ئامرازێکی گرنگ لە ویکیپیدیای کرمانجی
نازانم ئەم ئامرازە نوێیە یان نا بەڵام من تازە بینیومە.
لە [url=www.ku.wikipedia.org]ویکیپیدای کرمانجی[/url] و بەشەکانی تری ویکیمیدیا کە زمانی کوردی کرمانجیان بۆ زیاد کراوە ئامرازێک زیادکراوە کە دەقەکان لە لاپەڕەکاندا بە شیوەیەکی خۆکاری لە پیتی لاتینیەوە دەگۆڕێت بۆ پیتی ئارامی (عەرەبی).
هەرچەند لە زۆر شوینیشدا هەڵە دەکات بەڵام هەر ئامرازێکی بەسودە و سودی زۆری هەیە.
وەک لەوم دوو وێنەکەدا دەردەکەوێت


- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو داوام لە بەڕێوبەری ویکی سۆرانیش کردبوو هەمان شت ساز بکەن کە ئەم کارە جگە لە کورمانجی لەچەندین ویکی تر دا هەن لەوێنەی ئازەری وەهەروەها ئەوان ڕەتییان کردەوە بەوەی کۆمەڵگای ویکی جارێ ئەو کارەی لە تاقیکردنەوە داناوە بەڵام بۆ کورمانجییەک زۆر ئاسان دەبوو کەبێتە ویکی سۆرانی و دەیتوانیت لە گەڵ سۆرانییەکان وتووێژیشی بکردبا وێڕای بەشداریکردنییشیان