تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

Latex

reben80

Reben80

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

بەریزان
هیچ بەرنامەیەکی لاتیکس هەیە کە پشتیوانی لە زمانی کوردی بکات ؟

کاک ڕێبین
دنیای TeX هەندێ ماندووکەرە. arabtex پاکجێکی فەرمیە بۆ عەرەبی کە هەستم کرد نابێ کێشەی هەبێت لەگەڵ کوردی. چۆن ئیسپاتی بکەین؟ بۆ ماک چەن شتێکم تاقی کردەوە هەموی خۆی لە کوردی لا ئەدات بەڵام دیار بوو کۆمپایلەری pdfLatex لە هەموی باشترە، BasicTexی ماکم داگرت وتی پاکجەکەم لانیە و منیش MacTex داناگرم چونکە ۲گب. چار؟
https://www.sharelatex.com بەڕاستی پرۆژەیەکی نازدارە هەر جگە لە کوردیەکەشی. چووم، هەژماریکم لەبەر جەنابت دروست کرد. تێکستێکی کوردیم نوسی. تا ڕادەیەک بە فۆنتی بنەڕەت خراپ نیە. دڵنیام شارەزاتر لە من بەبەکارهێنانی درۆید"ەکانی گوگڵ لەوەیە تێکستەکە زۆر لەوە جوانتریش دەرکەوێت بەڵام لەوەی پاشکۆکە باشتر نەکرا بۆم و کاتی زیاتر ئەوێت.
تەنها تۆزێک ئەبێ دڵت فراوان بێت و لەجیاتی

\begin{kurdtext}

بنوسە :)

\begin{arabtext}

ئەمەش کۆدی نوسینەکە گەر حەزکەی تاقی بکەیتەوە

سوپاس كاكە هیوا
وەڵامەكەت بەسوود بوو، دەتوانم بلیم كە كیشەی نوسینی كوردی چارەسەر بوو، بە گرفتی من ئیستا نووسینی بیركاریە لەتەك كوردیدا ، هەولمدا بەس بی سوود بوو.. هیچ پیشنیارت هەیە ... دوبارە سوپاس

کاکە ڕێبین. ئەبێ جیای بکەیتەوە کە ئایا ئەتەوێ هاوکێشەکە لاتینی (چەپ بۆ ڕاست) بەڵام پیتەکان کوردی/عەرەبی بن یان ئەتەوێ هاوکێشەکان هەموی (ڕاست بۆ جەپ) بن. تەنها شتێک دەستم کەوتبێ بۆت ئەمە بەڵام بەڕاستی کاتم نیە بزانم ئایا لە sharelatex ئەکرێ بەکار بهێنرێت یان نا. ئەو شارەزایە نیم لە تێک و لایتەک.
http://tex.stackexchange.com/a/21082
ڕێزم

سوپاس كاكە هیوا
مەبەستمە تەنها نووسینەكان كوردی بن. ئەم پەیپە كاریكی باش دەكات بو فارسی و عەرەبی، ئیستا تەنها كیشەی گورینی فونتم هەیە . چونكی پاكیجی فارسی بەكاردەهینیت .
http://sciencesoft.at/latex/?lang=en

کاکە ڕێبین ئەگەر سەردانی ئێرەت کردەوە تکایە google docs تاقی بکەرەوە..من ئەمەم پێ نوسی. ئەزانم هەموو شتێک ناکات بەڵام لەوە ئەچێت کارەکانی تۆ جێ بەجێ بکات.

كاكە هیوا... من كیشەی نووسینی بیركاریم نیە، من دەتوانم لە ئوفیسی ویندوز ئەوە بنووسم... بەس كیشە لە لایتیكسە.. كە من تا ئەم ساتە نوومەیەنكم نەبینیوە بە لەیتیكس بنووسریت... مەبەستم بیركاری+تیكست... زور سوپاس