تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

شێواز و ستایلی فایەرفۆكس بەتەواوی دەگۆڕدرێت

kameran1ebde

Kameran1ebde

بڵاوکراوەتەوە

2014/01/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

پاش ئەوەی لەم ڕۆژانەدا وەشانی 29ی فایەرفۆكسم دابەزاند، كە وەشانی پێش تاقیكارییە، هەستم بە گۆڕانكارییەكی تەواو كرد لە شێواز و ستایلی ئەو وێبگەڕەدا، لەبەرئەوە حەزمكرد ئێوەش بێبەش نەبن لەو فایەرفۆكسە نوێیە.
پاش بەدواداچوونیشم لە ماڵپەڕەكانی پەیوەست بەو وێبگەڕە، ئەوەم لا ساغ بووەوە، كە كۆمپانیای مۆزێلا هەستی بەوەكردووە خەریكە وێبگەڕەكەی (فایەرفۆكس) لەبەرامبەر گوگڵ كرومدا دەبێتە هێزی دووەم و، ناتوانێت چیتر بە پێشەنگی بمێنێتەوە، بڕیاریداوە پێداچوونەوەی ورد بە فایەرفۆكسدا بكات، هەم لەڕووی كارایی و هەم لەڕووی شێوە و ستایلەوە.
واشبڕیارە وەشانی فیناڵی ئەو فایەرفۆكسە نوێیە، لە بەهاری ئەمساڵدا بكەوێتە دەست بەكارهێنەرانی.
وەك ڕای خۆم، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا كە كارم بەم وەشانە كردووە، هەست دەكەم لەزۆر ڕووەوە خێراترەو، دیزاینەكەشی زۆر لە وەشانەكانی پێشوو جوانترە.
هیوادارم ئێوەش لەڕێی[url=http://tr.im/4qbc] ئەم لینكەوە[/url] وەشانی 29ی پێش تاقیكاری فایەرفۆكس‌ دابگرن و چێژ لە ستایلە نوێیەكەی وەربگرن:
v

بۆچوونەکان

[b]بەرێزم دەتوانی لینکی راستەوزۆ دابنێی سوپاست دەکەم[/b]

http://www.mozilla.org/en-US/firefox/new/

ئەوەی سەرەوە بەستەری ڕاستەوخۆیە

ئەو وەشانەی باسم كردووە كە وەشانی 29ی تاقیكاریی فایەرفۆكسە، دەتوانی ڕاستەوخۆ لەم لینكەوە دابگری:
[url=http://ftp.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/nightly/latest-ux/firefox-29.0a1.en-US.win32.installer.exe]http://ftp.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/nightly/latest-ux/firefox-29.0a1.en-US.win32.installer.exe[/url]