كێشەی نوسینی كوری لە iWork لە ماك
سڵاو من ئێستا بە ماك دەنوسم، وەك دەبینن نوسینەكەم هیچ كێشەی نییە. ئەمكێشانەش لەدوای داگرتنی (OX Mavericks) چارەسەربو بەتایبەتی لەڕاستەوە دەستپێكردن و خاڵەكانی ژێر (ێ) لەكاتی بەیەكەوە نوسان. لە (iWork) كە پێشتر سەپۆرتی تەواوی نەبو بۆ زمانی كوردی ئەو كێشانە چارەسەربو، وەك هەر بەرنامەیەكی تەواو بۆ هەمو بوارەكان باش ئیشیكرد.. جێگای دەست خۆشییە بۆ هەمو ئەو كەسانەی كە لەو بوارەدا كاریان كردووە.
بەڵام تەنها ٢ ڕۆژ توانیم كاریپێبكەم، ئێستا پیتی (ە) كە دەنوسم دەبێت بە (هـ) بۆ هەمو فۆنتەكانیش هەروایە. ئەمكێشەیە لە زمانی (كوردی - سۆرانی)دایە، بەڵام لە زمانی (كوردی - ئارامیك)دا وانییە، بەڵكو لەوێ كێشەیەكیتر هەیە كە نیشانەكانی وەك [u]خاڵ[/u] و [u]فاریزە[/u] و [u]كەوانە[/u] و [u]دوخاڵ[/u] و هتد.. كاتێك بەكاردێن دەبێت هەمیشە لەدوایانەوە پیتێك بێت ئەگینا دەكەونە سەرەتاوە. كاری لابردن و داگرتنەوەش هیچ سودی نەبو. چەندجارێكیش ڕێستارتم كردووە بە كۆمپیوتەرەكەم هیچ ئامۆژگارییەك هەیە لەوبارەدا؟؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئاوایە لای من، لەوانەی تاقیم کردنەوە تەنها لە ئەمیری قورئانی کێشەی هەیە

بە نیسبەت خاڵ و فاریزە و هتد، لەبەر ئەوەی پشتیوانی ڕآست بۆ چەپ ناکات وای لێ دێ.[url=http://kurditgroup.org/t/%DB%8C%D9%88%D9%86%DB%8C%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D9%84%DB%95-%D9%85%D8%A7%DB%8C%DA%A9%D8%B1%DB%86%D8%B3%DB%86%D9%81%D8%AA-%DB%86%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D8%A8%DB%86-%D9%85%D8%A7%DA%A9] تەماشای ئێرە بکە[/url]
https://discussions.apple.com/message/23463518#23463518
کورد دەڵێ: فڵان ئەوەندە فێڵزانە، ڕێوی بە خەفەتەوە کوشتووە.