کۆمپیوتەر لەسەرە مەرگدایە
بەرێوەبەری نێت بانک بۆرد شلۆتەلید لە Spare Bank 1 پێیوایە کۆمپیوتەری کەسیی (PC) بەرەو نەمان دەچێت، ئەمەش وەکو شۆڕشێکە بۆ مۆبایل و تاتەبژمێرەکان.
بەپێی ئەو داتایانەی ناوبراو نماییشیکردوون ڕیژەی بەکارهێنەرانی مۆبایل لە نێت بانکەکان زۆر لە PC زیاترە و دەڵێت زۆربەی بازرگانەکان و کاری بازرگانی بووە بە مۆبایل، جگە لە ڕێژەیەکی کەم لە کۆمپانیا بازرگانیەکان خەویان لێکەوتووە لەم بوارەدا.
لەساڵی ٢٠١٣ ئەم بانکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن چوونەژوورەوە بۆ نێت بانکەکە تۆمارکراوە و ڕیژەی ٦٠٪ یان بەکارهێنەرانی مۆبایلن، ئەمەش ئاماژەیەکە بە لەناوچوونی کۆمپیوتەر.
ئینگیەرد بلیکەلی جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئەلکترۆنی لە DNB دەڵێت، ئەگەر ئێمە مۆبایل بەکارنەهێنین زیان دەکەین، چونکە ئەمرۆ کاری بازرگانی دەبێت زۆر بەخێرایی ئەنجام بدرێت، هەندیک جار دواکەوتنت بەچەند چرکەیەک زیانێکی زۆر دەکەیت، چونکە نرخ و بەرز و نزمی بازاڕی بۆرسەو دراوەکان بەچرکە دەگۆرێن، ئەمەش پێوستە زۆر خێرا ئەنجامبدرێت، لەبەر ئەوە مۆبایل زۆر خێراترە لە PC.
جێگەی ئاماژەپیێکردنە هەندێک کەس ڕای پێچەوانەیان هەیە دەربارەی ئەم بابەتە و پێیانوایە هێشتا خزمەتگوزاری مۆبایل کەموکوڕی زۆرە و تا ئەمڕۆ نەیانتوانیوە بەیەکجاری پشت بە خزمەتوازری جاڤا نەبەستن و مۆبایل هەموو کارێکی پێ ئەنجام نادرێت.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
Like
دەستخۆش، بەڵام هەرگیز توانای مۆبایل ناگات بە کۆمپیوتەر هەرچەندە من هەندێ جار بە هەفتە کۆمپیوتەر هەڵناکەم و هەموو ئیشەکانم بە سمارتفۆنەکەم دەکەم تەنها بۆ ئیشە قورسەکان کۆمپیوتەر بەکاردەبەم.
ئێستا ئەگەر بۆ ئیشی بزنس نەبێت، یان کاری وەکو desktop publishing or sound and video editing هەموو کارەکانی تر ئەتوانیت بە سمارت فۆنەکەت یان بە تەلەفزیۆنە سمارتەکەت بکەیت.