پرسیار دەربارەی دانانی هاردی SSD ؟
سەرەتا سڵاو بەکارهێنەرانی بەڕێز من دلۆڤان ئاتی هیوای سەرکەتن تان بۆ دەخوازم
بەنسبەت پرسیارەکەم
من کۆمپیوتەرێکی دیسکتۆپم هەیە تازە کریتم هاردی HHD لەسەرە داوام کردیە هاردی SSD بۆم بێت دوای هەڵدەستم بە کۆپیکردنی هاردەکە بۆ هاردی SSD بەس ترسەکم هەیە لێرە دا کۆمپیوتەرەکەم Windows بیلادی لەسەرە و سیدی Recovery م دروست کردیە بەس ئەگەر هات و ئەم هاردەم گۆری هاردەکەی خۆیم فۆرمات کردەوە یان هەردوو هاردم بەکار هینا چۆن کاردەکات واتا دوو ویندۆوس لەسەر هاردەکانم دەبێت ئەوە چۆن کاردەکات ؟ یان وادابنی هادەکەی خۆیم فۆرمات کردەوە ئەی ویندۆوسی بیلادی چۆن بگەرێنمەوە ؟ باوەڕم بە سیدی ریکۆڤەری نی یە چونکە من ٢ لاپتۆپم هەبوو هەردووکیان سیدی ریکۆڤەریم بۆ کردبوو بەڵام کە لەسەر هاردەکەی تر وسیتم ویندۆوسەکەی بگەرێنمەوە دانەبەزا !! زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان کێ شارەزای هەیەلە هادی SSD من پەیوەندی بۆ دەکەم حەزم کرد قسەی لەگەل بکەم زۆر سوپاس بۆ هەوو بەکارێنەران.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو
ئەگەر ویندۆزەکەت ئۆڕگیناڵ بێت یان کڕاک کراو بێت لەھەردوو حاڵەتدا دەتوانی وێنەیەک لەویندۆزەکە بخەیتە سەر (سی دی, دی ڤی دی,ھتد) دواتر لەڕێگەی ڕیکەڤەری بیگەڕێنیتەوە. باوەڕت بەڕیکەڤەری نییە یان لای تۆ کاری نەکردوە ئەمە شتێکی ترە.
بەھەرحاڵ پێویستە لەبەشی دواوەی کۆمپیوتەر/لابتۆپەکەت لەزگەیەک ھەبێ و ژمارەی چالاک کردنی ویندۆزەکەتی لەسەربێ, زۆربەی لابتۆپەکان لەزگەکە لەشوێنی پاتری دراوە مەبەستم کاتێک پاترییەکە دەردەھێنی ئینجا لەزگەکە دەبینی.
ئەگەر ویندۆزی کڕاک کراو بەکاربھێنی ئەوا دەبێ دوای دامەزراندنی ژمارەی چالاک کردنەکە بگۆڕی بەم شێوەیەی خوارەوە
دوای فۆڕمات کردنی ویندۆزەکەت, لە ستارت دا ئەمە بنووسە
slui.exe 3
دواتر پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە وەک ئەمە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Windows-7-Change-Product-Key.jpg[/img]
ژمارەکە بنووسە و چاوەڕێکە بکە تا چالاک دەبێت, ئەم کردارە پێویستی بە ئنتەرنێت ھەیە.
بەڵام ئەگەر ویندۆزەکەت کڕاک نەکراوە ئەوا ھەر لە مای کۆمپیوتەر دەتوانی ژمارەی چالاک کردنەکە داخیل بکەی.
ئەگەریش ھیچ لەزگەیەکت نەدۆزیەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت کە ژمارەی چالاک کردنی لەسەر نوسرابێ ئەوە دڵنیابە ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵ نیە و فرۆشیارەکە تەنھا بۆ ھەلخەڵەتاندن لۆگۆیەکی ویندۆزی لەکۆمپیوتەرەکە داوە, ھیوادارم وانەبێ بەڵام ئەم بازرگانانەی ئێرە بەکارتۆن لۆگۆی ویندۆزیان بەڕادان داوە بەس بۆ ئەوەی بڵێن ویندۆزەکە عەصلیە.
تێبینی : ئەگەر سودت لەھەر ھاڕدێک وەرگرت دەتوانی ئەوەی تریان وەکو ھاردی دەرەکی/خاریجی بەکاربھێنی لەبازاڕ کەڤەر ھەیە بۆ بکڕە دەبێتە ھاڕدی خاریجی. یان ئەگەر کومپیوتەرەکەت شوێنی بەتاڵی تری ماوە بۆ دانانی ھارد دەتوانی ڕاستەوخۆ بیخەیە سەری.