تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

samsung و کێشەی فۆنتی کوردی

YosfOmer

YosfOmer

بڵاوکراوەتەوە

2014/04/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

سڵاو ڕێز

براداران پرسیاری من لەسەر دەرکەوتنی فۆنتی کوردیە لە مۆبایلی سامسۆنگ، بۆ نموونە وشەی عێراق بە ( ع ێ راق) پیشان دەدا.
پێموابێ ئەم کێشەیە گشتیەو لە هەموو هاندێکی سامسئنگدا هەیە بەڵام لە هانداکانئ HTC و NEXUS دا ئەم کێشەیە نیە، جا پرسیارەکەی من لێرەدا ئەوەیە هۆی ئەم کێشەیە چیەو تا ئێستا کەسێك چارەسەری بۆ ندۆزیوەتەوە؟

تکایە وەڵام سوپاستان دەکەم
هەر بژین

لەهەموو سامسۆنگێدا ئەو کێشە نییە، Galasy SII , GalasysIII مان هەیە، ئەو کێشەیەمان نییە.

بەڕێز کاك Zandy من samsung slll م هەیە هەمان کێشەی هەیە s4 یشم تاقی کردۆتەوە هەمان کێشەی هەیە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە هۆی چیە؟ ئایا چۆنە تا ئێستا کەسێك چارەسەری بۆ نەدۆزیوەتە؟

ئەوە کێشەی هەندێک وەشاندنی سامسۆنگە، ئەگینا ئەندرۆید کێشەی لەو شێوەیەی دەمێکە نەهێشتووە.پەیوەندی بە شێوەپێدەر یان ماتۆڕی پێناسەکردنی تیپەکانە.
وەشاندنی گالاکسییەکەی بکە بە CyanogenMod عەڵەمی تێدا نامێنێ.

مامۆستا سیا بۆ گالاکسی S4 هەر CyanogenMod پێشنیار ئەکەیت؟ بەڵام کێشە نابێت ئەگەر ئەوCyanogenMod (یاسایی) official نەبێت؟ هەرچەندە من خۆم زۆر بێزارم لەو پرۆگرامانەی کە سامسۆنگ تێهەڵکێشی کردووە لەگەڵ هەموو وەشانێکی ئەندرۆید.

کاک زریان، سیانۆجین مۆد ئێستا کۆمپانیان و بە ملیۆنەها بەکارهێنەریان هەیە. ئەوان تەنها هەمان کۆد کە دەدرێتە سامسۆنگ دەیهێنن و دەنکی لینوکسی بۆ چێک دەکەن و ڕووتی دەکەنەوە لە بەرنامە و شتی سەپێندراوە.
هەروەها زۆر گرنگە کە سیانۆجین مۆدت هەبوو، واتا سفر ڕێکڵام لە هەموو پڕۆگرامەکان.

بەڵێ من پێم باشە، بەڵام مۆدێلی سامسۆنەگەکەت گرنگە و بشزانە وەشاندنی جێگیری سیانۆجین مۆد بۆ ئەو ئامێرەت بدۆزیتەوە.

هەربژی

دەست خۆش مامۆستا
وەڵا زۆر زۆر خێرایە و هیچ کێشەی فۆنت و نووسینیشی نیە، بەراورد بەوەی سامسۆنگ، بەڵام پرسیارێکی تر هەر لەسەر سیانۆجینمۆد جیاوازی چیە یاخود کامیان باشترە لە وەشانی incl.nightlies، stable only؟؟؟
ئەمەیان incl.nightlies هەموو شەوێک نوێکردنەوە داوا ئەکات بەڵام stable only م تاقینەکردۆتەوە.
سوپاس

nightlies بۆ پەرەپێدەران و ئەوانەیە کە رۆژانە هەڵەکانی تاقی دەکەنەوە و ڕیپۆرتی دەکەن. خۆ من لەسەرەوە نوسیم تەنها Stable داگرە و لە نوێکردنەوە تەنها Stable Only. .

کێج کەوتە کەوڵم، ئەم CyanogenMod داگرت، خراپ نەبوو بەڵام کێشەیەکی بۆدروستکردم بۆم چارە نەکرا، دوای دوو ڕۆژ ئاڵای سپیم بەرزکردەوە و گەڕانمەوە سەر اندرۆیدە کۆنەکە، قوربان ئەمەشیان فلیمێکی تر بوو، چونکە ئەوەندە ئاسان نیە بگەڕێیتوە سەر stock firmware .
کێشەکە ئەوەبو mobile network ئەکتیڤ نەدەکرا...

کاک Shad
پێش بەکارهێنانی هەر ڕۆمێک دەبێت شارەزاییت هەبێت. دەبێت بزانیت کام ڕۆم و کام مۆدێل و کام وەشاندنی بۆ دەبێت. لە کەناڵی خۆیان لە IRC وە یان فۆرمەکانی XDA . باشترین کارە پێش بەکارهێنانی.

بژین