پرۆگرامێکی تایبەت بۆ فەرهەنگی زمان
سڵاو دۆستانی کوردئایتیگروپ،
پاش ماندوونەبوون و پێزانین، پرسیارێکی تەکنیکیم هەیە ئومێد دەکەم وەڵامێکی پوختم دەست بکەوێت. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا بیرۆکەی کۆکردنەوەی فەرهەنگەکانی زمانی کوردیمان لا دروست بووە. لای ئێمەوە تا تایپ کردنی وشەکان لەسەر پرۆگرامێکی وەک وۆرد یان ئەکسل شارەزاین و ئەم کارەمان پێدەکرێت، بەڵام پاش ئەوە چ پرۆگرامێک هەیە بتوانێت ئەرکی گەڕان و دۆزینەوەی وشەی بەرانبەر بکات؟ ئایا بەرنامەی ئامادە هەیە یان دەبێت بۆی دروست بکرێت؟ یاخود هەر بژارەیەکی (ئەڵتەرناتیڤ) دیکە.
ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە لەم بوارەی کارەکەدا تەواو ناشارەزاین. لەوانەیە کەسانێکی دیکەش لە شوێنی دیکەوە خەریکی ئەم کارە بن بەڵام ئێمە لێی بێئاگاین. تکایە هەر زانیارییەک لەم بارەیەشەوە هەبێت ئێمە سوپاسگوزار و هاوکارین.
سەرفراز بن ...
/كاروان عارف
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو بەڕێز
دەڕاستیدا کۆکردنەوە و تایپ کردنی وشەکان بەشە سەختەکەیەتی. نووسینی بەرنامە هاسانە. ئەگەر پێت خۆش بوو دەتوانم بە یەکێک لەم زمانانەی خوارەوە بەرنامەکەت بۆ بنووسم
c# بۆ بەکارهێنان لە سەر ویندۆز
php یا asp.net بۆ بەکارهێنان لە سەر وێب
هەڵبەت ئەگەر کەسێک هەبێت بتوانی بەرنامەکە بۆ ئاندرۆید و ئایفۆن بنووسێت قوڕڕی پێوەدەدات (زۆر باشە)
پێشنیاری من بۆ بەرێزتان ئەوەیە کە کار لەسەر (فەرهەنگی دیکتیۆ Dictio) بکەن مادام پێتان وایە "بەکارهێنانی لەسەر وێب پەسەندترە چونکە کارەکە بۆ خزمەتی گشتییە" لەبەر ئەوەی هەم بەرنامە دارێژی ناوێ وەک داواتان کردوە هەموو کارەکە ئامادەیە ، تا ڕادەیەکی باشیش وەرگێرانی تێدا کراوە و ئەوەش ئەرکی ئێوەش و ئەندامانی دیکەش کەم دەکاتەوە ... :)
دەتوانن زانیاری زیاتر لە پەڕەی پرۆژەکە وەرگرن http://kurditgroup.org/node/13787
زۆر باشە. ئەگەر پێت خۆش بێت، من بەرنامەیەکت بە پ.هـ.پ و mysql بۆ دەنووسم و بۆت دەنێرم یا ئەگەر ڕاژەیەکت هەبێ بۆت دەخەمە سەر ڕاژەکە. بەرنامەکە جارێ هەر بەشی گەڕانی دەبێ (یانی پێشتر وشەکان خراونەتە ناو بنکەدراوە و بەشی زیادکردنی وشەی تازەی نابێ.
کە بە دوای وشەیەکدا گەڕای، بەم شێوەیە نیشانی دەدات:
وشە - واتا - فەرهەنگ
بۆ نموونە: گەڕان بە دوای "کار" چەندین ئاکامی دەبێ:
کار - ئیش، ئەرک - هەنبانە بۆرینە (کوردی بە کوردی)
کار - کار، وظیفه- هەنبانە بۆرینە (کوردی بە فارسی)
کار - ئیش - فەرهەنگی خاڵ
کار کردن - .........
بێکار - ........
چەنکارە -........
ڕای بەڕێزت چییە؟