فەیسبووک کەسایەتیت ئاشکرادەکات
ئەگەر یەک لەنەخۆشییە دەروونیەکانت هەیە، ئەوە دەبێت ئاگاداری شێوازی بەکارهێنانی فەیسبووک بیت، چونکە ئەو بابەت و دەربڕینانەی بڵاویان دەکەیتەوە، نەخۆشییە دەروونیەکانت ئاشکرادەکات بەبێ ئەوەی خۆشت پێیبزانیت.
دکتۆری نەخۆشییەدەروونیەکان [b]گانیلۆگراسیا[/b] لە ئەکادیمیای ساهلگرێنسکا لە یۆتۆبۆری لەگەڵ پرۆفیسۆر[b]سڤەرکەر سیکسترۆم[/b] پشکنینیان بۆ ٣٠٠ هاوڵاتی ئەمەریکی کردووە لەرێگەی فۆرمێکی ڕاپرسی لەگەڵ دروستکردنی تولئامرازێکی هاوکێشەی بیرکاری.
ئەم ٣٠٠ هاوڵاتییە نەخۆشی جۆراجۆری دەروونییان هەبووە و هاوکات بەبەردوامی فەیسبوکیان بەکارهێناوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کەوا فەیسبووک کەسایەتی و خاڵی لاواز و نەخۆشییەدەروونیەکان ئاشکرادەکات، هەرچەندە بەکارهێنەرانی فەیسبووک نایانەوێت ئەم لایەنەی ژیانیان بۆ جیهانی دەرەوە ئاشکرابێت، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری بەهارهێنەران دەکەن بە ئاگاداریەوە فەیسبووک بەکاربهێنن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاکە زەندی، خۆزگە وابوایە :)
ئەم [url=http://ics.leeds.ac.uk/people/helen-kennedy/]خانمە[/url] لە توێژینەوەکانیدا کە بۆ حوکومەتە ناوچەییەکان ئەنجامی ئەدات و کار لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک ئەکەن تەماشایەکی "بیگ داتا/دراوەی زەبەلاح"یان کردبوو و بەتایبەت داتای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. لە دوا پێشکەشکردنیدا هەینی ڕابردوو وتی گوایە ئەوەی لە فەیسبوک و تویتەر ئەنوسرێت زۆر "هاوسەنگ/بالانس"ترە لە بۆچوونە ڕاستیەکانی کەسێک. بۆیە دیسان ئەڵێم خۆزگە قسەی ئەکادیمیاکەی یۆتۆبۆری بوایە :)
“We write frankly and fearlessly but then we "modify" before we print.” م. توەین
دەست خۆش هەواڵێکی بەسوود بو بەڕای من لە کاتی لێخوڕینی سەیارە کەسایەتی مرۆڤ ئاشکرا دەبێت هەمان شتە زۆر سوپاس .
200M$
[url=http://lbszone.com/2013/12/02/apple-buys-social-analytic-company-topsy-200m/]http://lbszone.com/2013/12/02/apple-buys-social-analytic-company-topsy-200m/[/url]