تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

ێ لە iOS7 دیارە کێشەی نەماوە

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

پێشتر لێرە باسکرا بوو
http://kurditgroup.org/t/13417
ئەمەش iOS7 نوسەری ئاپی یادگاری هەڵەبجە.
جارێ لە ماک "هەولێر" هەر بێ دوو خاڵەکەیە

گەر لە ماک له وەشانی marvericks چا بکرێت زۆر چاکه

نامەم بۆ ئەوەش بۆیان نوسی. پیاو نازانێ کەسی تر هەیە خەمی ئەم زمانە بخوات یان خۆیان لە خۆیانەوە چاکی ئەکەن؟

کاک هیوا دەستان خۆش بێ.
پرۆسەی چاکسازی زمانەکان لەو سیستەمانەدا بە نەخشە و ڕێگای خۆیدا دەڕوا، خۆیان لەسەریانە مشووری وەرگرتن و ناسینی درێژەی زمانەکان locale info بسازێنن و ئەوەش ئاکامەکەیەتی. لە ساڵێکا نیوملیۆن لە کاڵاکانیان فرۆشراوە لە کوردستان ئیتر بۆ دوو کەس دانەنێن و بازاڕی سبەینێیان گەرمتر بکەن!؟

بەخوا کاکە ئاراس بۆ خۆیان نازانم نەخشە و ڕێگای خۆیان چیە، بەڵام تا ئێستا فڕۆکەخانەی هیسرۆ"ی لەندەن نەبێت وەڵامی "ڕاستکردنەوە یان پێشنیار"ێکی بەندەیان داوەتەوە، چەن نامە رۆشتوە بۆیان هیچی وەڵامی نەبوە ڕاستەوخۆ. بەڵام خۆ جنۆکەش چاکی نەکردوە ئەبێ کەسێک بەوەی زانیبێت. ئێ ئەوە بوو هەوڵەکان لەگەڵ مایکرۆسۆفت"یش چوە میسر، ئەوەش میسرە کە ئەیبینیت!
پیاو تۆزێک بێ هیوا ئەبێت، بەڵام چونکە ناوی "هیوا"م لە خۆم ناوە ناچارم "هیوادار" بمێنم :)

کاک هیوا، منیش مەبەستم بوو بڵێم خۆیان تیمێکیان هەیە مشووری ئەوجۆرە کارانە دەخۆن و پەرەی پێ ئەدەن. دڵنیاشبە نامەکانی تۆ هیجی پشت گوێ ناخرێن، کاتی خۆی بۆ فایرفۆکس کۆمەڵێک نامەم نارد بۆ سۆرانی، لە پاش دوومانگ زەلامێک لە مۆزیلا وەڵامی بۆ ناردم، کە نامەکەی منی بۆ چووە و کاری لەسەر دەکا و بەشمان بۆ دەکاتەوە...
منیش هیوام زۆرە بە هیواناو، هیوایەک لێرە و هیوایەک لە کوردستان، خوا نەیبڕێ.

یاخوا ماشەڵاتان لێبێت مامۆستا هیوا و مامۆستا ئاراس، بەخوا کوردئایتی گروپیش یەکێکیان خۆی کاندید بکردایە چاک بوو.

من زۆر دەمێکە کیشەی فۆنتی کوردیم چارەسەر کردووە بەڵام ویستم ئەمەتەنها بۆخۆم نەبێت وە خەڵکی تریش سود لەمە وەربگرن بۆیە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە زمانی کوردی و بنبڕکردنی ئەم کێشەیە هەستام پەیوەندیم کرد بە ئەپڵ بە دەیان جار ئیمەیڵم بۆ ناردون و کێشەکەم بۆڕون کردونەتەوە و فۆنتەکانم بۆ ناردوون بەئیمەیڵ کە ئەوکات تازە ئایئۆئێسی٧ بێتای١ هاتبوو، ویستم هەرچۆنێکبێت تا کو بێتای٦ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت خۆشبەختانە بۆ بێتای٣ کێشەی فۆنتەکەیان چارەسەرکرد. ئەمەش چەندوێنەیەکە لە ئیمەیڵەکانم لەگەڵ وەڵامی ئەپڵ. پێشتریش لەم بەشە ئەم کێشەیە باسکرابوو فۆنتەکانم دانابوو هاوڕێیان سودیان لێوەرگرتبوو. http://kurditgroup.org/t/microsoft-office-mac

سڵاو کاک هیوا، سڵاو هاوڕێیان!
تازە ئایفۆنێکی 5s م وەرگرتوە لە کۆمپانیا ئەگینا تا ئێستا هەر موریدی مامە شێخ گوگڵ و سۆفی ئەندرۆید بووم.
دەستەکانت خۆش بۆ ئەپی هەڵەبجە هەر زۆر نایابە، وەک من تێی گەیشتووم ئەگەر سیستەمی ios جێڵ برێک نەکەیت ناتوانی بەکوردی بنووسیت، تەنها ئەم نووسەرەی ئاپی هەڵەبجەمان هەیە بۆ کوردی نووسین.
لێرەدا پرسیارێکم هەیە، ئایا ناکرێت نووسەرەکە وای لێبکرێت لە جیاتی داگرتنی شفت بۆ دەرکەوتنی کۆمەڵەی دووەمی پیتەکان تەنها پەنجە لەسەر دووگمە ئەسڵیەکان داگریت تا هەڵبژاردنی پیتەکانی تریشت بۆ دەربکەوێت و لەوێوە هەڵیانبژێریت؟

ڕێز و سڵاو

کاکە حەمید زۆر بە سوتفە ئەمەم دی، ئەگەر کرا جارێکی تر نامە بنێرە :) تۆزی لێ نیشتوە
کاکە ئەکرێت و زۆریش ئاسانە، بەڵام ئایا ئەوە ئاسانە یان ڕاهاتن وەک کیبۆردی نا کوردی؟ نازانم!
ئەی بۆ نایکەم؟ باوەڕ بکە لەوەتەی ئەو وەشانە بڵاوبۆتەوە هەقە کارەکتەری درێژکردنەوە - تەتویل- دانێم لەوێ بیرم چوە، کەچی کات نیە!
ڕێزم

دەستەکانت خۆش مامە هیوا،
ئەی ناکرێ بە دەردی کابرا وتی خورمژ بخۆین لە جیاتی تەنها خورما یان تەنها مێوژ؟!
مەبەستم ئەوەیە بتوانیت کۆمەڵەی دووەمی پیتەکان لە ڕێگەی داگرتنی شفتیش و لە ڕێگەی پەنجە داگرتن لەسەر دووگمە ئەسڵیەکانیشەوە هەڵببژێردرێن.
بە تەواوی لەوە تێئەگەم کە کاتی ئەوێت، بەس هیوادارم بتوانیت بیخەیتە نامەی ئەعمالی وەشانی داهاتووەوە.
ڕێزو سڵاو