ێ لە iOS7 دیارە کێشەی نەماوە
پێشتر لێرە باسکرا بوو
http://kurditgroup.org/t/13417
ئەمەش iOS7 نوسەری ئاپی یادگاری هەڵەبجە.
جارێ لە ماک "هەولێر" هەر بێ دوو خاڵەکەیە

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
گەر لە ماک له وەشانی marvericks چا بکرێت زۆر چاکه
کاک هیوا دەستان خۆش بێ.
پرۆسەی چاکسازی زمانەکان لەو سیستەمانەدا بە نەخشە و ڕێگای خۆیدا دەڕوا، خۆیان لەسەریانە مشووری وەرگرتن و ناسینی درێژەی زمانەکان locale info بسازێنن و ئەوەش ئاکامەکەیەتی. لە ساڵێکا نیوملیۆن لە کاڵاکانیان فرۆشراوە لە کوردستان ئیتر بۆ دوو کەس دانەنێن و بازاڕی سبەینێیان گەرمتر بکەن!؟
کاک هیوا، منیش مەبەستم بوو بڵێم خۆیان تیمێکیان هەیە مشووری ئەوجۆرە کارانە دەخۆن و پەرەی پێ ئەدەن. دڵنیاشبە نامەکانی تۆ هیجی پشت گوێ ناخرێن، کاتی خۆی بۆ فایرفۆکس کۆمەڵێک نامەم نارد بۆ سۆرانی، لە پاش دوومانگ زەلامێک لە مۆزیلا وەڵامی بۆ ناردم، کە نامەکەی منی بۆ چووە و کاری لەسەر دەکا و بەشمان بۆ دەکاتەوە...
منیش هیوام زۆرە بە هیواناو، هیوایەک لێرە و هیوایەک لە کوردستان، خوا نەیبڕێ.
یاخوا ماشەڵاتان لێبێت مامۆستا هیوا و مامۆستا ئاراس، بەخوا کوردئایتی گروپیش یەکێکیان خۆی کاندید بکردایە چاک بوو.
من زۆر دەمێکە کیشەی فۆنتی کوردیم چارەسەر کردووە بەڵام ویستم ئەمەتەنها بۆخۆم نەبێت وە خەڵکی تریش سود لەمە وەربگرن بۆیە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە زمانی کوردی و بنبڕکردنی ئەم کێشەیە هەستام پەیوەندیم کرد بە ئەپڵ بە دەیان جار ئیمەیڵم بۆ ناردون و کێشەکەم بۆڕون کردونەتەوە و فۆنتەکانم بۆ ناردوون بەئیمەیڵ کە ئەوکات تازە ئایئۆئێسی٧ بێتای١ هاتبوو، ویستم هەرچۆنێکبێت تا کو بێتای٦ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت خۆشبەختانە بۆ بێتای٣ کێشەی فۆنتەکەیان چارەسەرکرد. ئەمەش چەندوێنەیەکە لە ئیمەیڵەکانم لەگەڵ وەڵامی ئەپڵ. پێشتریش لەم بەشە ئەم کێشەیە باسکرابوو فۆنتەکانم دانابوو هاوڕێیان سودیان لێوەرگرتبوو. http://kurditgroup.org/t/microsoft-office-mac



سڵاو کاک هیوا، سڵاو هاوڕێیان!
تازە ئایفۆنێکی 5s م وەرگرتوە لە کۆمپانیا ئەگینا تا ئێستا هەر موریدی مامە شێخ گوگڵ و سۆفی ئەندرۆید بووم.
دەستەکانت خۆش بۆ ئەپی هەڵەبجە هەر زۆر نایابە، وەک من تێی گەیشتووم ئەگەر سیستەمی ios جێڵ برێک نەکەیت ناتوانی بەکوردی بنووسیت، تەنها ئەم نووسەرەی ئاپی هەڵەبجەمان هەیە بۆ کوردی نووسین.
لێرەدا پرسیارێکم هەیە، ئایا ناکرێت نووسەرەکە وای لێبکرێت لە جیاتی داگرتنی شفت بۆ دەرکەوتنی کۆمەڵەی دووەمی پیتەکان تەنها پەنجە لەسەر دووگمە ئەسڵیەکان داگریت تا هەڵبژاردنی پیتەکانی تریشت بۆ دەربکەوێت و لەوێوە هەڵیانبژێریت؟
ڕێز و سڵاو
دەستەکانت خۆش مامە هیوا،
ئەی ناکرێ بە دەردی کابرا وتی خورمژ بخۆین لە جیاتی تەنها خورما یان تەنها مێوژ؟!
مەبەستم ئەوەیە بتوانیت کۆمەڵەی دووەمی پیتەکان لە ڕێگەی داگرتنی شفتیش و لە ڕێگەی پەنجە داگرتن لەسەر دووگمە ئەسڵیەکانیشەوە هەڵببژێردرێن.
بە تەواوی لەوە تێئەگەم کە کاتی ئەوێت، بەس هیوادارم بتوانیت بیخەیتە نامەی ئەعمالی وەشانی داهاتووەوە.
ڕێزو سڵاو