تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووک کەسایەتیت ئاشکرادەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/12/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

ئەگەر یەک لەنەخۆشییە دەروونیەکانت هەیە، ئەوە دەبێت ئاگاداری شێوازی بەکارهێنانی فەیسبووک بیت، چونکە ئەو بابەت و دەربڕینانەی بڵاویان دەکەیتەوە، نەخۆشییە دەروونیەکانت ئاشکرادەکات بەبێ ئەوەی خۆشت پێیبزانیت.
دکتۆری نەخۆشییەدەروونیەکان [b]گانیلۆگراسیا[/b] لە ئەکادیمیای ساهلگرێنسکا لە یۆتۆبۆری لەگەڵ پرۆفیسۆر[b]سڤەرکەر سیکسترۆم[/b] پشکنینیان بۆ ٣٠٠ هاوڵاتی ئەمەریکی کردووە لەرێگەی فۆرمێکی ڕاپرسی لەگەڵ دروستکردنی تولئامرازێکی هاوکێشەی بیرکاری.
ئەم ٣٠٠ هاوڵاتییە نەخۆشی جۆراجۆری دەروونییان هەبووە و هاوکات بەبەردوامی فەیسبوکیان بەکارهێناوە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کەوا فەیسبووک کەسایەتی و خاڵی لاواز و نەخۆشییەدەروونیەکان ئاشکرادەکات، هەرچەندە بەکارهێنەرانی فەیسبووک نایانەوێت ئەم لایەنەی ژیانیان بۆ جیهانی دەرەوە ئاشکرابێت، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری بەهارهێنەران دەکەن بە ئاگاداریەوە فەیسبووک بەکاربهێنن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاکە زەندی، خۆزگە وابوایە :)
ئەم [url=http://ics.leeds.ac.uk/people/helen-kennedy/]خانمە[/url] لە توێژینەوەکانیدا کە بۆ حوکومەتە ناوچەییەکان ئەنجامی ئەدات و کار لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک ئەکەن تەماشایەکی "بیگ داتا/دراوەی زەبەلاح"یان کردبوو و بەتایبەت داتای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. لە دوا پێشکەشکردنیدا هەینی ڕابردوو وتی گوایە ئەوەی لە فەیسبوک و تویتەر ئەنوسرێت زۆر "هاوسەنگ/بالانس"ترە لە بۆچوونە ڕاستیەکانی کەسێک. بۆیە دیسان ئەڵێم خۆزگە قسەی ئەکادیمیاکەی یۆتۆبۆری بوایە :)

“We write frankly and fearlessly but then we "modify" before we print.” م. توەین

زۆر سوپاس کاک هیوا!
پێموایە ڕاستگۆیی بەکارهێنەرانیش کاریگەری ئەبێت، خەڵکانێک هەن هەمیشە بە ماکیاجەوە دەنووسن و وەکو خۆیان نانووسن.
جگە لەنەخۆشی دەرونی، لەرێگەی بۆچوون و دانانی بابەتەکانەوە تا ڕادەیەک کەسایەتی بەکارهێنەران دەردەکەوێت، وەکو ئاستی ڕۆشنبیریان، ئاستی هەڵچوون و توڕەبوونیان، ئارەزووکانیان و هتد......

دەست خۆش هەواڵێکی بەسوود بو بەڕای من لە کاتی لێخوڕینی سەیارە کەسایەتی مرۆڤ ئاشکرا دەبێت هەمان شتە زۆر سوپاس .

200M$
[url=http://lbszone.com/2013/12/02/apple-buys-social-analytic-company-topsy-200m/]http://lbszone.com/2013/12/02/apple-buys-social-analytic-company-topsy-200m/[/url]