یارمەتی لە ئوبونتو
سلاو بەریزان
ئەو هیلەی من بەكاریدەهینم تیشك نیتە لە وایەرلیسەكان بەلام ئەگەر من كاتیك بمەویت ئینتەرنیتی وایەرلیس ببەستمەوە بە سیستەمی ئوبونتو و چالاكی بكەم نایكات واتا نایدۆزیتەوە و چالاك نەبووە بەلام ئەگەر بە كیبلەكەی بیبەستمەوە هیچ كیشەی نیە و كار دەكات ئایا من چۆن بتوانم ئەو كیشەیەم چارەسەر بكەم بەراستی ماندووی كردوم بە دەستیەوە هەر چەندە لە چاوگ گەران هیچم دەست نەكەویت یان ئەوەتە من نەمزانیوە
هاوكاریتان جیگای ریزە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
پرسیارەکەت ڕوون نیە, دڵنیای وایەرلێسەکەت کراوەتەوە(پێکراوە)و پێناس کراوە؟
ئەگەر نەخێر ئەنجامی ئەمانەی خوارەوە لێرە دابنێ.
تێرمینال بکەوە لەڕێگەیctrl+alt+t یان ھەر جۆرێکی تر کەخۆت دەیزانی دواتر ئەم فرمانانەی خوارەوە لەتێرمینال بنوسە و لێرە دایبنێ.
iwconfig
پاشان
lspci | egrep -i 'network|ethernet'
ئێ چاوەکەم منیش بۆیە ئەم فرمانانەی سەرەوەم دانا تاوەکو پێت بڵێم ئەگەر پێناسە نەکرابێت چۆن پێناسەی دەکەی.
کاتێک کەفرمانەکانت جێبەجێ کرد لەتێرمینال ئەنجامێکت دەداتێ تۆ ئەنجامەکان کۆپی بکەو لێرە پەیستی بکە بۆمان تا یارمەتیت بدەین. بۆنموونەی ئەوەی من
hewa@ubuntu:~$ iwconfig
eth0 no wireless extensions.
lo no wireless extensions.
wlan0 IEEE 802.11abg ESSID:off/any
Mode:Managed Access Point: Not-Associated
Retry long limit:7 RTS thr:off Fragment thr:off
Power Management:off
hewa@ubuntu:~$ lspci | egrep -i 'network|ethernet'
09:00.0 Ethernet controller: Marvell Technology Group Ltd. 88E8040 PCI-E Fast Ethernet Controller (rev 13)
0c:00.0 Network controller: Broadcom Corporation BCM4312 802.11b/g LP-PHY (rev 01)
hewa@ubuntu:~$
ئەگەر وەشانی 10.04 یان کۆنتر بەکار بهێنیت، ئەوا پشتگیری وایەرلێس ناکات، بەڵام ئەگەر لە 11.4 بەرەوسەرە، ئەوا ئەبێت ئەبێت کێشەت نەبێت لەگەڵ وای فای