تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ : سیستەمی کارپێکردنی نوێ !

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2014/03/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

دوێنێ رۆژێکی هەرە گەورەبوو بۆ سیستەمی کار پێکردنی ئەندرۆید ! گوگڵ لە پرۆژەی نوێ خۆی بۆ کار پێکردن بە کاتژمێرە زیرەک یا خۆد هۆشمەندەکان، گوزارەشێکی بە فەرمی بڵاو کردوە. گوگڵ وتی : "کە خەریکین لە گەڵ کۆمپانیاکان ئەلەکترۆنیکی بۆ سووکتر کردن و خێراتر بوونی پرۆژەی Android Wear قسە دەکەین". گوگڵ هەوڵ دەدات کە جل و بەرگی لەبەر کردن بە ئامێرەکانی سیستەمی کار پێکردنی ئەندرۆید زۆرتر بکات. هاو بەشەکانی گووگڵ لەم پرۆژە کەڵە کۆمپانیاکانی ناسراوەی جیهان وەک سامسۆنگ ، LG، مۆتۆرلا و htc ن .
دوێنێ گوگڵ پرۆژەی Android Wear بۆ بەرهەم هێنانی باشتر نیشان دا.لەم سیستەمی کار پێکردنە بەکار هینەر دەتوانێت بە وەتنی OK Google ! سیستەمی دەنگ -Google Now - بەخاتە کار و بە دەنگی ،فەرمانەکانی ئەنجام بدات.
[url=https://www.youtube.com/watch?v=0xQ3y902DEQ]دیتنی ڤیدیۆی کاتژمێری هۆشمەندی گوگل[/url]

-------------------
لە سەر چاوە دەتوانی چاو لە کاتژمێری هۆشمەندی گوگڵ لەم پرۆژە بکەی.

بۆچوونەکان

هەربژی و بەخێربێیتەوە، ماڵەکەمان خەریک بوو کوێرەوەبێت لەدووری جەنابت، هەرچەند خاوەن ماڵی ڕاستەقینەش مەفقودە.

کاک زەندی هێژە زۆر رێزدار و خۆشەویستی لای من ! گەرەکم بوو نەیەمەوە بەڵام تاقەتم نەگرت ! لۆ ؟ نازانم ! کورد زۆر داماوە ،نەدارە ، هەژارە،فەقیرە....تەنانەت گەر ئەنفال و هەڵبجە هەموو خۆلەکێک لە سەر مان دووپات بێتەوە ، دیسان ژیر نابین ! " ... هەرچەند خاوەن ماڵی ڕاستەقینەش مەفقودە. " هیوادارم هەر نەبیین ! لۆ ؟ ئەمەش نازانم.!بەڵام گەر حکومەتەکە گەندەڵە ! ئەمە دەزانم ، لە ناخی میلەت بە گەشتی هەر هەموومان ،گەندەڵی هەیە بۆیە شایەستەی ئەم حکوومەتەین .

کاکە قەزوانی خۆشەویست، هەر هاوڕێیەکی تر، پێشکەویت (یانی پێشەوایەتی بکەیت) باشترە. چاوەڕێ مەکە بەڕێوەبەران شتێک بکەن، پیر بوین وابزانم.
دڵنیابە کەسمان لە تۆ باشتر نین. کوردئایتیگروپ کراوەیە، ئێرە خاوەن ماڵ و میوانی تیا نیە. لانی کەم وای لێ تێگەشتووم.
خودی وەڵام نەدانەوەکەش هەمان مانای هەیە. دەنا مانای ئیهمالکردنی نیە.
بەداخەوە گەورەترین کێشەی کوردئایتیگروپ ئەوەیە کە ناتوانین کەسانی نوێ بانگ بکەین، وە ناوەڕۆکی تێدا نیە کە بە ئاسانی بدۆزرێتەوە، چونکە بە پێچەوانەی دنیاوە دنیای ئێمە بریتی نیە لە 'گەڕان' بەڵکوو بریتیە لە 'لینکی خێرا' و بابەتی ناو 'فەیسبوک'. وە بەشی هەواڵەکان بوە بە چەقی کوردئایتیگروپ کە 'هەمە جۆرە'یە دەنا فێرکاریەکانی جەنابت ئەبێ لە شوێنێکی تایبەت دانرێن. وابزانم چەن ساڵێکە ئەمە ئەڵێمەوە. چونکە بۆ سەکۆ ناشێت.
بۆیە فەرموو چۆنت پێ خۆشە بیگۆڕە یان پێشنیاری گۆڕانی بکە، بەڵام داوای چالاکی لە من و لەوانی دی مەکە. چاوەڕێی لایک و دەستخۆشیش مەکە. دنیا خۆی وایە.
ئەگەر پێویستت بە بەشێکی تایبەت هەیە یاخوود گۆڕانێک لە کوردئایتیگروپ تا من ١٠٠٪ پشتت بگرم، کرا ئەکرێت نەکرا قسەیەکی تری لێ ئەکەین. کەسمان 'مۆدیوڵ'ی دروپاڵ دروست ناکەین و پێویستیش ناکات دروستی بکەین.
ڕێزم

پێم خۆشە پەڕییکی نوێ بکرێتەوە لە سەرەوەی ماڵپەر یان وەک بەشی پرۆژە ! بەڵام کاک بەردە (د.خ)بە قسەی کەس ناکات ! ئەرێ ماوە !ئەمن لەگشتان پیرتر بووم ! بەڵام بە خۆم نازانم :)
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Untitled-1_0.png[/img]
بەڵام من هەر واز ناهێنم ! دابێ تا دەمرم هەر شت فێر بموو فێری بکام تەنانەت ڕۆژێک کاتژمێرێک یان خۆد هەفتەیێک یان ساڵێک.....

پاشکۆقەبارە
Image icon Untitled-1.png70.56 ک.ب.

سڵاو هاوڕێیان!
بەدڵ هەمومان لێرەین.