پرۆگرامی ژێر نووس Subtitle program
سڵاو بەڕێزان.... ئەم کاتەتان باش..
بەڕێزان هەروەک دەزانن پرۆگرامێکی زۆر هەیە کە بۆ مەبەستی ژێرنووسین بەکاردێت. تکایە رێنمایی و زانیاریم بدەنێ لەسەر پرۆگرامێک کە زۆر ئاڵۆزنەبێت و لەهەمان کاتیش دا بتوانم بۆ زمانی کوردی (بە پیتی ئارامی) بەبێ کێشە بەکاری بهێنم. ئەگەر بکرێت ناوی تەواوەتی پرۆگرام و فێرشنەکەی و ماڵپەری کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکەی و زانیاریە پێویستەکانیم بدەنێ من زۆر زۆر سوپاستان دەکەم.
هەندێک زانیاری لەسەر کۆمپیوتەرەکەم:
ویندۆزی ٧
جۆری سیستمی ویندۆزەکەم ٣٢ - بت
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو کاکە Meer ،
بەڕێزێک بە ناوی Ali_KoYe ، ، پڕۆگرامەکان و پێداویستییەکان و فێرکاریشی داناوە لەسەر بابەتی : ژێرنووسکردنی فیلم و دۆزینەوەی نوسخەی ئۆرجیناڵی فیلم، وە دۆزینەوەی سەبتایتڵی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی فیلمەکە.
پڕۆگرامەکان و فێرکارییەکەم لە ماڵپەڕێک بەرزکردۆتەوە دەتوانی دایگریت :
[url=https://www.dropbox.com/s/75z1g5lrja6wkv8/Programs.rar][b]داگرتنی پڕۆگرامەکان و پێداویستییەکانی[/b][/url]
[url=https://www.dropbox.com/s/kvugwfe2f2wy3fa/%DA%A4%DB%8C%D8%AF%DB%8C%DB%86_%20%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C.rar][b]داگرتنی ڤیدیۆ فێرکارییەکە[/b][/url]
تێبینی//: پەڕگەکان بە پاشگری .RAR ئەرشیف کراون پێویستە دەریان بکێشیت.
ڕێز و سووپاس.
بەڕێزان سڵاو
کێشەیەکەم هەیە کاتێک کە کۆمپیتەرەکەم دەکەمەوە ، ئەگەر براوزەرەکەم کرابێتەوە یان نا ، دوای ماوەیەکە گوێم لە قسەکردن و مۆسیقایەکی زۆرە و لاناچێت. ویندۆزی ٧ م هەیە ، تکایە گەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم..... سیروان قەرەداغی
سووپاس کاکە Meerی بەڕێز،
کاک Seerwan qaradaghi ، وا باشتربوو پرسیارەکەت لە[url=http://kurditgroup.org/forum/11][b] شوێنی گونجاو[/b][/url] نووسیبا تاکو زووتر وەڵام وەرگریت ،
لە RUN ئەم فرمانە بنووسە : msconifg پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە ، تۆ کرتە لەبەشی Startup بکە و هەموو ئەو پڕۆگرامانەی لەکاتی
داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەت دەکەونە کار دەتوانی ناچالاکیان بکەیت ،بەڵام وا باشترە تۆ کرتە لەسەر disable all بکەی بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەو پڕۆگرامانەی ڕاستەوخۆ دوای داگیرساندنی کۆمپیورەکەت دەکەونە کار ، پاشان Apply و Ok .
زۆر سوپاس وام زانی ئێرە شوێنی پرسیارە ، ئەگەر بەشی تایبەت بە پرسیار هەیە مەمنوونم ، بە هەر حاڵ ئەوەی بەڕێزت باسی دەکەیت چەند جارێک کردوومە بەڵام بێسود بوو هەر دەگەڕێتەوە، تەنانەت گومانی ئەوەم کرد پەیوەندی بە ئێکپلۆرەرەوە هەبێت، هەرچەندە نەمتوانی بیسڕمەوە بەڵام لە کۆنترٶل پەناڵ ئێکپلۆرەرەکەم ئۆف کرد ، دیسان بێسوود بوو، دیسان سوپاس
بەڵێ کاکە Meer دەتوانی پارچە ڤیدیۆ یان فیلم بە فۆرماتی AVI , GOM, OGG, VOB, WAV, WMV ...هتد بێنیتە ناو پڕۆگرامەکە و بەخۆت وەرگێرانی بۆ بکەی
دەبێت لە بەشی Movie دواتر Open کلیک بکەی و پاشان پارچە ڤیدیۆ یان فیلمەکە دیاری بکە و وەری بگێڕە.
کاک Meer پێویستە ئەو فۆنتانەی دانراون لەگەڵ پڕۆگرامەکان دایانمەزرێنت ،
لە دەقەی ١٢:١١ ی ڤیدیۆکە ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە چٶن چارەسەری ئەو کێشەیەی نووسینی کوردی دەکەیت .
سڵاو کاک میر،
من چارەسەرێکی ترم لایە ئەگەر بۆت گونجاو بێت.
پڕۆگرامێکی خۆڕایی ژێرنووس بە ناوی AHD Subtitles Maker م کردووەتە کوردی و پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات. من زۆری بەکاردێنم و بێ کێشەیە. ئەم شەو بابەتێکم لەسەر نووسی ئێستا لە پێداچوونەوەی بەڕێوبەرانی Kurditgroup ە.
ماڵپەڕی پڕۆگرامەکە:
[url=http://ahd-subtitles-maker.webnode.com/]http://ahd-subtitles-maker.webnode.com[/url]