان سووکترە ھەتا ئەوەی HTC ئەوە لە ھەنێک بەرھەمی تایبەتی سۆنیش گەڕێ بەڕاستی من دڵم بەوە تێکچوو کە سامسۆنگ و سۆنی دێننە کن ییەک.
بەس بەڕاستی چارنییە ئەبێت دان بەوە داینێین کە سامسۆنگ زووتر پڕیدا ئەندرۆید و ڕێکی خست وە لە بازاڕکردنیش بەراستی سەرکەوتووترە لە سۆنی من لە ھەولێر نازانم چۆن شەریکەی سۆنی ببینممەوە کەچی ناوێری سارت ھەڵێنی ئەڵێ وەرە گالاکسی ھەڵگرەوە.
بەس ئەبێت انی پێدابنێیین بەڕاستی HTC مافی تەواوی بە ئەندرۆید داوە و شەریکەکانی تر ئەوەی نەداوە بەو.
وە شتێکی تریش گەرم بوونێکی زۆر لەژێرر کامێڕڕکەی ۆنی ھەست پێ ئەکرێت.

سڵاو و دوای دەستخۆشیم، من لە سۆنی باشترم نەبینیووە. وە ئەمجارەیان دەگەڕێمەوە سەری. هەرچەندە LG optimux G ئێستام هەرزان و بێکێشەیە. بەڵام کامێرا و میوزیک و دەنگی سۆنی زۆر جودان. لە دنیای سینەماش سۆنی بەشێکی تەواوی بەرهەمەکانی هۆلیودە و خاوەنی هەمیشە تەکتیکی تایبەتن لە جیهانی ڕەنگاڵە.

بژین

من لەگەڵ HTC ONE M8 زۆر ڕازیم ، تەنها کێشەی ئەوەیە کە کامێراکەی زۆر باش نیە و ناتوانێ بەرەنگاری S5 & Z2 بکات ئەگەر نا هیچ شتێکی خراپی تری تیا نیە :) ، کاک سیا ئێستا بوومساوند پشتی حەمی شکاندیە :) .

بژین،

ناکرێت هەموو ئەمانە باسکرێت و باسی LG G2 نەکرێت خۆم هەمەو و زۆر زۆر لێی ڕازیم، ئەوەی کە زۆر گرنگ بێت هەر بە بنەڕەت کیبۆردی کوردی بۆ زیادکراوە و پێویست ناکات وەکو ئەپڵیکەیشن دایگریت سازکاری تیپەکانیش هەر ئەوەی ئایتی گروپە، باتریەکەشی لەولاوە بوەستێت کە 3000 میلی ئەمپێرە هەر بیرت ئەچێتەوە کەی چارجت کردووە، ئەمە جگە لە رەنگ و دیزانێکی زۆر زۆر جوان.
ئەمەش هەموو تایبەتمەندیەکانی دەتوانن چاوی لێکەن.
http://www.gsmarena.com/lg_g2-5543.php

کاک دیلان، ئەمڕۆ هەوالێ LG G3 خوێندەوە، بەڕاستی تەلەفۆنێکی باش دیارە، ئەم کۆمپانیایەش باش پێشکەوتووە، پار تیڤیەکی سمارتم کڕی، زۆر سەرم سوڕما کە LG بەو شێوەیە پێشکەوتبێت.
ئەوەش G3
[youtube]d6605kiXmm8[/youtube]

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە بەسوودە هەڵبەتە ئەوانەی نیشاندراون گشتی ڕێک و پێکن بەڵام ئەمەش شتێکی خراپ نیە بەڵکو بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە Oneplus one

پاشکۆقەبارە
Image icon oneplus_one_sims_hero.jpg63.1 ک.ب.
Image icon OnePlus-One-Specs.png167.8 ک.ب.
Image icon oneplus-one-covers.jpg118.56 ک.ب.
Image icon oneplus-one-05.jpg52.33 ک.ب.