کێشەی کیبۆردی کوردی و MySQL
سڵاو بەڕێزان
من کێشەیەکم هەیە لە دروست کردنی کوێری MySQL کاتێک داتا فاریزەی تێدابێت وەکو:[b] ٥.٣ [/b](ئەم کیبۆردەی ئێرە بەکاردەهێنم)
ئەو فاریزەیەی نێوان ژمارەکان لە MySQL دەبێتە هەڵە، هەمووجار دەبێ تەنیا بۆ ژمارەکان کیبۆردەکە بکەمە ئینگلیزی
زۆرسوپاس
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
[url=http://kurditgroup.org/u/lastexile]LastExile[/url] پرسیارەکە پێویستی بە شتی تر هەیە تکایە هەردوو نمونەکە دانێ لێرە ئەرک نەبێت.
ئەنجا هەڵەی SQLەکەش. سەیرم لێ دێ ئەمە بەکاردێ کێشە ئەبێ چی بێت http://www.fileformat.info/info/unicode/char/060c/index.htm
ڕێز
سوپاس. هەڵەیەک لای تۆ هەیە
خۆی "*گوایە*" کێشەیەک باسکراوە کە (لە کرۆمەکەی مندا نیە وەک دوایی ئەبینیت بەڵام لە زۆرێک لە ئەدیتەرەکاندا هەیە) کە ئەگەر ژمارە بە فاریزە (بۆر) جیا بکەینەوە بۆرەکە هەڵ ئەگەڕێتەوە بۆ بۆری ئینگلیزی واتە
http://www.fileformat.info/info/unicode/char/060c/index.htm
ئەبێت بە
http://www.fileformat.info/info/unicode/char/002c/index.htm
(سەرچاوەی ئەم "*گوایە*" کێشەیە شتێکە کە بۆم ئیسپات ناکرێت وایە یان نا بەڵام کاری لەسەر ئەکەم)
لە SQLەکەی تۆدا (هەرچەن وێنەکە تۆزێک سەیرە دوجار "ژمارەی ئینگلیزی"، دووجار سیکوەڵی ئینگلیز، دوجاریش ئەنجامی تێخستنەکەی تێدایە بەڵام تەنها ئاخر و پێش ئاخر دێر ئەنجامی هەڵەکە و دێڕی سیکوەڵی کوردیەکەن) بەڵام ئەگەر دیقەتی ئاخر دێر بدەین ئاوا نوسراوە
کە دوو شت دیارە:
۱. یان پێش دروست کردنی SQL (سیکوەڵ)ەکەت لەبەر ئەو هەڵەیە تۆش بۆرەکەت گۆڕیوە بە خاڵ یان لەبەر هەر هۆیەکی تر بۆری تیا نیە واتە ۵.٦ نەک ۵،٦ (لێرە وادیارە هەڵەکە ڕوونادات لە کاتی نوسیندا بەڵام لە نیشانداندا دیسان هەڵ ئەگەڕێتەوە)
۲. یەک خانەی بەتاڵ زیاد بوە: null، بەتاڵ، ۵.٦، ۳.۲ - وەک وتم لێرە ۵.٦ نەک ۵،٦
جا بەڕاستی سەر لە ئەنجامی هەڵەکە دەر ناکەم ئەبوایە شتێکی تری بوتایە.
بە هەرحاڵ من دوبارەم کردەوە بۆت:
ئاوا دەرچوو

هەڵبەت تۆ ئەبێ بزانی کە نابێت varchar بۆ سایز و پرایز بەکاربهێنین بەڵام وتم نەبادا تۆ دوایی بڵێی دیارە ئەوە کێشەکەی چارەسەر کردوە یان بە پێچەوانەوە. بۆیە تۆش تاقی بکەرەوە بزانە ئەگەر varchar ی سایز و پرازی بکەین بە int چی دەر ئەچێت. چونکە لەوەیە دیسان SQLMەکەت قەبوڵی بۆری عەرەبی نەکات (هەرچەن باوەڕ ناکەم)
سوپاس
کەواتە ناکرێ double, int, float یان لەو بابەتە هەڵبژێری و ژمارەشی لێ دانێیت بە ئەرەبی ۱۲۳٤ ئەبێ ژمارەکان بە لاتینی 1234 بن.
http://stackoverflow.com/q/16524286/2332101
ئێستا تەواو ڕوونە بۆ هەموومان، بەڵام وەک لەسەرەوە بینیت ئەتوانی بە varchar هەڵیبگریت بەڵام هەڵەیە! یەکەم یاسای داتابەیس دروستکردن ئەوەیە کە داتاکە جۆرەکەی بۆخۆی بشێت.
بۆ زانیاری لای من تێکردنەکە ڕو ئەدات بەڵام ژمارەکە truncate ئەکرێ و ئەبێتەوە بە 0 وەک پاشکۆکە.
سوپاس منیش شتێک فێربووم.
بەڕێز [url=http://kurditgroup.org/u/lastexile]LastExile[/url] چارەکە هەر ئەوەیە ژمارەکان وەرگێڕدرێن بۆ ناو مایسیکوەڵەکە و دوبارە وەرگێڕدرێنەوە بۆ کوردی بۆ نیشاندان، واتە:
۱۲۳٤ <> 1234
دوو دێڕ کۆد بۆت وەر ئەگێڕیت. بۆ نمونە سودۆکۆدەکە ئاوا ئەبێت
//to MySQL
$numInString = $numInKurdi.toString()
$numsInString.replace(regEx[٠١٢٣٤٥٦٧٨٩](0123456789))
$numInLatin = $numsInString.toDouble()
//From MySQL reverse!
...[/code]
شتێک لەو بابەتە بەو زمانەی خۆت ئەتەوێت
سەرچاو.