١٣٠ ملیۆن تێپەڕوشە بڵاوبۆتەوە
بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی سویدی SVT نزیکەی ١٣٠ ملیۆن تێپەڕوشە (پاسورد) و هەژماری بەکارهێنەران بەدەست هاککەران کەوتووە لە نێت بڵاوبۆتەوە.
لە نێوان ئەو کەسانەدا نزیکەی ٤٠٠ هەزار هەژماری سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسەکانی سویدن.
ئەم تێپەڕوشانە ئەو بەکارهێنەرانە دەگرێتەوە کە هەژماریان هەیە لەمالپەڕی ئایتی Adobe.
پارساڵ لەمانگی ڕەزبەر (ئۆکتۆبەر) دا، ئەم مالپەڕە کەوتە بەرهێرشی هاککەران و بە وتەی کۆمپانیای ئەدۆب دەستیان گەیەشتبووە ٢،٥ ملیۆن پاسۆرد، بەڵام هەنوکە ئاشکرا بووە کە ١٣٠ ملیۆن تێپەڕوشەیە.
پسپۆڕی ئایتی لە ئەدۆبMarcus Murray لە لێدوانێکی بۆ تەلەفزیۆنی ناوبراو هۆشداری دەداتە ئەو بەکارهێنەرانەی هەمان تێپەڕوشە بۆ فەیسبوک، پۆستی ئەلکترۆنی یا هەر جێگە و پرۆگرامێکی تر بەکاردەهێنن، بەزووترین کات تێپەڕوشەکانیان بگۆڕن، گەرنا مەترسیەکی گەورە لەسەر زانیارییەکانیان دەبێت.
شایانی باسە مەبەست لە ئەدۆب، پرۆگرامەکانی فۆتۆشۆپ و ئەدۆب PDF ، ئەدۆب فلاش پلەیەر و هەموو پرۆگامەکانی تری ئەدۆب دەگرێتەوە، لەبەر ئەوە لە هەرکام لەمانە هەژمارتان هەیە، باشتر وایە بە زووترین کات تێپەڕوشەکانتان بگۆڕن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون