تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی کۆمپیتەر

seerwan qaradaghi

Seerwan qaradaghi

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

سڵاو
بەرێزان کێشەیەکم هەیە ، هەر کاتێک کۆمپیتەرەکەم دادەگیرسێنم ، پاش ماوەیەک ئەگەر ئینتەرنێت ئێکپلۆرەر بکەمەوە یان نا دەنگەدەنگێک دەستپێدەکات هەندێک جار موسیقاشی دەچێتە سەر، هەرچەندە لە msconfig هەموو پرۆگرامەکانم disable کردووە هەر بێسوودە، تەنانەت کلیک دەکەمە سەر سپیکەرەکە و لەوێ mute ی دەکەم ، بەڵام پاش کەمێک دێتەوە، تکایە ئەگەر دەتوانن هاوکاریم بکەن،،،سوپاس

سڵاو،
١.ئەم جارەیان بەتەواوەتی پێش ئەوەی کۆمپیوتەرەکەت هەڵبکەیتەوە ئینتەرنێتی لێ ببڕە ئەگەر وایەرلێسە مۆدێم(ڕاوتەر)ـەکەت بکوژێنەرەوە،ئیتر هەرجۆرێک بێت ...
بزانە دەنگەکە ئەبێت ؟
٢.ئەمە هەموو کاتێکە یان هەندێک جارە ؟

زۆر سوپاس ، ماوەیەکی باش ئینتەرنێتەکەم کوژانەوە ئەو دەنگە دەنگە نەهاتەوە ، بەڵام ئەگەر ئینتەرنێت کراوە بێت هەموو جارێک دوای ماوەیەک دەستپێدەکات تەنانەت ئەگەر ئێکسپلۆرەریش نەکرابێتەوە ، لەسەر سپیکەرەکە کلیک دەکەم ئینجا mix دەکەمەمەوە ، لەوەێ سپیکەرێکی تر زیاد بووە بە ناوی name not avialable وە لە گەڵ سپیکەرەکانی تر ئیش دەکات، هەرچەندە mute بکەم ماوەیەک نامێنێت بەڵام دوای دەست پێدەکاتەوە.. دیسان سوپاس

بزانە هاکک نەکراویت، عەزیز وەیسی نەهاتۆتە کۆمپیوتەرەکەتەوە؟

عەزیز وەیسی چییە؟

ڕەنگە پێوەکراوێکت داگرتیێت بۆ ئینتەرنێت ئێکسپلەوەرەکەت بزانە چ پێوەکراوێکى زیادەت داگرتووە کە وەک ڕادیۆیەکى سەرهێڵ کە بە ئینتەرنێتەوە کۆنێکت دەبیت ئەویش دەست دەکات بە کارکردن
ئەگەر براوسەرى تر بەکار بهێنیت ئەم کێشەیەت نامێنێت
ڕەنگە پێوەکراوبێت یاخود بەرنامەیەک بێت کە داتگربێت

ئینتەر ئێکپلۆرەکەم ئەگەر داگیرابێت یان نا دوای ٤٥ دەقیقە ئەو ڕادۆیە دەست دەکات بە کارکردن تەنانەت ئەگە براوزەرێکی تریش بەکار بهێنم، سوپاس بۆ هاوکاریت

[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]ڕەنگە پێوەکراوبێت یاخود بەرنامەیەک بێت کە داتگربێت[/size]

سوپاس بۆ هاوکاریتان

کاک سیروان، مەبەستم لە عەزیز وەیسی، هاککردنە، یا پرۆگرامی سیخوڕیی لەکۆمپیوتەرەکەتدایە.
[url=http://www.superantispyware.com/]ئەم پرۆگرامە دابگرە[/url] سکانێک بکە، بزانە چی دۆزیەوە لایبەرە، ئەگەر هاکک و ترۆجان بێت، چارەسەری دەکات.