تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەلقاعیدە تولئامرازی نهێنیکردنی نوێ بەکار دەهێنێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/05/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ وە دەزگا سیخوڕییەکانی ڕۆژئاوا ئاگاداری ئەوە بوون کە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە تولئامرزای نهێنیکردنی پەڕگە بەکاردەهێنێت لە نێت بۆ ئەوەی زانیارییەکانی نهێنێ بن و ئەگەر دەست دوژمنانی بکەون نەتوانن سودی لێوەربگرن، پێش هێڕشەکانی ١١ ی سپتێمبەری سەر پنتاگۆن، ئەم زانیاریانەیان هەبووە.
ئەم ڕێکخراوە تا ساڵی ٢٠٠٧ تولئامرازێکیان بەکاردەهێنا بەناوی Mujahedeen Secrets ، بەڵام بەپێی نوێترین ڕاپۆرت، پارساڵ ئەم تولئامرازەیان گۆڕیووە.
ئەم زانیاریانە دوای دەرکردنی ئەدوارد سنۆدن و نهێنییەکانی ڕیکخراوی NSA بڵاوبۆوە کە ئەوەبوو هەڵایەکی گەورەی نایەوە، نهێنی سیخوڕیکردنی ئەمریکا بەسەر تەلەفۆنی سەرۆکی وڵاتانەوە ئەوکاتە ئاشکرا بوو.
ئەم زانیاریانە لەلایەن ڕاپۆرتێکی [url=https://www.recordedfuture.com/al-qaeda-encryption-technology-part-1/]Recorded Future[/url] بڵاوبۆتەوە کە ڕێکخراوێکی سویدیی تایبەت بە داتای گەورە و نهێنیکردنی پەڕگەیە و دەزگای CIA لەلیستی ئەو دەزگایانەدایە و بەکارهێنەریانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە پار پاییزەوە، ئەلقاعیدە تولئامرازێکی نهێنیکردنی نوێ بەکاردەهێنێت بەناوی " تشفيرالجوال" کە پشتگیری هەر دووسیستەمی کارگێری مۆبایل ئەندرۆید و سیمبیان دەکات.
ئەم گۆڕانکاریانە دوای دزەکردنی ئەو زانیاریانەی NSA ئەنجامدراوە و واتە پێشتر پلانی بۆ دانەنراوە، ئەمریکاش مەترسی خۆیان ئاشکرا کرد لەدزەکردنی ئەو زانیاریانە بۆ میدیاکان و بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەییان.
پسپۆڕی پاراستن[url=https://www.schneier.com/blog/archives/2014/05/new_al_qaeda_en_1.html] Bruce Schneier[/url] گومانی هەیە لەوەی کە ئەم گۆڕانکارییانەی ئەلقاعیدە ئەنجامی خراپی هەبێت بۆ سەر دەزگا سیخوڕیەکانی ئەمریکاو پێی وایە کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت بۆ خۆیان.
شایانی باسە لەڕاپۆرتەکاندا ئاماژەیان بەجۆری ئەم نهێنی کردنە نەکردووە، بەڵام هەرچەندە تولئامرازی نهێنی کردنیش بەکاربەرن، دەزگایەکی وەکو NSA بۆی هەیە بتوانن لەڕێگەی پرۆگرامی تایبەتەوە دەستیان بەو زانیاریانە بگات.


بۆچوونەکان

یان ئەوەتا قاعیدەش ئیخۆییانە و بەسیاسەت بەکاری ئەھێنن و ئەوگەنجە ڕاستە بۆدین وەک و سەربازێکی بەلاش ئیش پێئەکەن یان ئەوەتا بەڕاستی زۆر بەتوانان و تائێستا کە ئەمریکا بە ئیڕھاب ناوی ئەبات نەیتوانیوە بنەبڕیبکات لەناوی ببات و دوای ١٠ ساڵ توانییان ئوسامە بکوژن بۆییە بەڕاستی گەر سییاسەتی خۆی نەبێت بەڕاستی قاعیدە ئەبێت ئیعترافی پێبکرێت و دان ببە بەھێی ئەوان دابنێین.

سوپاس بۆ بابەتەکەت کاک زەندی، لەگەڵ ڕێزم بۆ وەڵامەکانتان، ئەگەر باسی سیاسەت بکەیت ئەوا زۆر لەوە دڵنیابن کە ئەلقاعیدە دروستکراوی ئەمریکا خۆیەتی واتە چیتر پیویست ناکات خۆمان هیلاک بکەین بەم و بەوەوە و باسی دوژمنایەتی نێوانیان بکەین، دووبارە[b] ئەلقاعیدە دروستکراوەی ئەمریکایە، [/b]هەرچی هێرەشەکانی ١١ی سێپتەمبەرە هەر لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە جێبەجێکرا، بۆیە من لێرەوە داوا لە هەر تاکێکی سەر ئەم زەویە ئەکەم کە چیتر باوەڕ بەم سیاسەتبازانە نەهێنن و هەموویان لەژێرەوە یەک سیاسەتیان هەیە ئەویش جێبەجێکردنی NWO = New World Order کە پلانیان بۆ کەمکردنەوەی دانیشتوانی زەویە بۆ نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەس،
بەهەرحاڵ ئەم باسە زۆر ئەکێشێت، بەڵام تا ئێستا بۆ ئێرە بەسە.
سوپاس.
لەگەڵ ڕێزم، ڕێنوار.

ئۆی بالە ئئەوە تۆی لە وێبچنیش زۆر ئەتبینم. تۆ لە زمانەکان ژیر و باشی.
بەس بەڕاستی ئەوە سییاسەتە من بۆخۆم ئەوەی ١١ی سێپتێمبەرم کەشف کردوەو چەندان ڤیدیۆم دروست کرد و وانەم لەسەر وتۆتەوە بەس بەڕاستی ناتوانم بِییار بدەم بەڵام قسەکەت جوانەو بەری تێئەکەوێت ئیتر ئێرە جێی سیاسەت نەبوو دەنا جوانە وتەکانت.

سوپاس هاوڕێیان ئەم بابەتە سیاسی نییە، بابەتێکی ئایتییە، منیش گومان هەیە کە سەرکردەو دامەزرێنەری هەموو گرووپە توندڕەوەکان ،سەر بە دەزگای سیخوڕی رۆژئاوابن، چونکە هەرچی ئەوان ئەیکەن، ناشیرینکردنی ئایینە.

کاکە ئگەەر بەجوانی بەدووی نەکەوی واییە ئەبێت وابڵێی و وە ئەگەر بەدوو ئەوشتانەی کە ڕاگەییاندننەکانی ماسۆنی بلاِوی ەکەنەوە بکەوی ەوە تێگەشتن گەر ھەر ئەوەنەبێت ھەر زۆریش باشە.
بشم بوورن باببەتێتکی ئایتیم کردە سییاسیش بەس دەی خۆی ەومەسەلە اتییەش بۆ سییاسەتەکەییە.
ئەسڵن ھەموو ئەوداھێنانەی ئێستا ئەیبنی ئی بەشی ئاسایین (عەسکەری) ئیتر ئێستا بەکاریدێنن بۆ تیجارەت شتەکە زۆر لەوە قوڵترە کە بیری لێ ئەکەننەوە.
گەردەنم ئازاد بکەن.