تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بڵاگێک بۆ هاندانی کورد بۆ دەربڕین

ئالان پەری

ئالان پەری

بڵاوکراوەتەوە

2014/03/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

ئەوەی ڕاستی بییت من نەم زانی ئەم داواکاریەم لە کوێ دابنێم بۆیە ئەم بەشەم هەڵبژارد ، ئەگەر هەڵە دامناوە داوای لێبوردن ئەکەم .
بەڕێزانی کورد ئایتی گروپ من پێشنیارێکم هەیە بۆ هەڵسوڕا و نوسەرانی کورد ئایتی گروپ کە هەستن بە هەڵمەتێک و دروستکردنی وێببڵاگێک کە تیایدا کورد بتوانێ بابەتە جۆراو جۆرەکانیان بڵاو بکەنەوە . هەڵبەت من باسی ئەزمونی کورد بڵاگەر ناکەم و نامەوێ ئەو ئەزمونە دوبارە بکرێتەوە ، مەبەستی من کۆکردنەوەی بڵاگەرەکانی کوردیە لە یەک بڵاگ واتا یەک دۆماین بەڵام زۆرترین نوسەرانی بڵپگەر لە خۆی بگرێ ... ئەکرێ بابەتەکان پەیوەست بن بە بواری تەکنەلۆجیا و جیهانی تازەگەری ، یان زانیاری لە سەر چۆنیەتی بەڕێوبردنی کارەکان لە ڕێی نێتەوە ، یان سینەما یان کتێبیان دروست کردنی ئینفۆگرافیک هەروەها هەواڵی دونیای پێشکەوتن . من دڵنیام زۆربەی نوسەرانی کورد ئایتی گروب ئەو ئازایەتیەیان هەیە کە بتوانن لەو بوارانە بنوسن ، با کورد ئایتیگروپ ئەم پرۆژەیەش باتە نێو پرۆژەکانی خۆی و پورەی پێ بدات و لە ژێر دروشمی هەڵمەتی هادانی دەربڕینی بڵاگ نوسانی کورد ، بەڕای من ئەو کەسانەی کە جیدین ئەیانەوێ بنوسن پەرٶشی پرۆژەیەکی لەو شێوەیەن بەم شێوەیەش لە فەیسبوک و جەنجاڵی و مت بونی فەیسبوک دوردەکەونەوە هەروەها خوێنەری باشیش دەچێتە پاڵیان و ئەوانیش وایان لێبێت بونسن .
خۆ کورد ئایتی گروپ ئەتوانێ دیزاینێکی جوان بکات و ناوێکی شایستەشی بۆ دابنێ و نوسەران بە پێی ئەندامێتی بابەت بنووسن بەڵام لەشێوەی بڵاگ .
هیوادارم ئەم سەکۆیە زۆرترین ڕاو بۆچونی خۆتان لە خۆبگرێ ، ئایا ئێوە بۆچونتان چیە ؟
لە بۆچوونەکان زیاتر پەرە باسەکە دەدەم .
هەمیشە سەرفراز بن !
ئالان پەری
www.alanpary.com

دەستخۆش بۆ پێشنیارەکەت، بەڵام وەکو خۆت ئاماژەت پێکردووە، فەیسبووک هەموو مالپەڕەکانی تری پەک خستووە، لەوێدا تۆدا دەتوانیت بابەتی خۆت بڵاوبکەیتەوە، بەشێوەیەکی ئاسانتر بیگەنییتە خوێنەران، ئەگەر ئەو هۆکارە نەبوایە ئێستا لە دوێنێوە ٢٠ کەس وەڵای ئەم پێشنیارەی تۆی دەدایەوە.

کاک زەندی سڵاو بەخێر بیتەوە ...:)
کاک ئالان!کاتی وا هەیە کە بڵاگێک لە سەدان ماڵپەڕ نووسراوەی باشوو بە نرخی تێدادەبێت.لە کوردستان بە تایبەت کوردستانە داماوەکەی "نووری مالکی"گەشتیان مەسرەفکەرن ! بەڕاستی ناتوانن دەقێک بخوێنن کە "تەحەدای" تێدا نەکەن!گەشتیان هەموو شتێک دەزانن...! سەیر لێرەیە کە پڕی بووە لە ئاڵمانی و ئینگلیسێ بەڵام کابرایێک کورد نابینی لە لێژنەکانیان.کاکە گەشتی دەسی سواڵی بۆ مالکی گرتوە نەمرێ لەبرسیەتی... تۆ دەڵێی بێن ماڵپەر درووست بکەیەن.
ئاخر کاکە تۆ لە فەیسبووک هەر لایک دەکەی و دەڵیی دەستخۆش ! بەڵام لە ماڵپەر دەبێت شتێکەت بێت بۆ وەتن کە بینووسی.باشە ئەم داماوە بە هۆنراوەیێکی جەنابەت بێجگە لە لایک کردنێک چی هەیە بۆ نووسین.کاک ئالان گەر بۆ دەڵخۆشی خۆت دەیکەی زۆرم پێباشە ,بەڵام بۆ کۆردستان کار بکەی زۆر نائۆمێدت دەکات!
هاورێیانی کورد ئایتی گرووپ پیرۆز بێت ساڵی نوێ
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/tttttttttttt.jpg[/img]

زۆر سوپاسی وەڵامەکانتان ئەکەم ، بەرێزانم ئەوەی پاڵی پێوەنام ئەم پێشنیارە بنوسم ئەوەبوو کە ئەزانم کۆمەڵێک هەن پەۆشن و ئەیانەوێ بخوێنن و بنوسن ، دەنا بۆ کورد ئایتی گروپ هەتا ئێستا بەردەوامە ؟؟؟؟ ئەو بڵاگە دەبێتە شوێنێک بۆ هەوادارنی دەڕبڕین و هەروەها دەبێتە کانیەکی زانیاری ، ئەگەر ئێمە ئەو هەوڵە نەدەین بۆ دورکەوتن لە فەیسبوک و شڕکردنی بەهرەکانمان کێ ئەوە بکا ؟؟؟ دووەمین هەرکارێک بکرێ پێش هەموو شتێ بۆ خۆمان ئەیکەین ، ئەگەر ئێمە بتوانین ١٠ یان ١٠٠ کەس لەدەوری خۆمان کۆکەینەو زۆر زۆرە و ئەوە سەرەتایکیش دەبێت ،
بەرەو پرۆژەی هاندانی کورد بۆ دەربڕین
ئالان پەری
www.alanpary.com

کاک قەزوان، دیمانەت بەخێر، بیرم ئەکردی ماوەیەکی زۆرە دیار نەماویت.
قسەکانی هەردوکتان جوانن
کوردستانی باشوور نەک نائومێدد دەکات، پەشیمانیشت ئەکەن لەوەی کردووتە.
بەڕاستی بەداخەوە کۆمەڵگەکەمان زۆر سەقەت بووە، هەرچی چاوی بەچوار دۆلار دەکەوێت، ئیتر هەموو شت لەبیر دەکات.