تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

پڕۆگرامی ژێرنووسکردن AHD Subtitles Maker

haval.abdulkarim

Haval.abdulkarim

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔21۔ )

 

AHD Subtitles Maker: پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوەکراوەیە و بە زمانی #C داڕێژراوە. بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ بەشێوەی خۆکارانە یان دەستی. جیاواز لە زۆربەی پڕۆگرامە هاوشێوەکان پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەسوودی ئەم پڕۆگرامەن:
- ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و کوردی ئامادەیە.
- پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات بۆ ژێرنووسکردن.
- توانای پاشەکەوتکردنی ژێرنووسی هەیە بە چەندین شێواز و پاشگری جیاواز.
- توانای گۆڕینی شێوازە جیاوازەکانی فایلی ژێرنووسی هەیە.
- توانای دابەزاندنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە لە ماڵپەڕیOpenSubtitles.org.
- توانای بارکردنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە بۆ ناو ماڵپەڕیOpenSubtitles.org.
- توانای وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکانی هەیە بەشێوەی خۆکارانە بۆ زمانە جیاوازەکان کە لە گۆگڵ تڕانسلەیت هەن.
- پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە پاشگرەکانی ڤیدیۆ دەکات.
تێبینی: تەواوی ڕووکاری بەرنامەکە بە کوردی ئامادەکراوە لەلایەن (هەڤاڵ عبدالکریم).
[url=http://ahd-subtitles-maker.webnode.com]ماڵپەڕی پڕۆژەکە:[/url]

پەڕگە: 

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاکە هەفاڵ گیان ، لەراساتی دا پرۆگرامەکەم داگرتوە و هەندێک لەو تایبەتمەندیانەی باست لیوەکردوە تاقیکردۆتەوە و زۆر نایابن. ئێستا من لە خۆفێرکردن دام و بەشەسەرەکیەکانی تاقی دەکەمەوە. دووبارە دەستەکانتان خۆش بۆ هەوڵ و ماندوو بونتان و هەر سەکەوتووبن.

دەست و چاوت خۆش کاک هەڤاڵ، ماندوو نەبیت و نموونەت زۆربێت .

هەربژیت بۆ ناساندنى ئەم بەرنامەیە

دەست خۆش کارێکی نایابە

سوپاس بۆ هەموو لایەک

زۆر سپاس کاک هەڤاڵ
من نەمتوانی بەرنامەکه دابەزێنم چونکه لای من (Problem loading page) ئەدات و ئەم ئادرەسەم (http://ahd-subtitles-maker.webnode.com/) بۆ دێت دەڵێ هەڵەیه ئەگەر زەحمەت نیه لینکی دابەزاندنی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەم بۆ بنێره.
لەگەڵ ڕێزم بۆت.

[b]فەرموو کاک[/b][url=http://kurditgroup.org/u/kiaaa]Kiaaa[/url] : [b] [url=http://sourceforge.net/projects/ahdsubtitles/files/latest/download]داگرتن بە بەستەری ڕاستەوخۆ [/url][/b]

زۆر سپاس کاک بڕیار

دەستت خۆش بێت کاک هەڤاڵ بەڕاستی بەرنامەیەکی زۆر بەهێزە ،،،بەڵام بێزەحمەت ئەگەر فایلی سەبتایتڵ ئیمبێد کەینە ناو فلمێکی HD دوایی لە کاتی کۆنڤێرت کردنی فلمەکەدا کواڵێتیەکەی دانابەزێت؟

سوپاس بۆ کاک[url=http://www.kurditgroup.org/u/bryarhawlery]BrYaR_HawlerY[/url] کە وەڵامی کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/kiaaa]Kiaaa[/url] دایەوە.
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/yahiya]Yahiya[/url]: بەو بەرنامەی کە فایلی ژێرنووسەکە یەکدەخەیت لەگەڵ فایلی ڤیدیۆکە دەتوانیت کواڵیتی ڤیدیۆکە وەک خۆی بهێڵیتەوە بە هەموو تایبەتمەندیەکانیەوە. بۆ نموونە دەتوانیت بەرنامەی WinAVI All-in-One Converter یاخود Total Video Converter بەکاربێنیت.

دەست خۆش کاک هەڤال پێشتریش هەر خۆم ئەو بەرنامەیەم بەکار ئەهێنا کە ئاماژەت پێکرد total video converter

دەستەکانت خۆش بێت کاک هەڤاڵ، وەرگێڕانەکەت جوانە :)

زۆر سوپاس کاک [url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url]، بەڕێزیت :)

من دامگرت، بەڵام لای من زمانی کوردی لە لیستی زامنەکاندا نییە :(

کاک [url=http://kurditgroup.org/u/khabatj]Khabatj[/url] دەتوانی ئەم فایلی هاوپێچە بە شێوەی Run As Administrator بکەیتەوە بۆ ئەوەی زمانەکە پیشان بدات. لە هەندێ ویندۆز ئەو کێشەی هەیە.

دەستخۆش کاک هەڤاڵ چارەسەربوو. لەشتساغ بێت

کاک هەڤاڵ بەرنامەیەکی باش شک نابەیت بۆ ئەوەی ژێرنووس و ڤیدیکە لە یەک بدەیت، واتە ژێرنووسەکە بە ڤیدیۆکەوە بلکێنین

سەلامەت بیت، کاک خەبات دەتوانی هەر یەکێک لەم بەرنامانەی خوارەوە بەکاربێنیت. ئەوەی یەکەم زیاتر بەکاردێنم.
- WinAVI All-in-One Converter
- Total Video Converter

دەستت خۆشبێت

دەستت خۆش بێت برام ... بەڵام من کێشەم هەیە لە دیاریکردنی کاتەکەی تکایە یارمەتی .......

سەبارەت بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە:
دەتوانیت ڤیدیۆیەک بهێنیتە ناو پڕۆگرامەکەوە. بڕۆ بۆ لیستی Project ئینجا Change Media لێبدە لە پەنجەرە تازەکە ڤیدیۆیەک بهێنە (بۆ نموونە فیلمێک) دواتر Open. دەبینیت لە خوارەوە ڤیدیۆکە زیاد بووە.
ئینجا لە بەشی دەستە ڕاستی پڕۆگرامەکە هێمای "+" بە سەوزی هەیە کلیکی بکە و خۆکارانە دوو دانە لە دەقی ژێرنووس دروست دەکات لە تەنیشتیەوە. وە لەهەمان شوێن "RTL" هەیە ئەویش لێبدە بۆ نووسینی کوردی چونکە لە نووسینی کوردی لە دەستە ڕاستەوەیە بۆ چەپ.
لە بەشی ژێرەوە دەستە چەپ کەمێک Timeline ەکە زووم بکە تا دەقە و چرکەکان بە وردی ببینیت و ڤیدیۆکە Play بکە.
لە هەر شوێنێک قسەکردن هەبوو لەناو ڤیدیۆکە Pause ی ڤیدیۆکە بکەوە بڕۆ بۆ Timeline ەکە لەوێدا کلیکی ڕاست بکەو Add Subtitle لێدە.
لە کۆتاییدا لە لیستی File ئینجا Export دەتوانیت فایلی ژێرنووسەکە خەزن بکەیت بەو تایبەتمەندیانەی کە دەتەوێت. بۆ کوردی جۆری یونیکۆدی UTF-8 هەڵبژێرە.