تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرۆگرامی ژێر نووس Subtitle program

meer

Meer

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

سڵاو بەڕێزان.... ئەم کاتەتان باش..
بەڕێزان هەروەک دەزانن پرۆگرامێکی زۆر هەیە کە بۆ مەبەستی ژێرنووسین بەکاردێت. تکایە رێنمایی و زانیاریم بدەنێ لەسەر پرۆگرامێک کە زۆر ئاڵۆزنەبێت و لەهەمان کاتیش دا بتوانم بۆ زمانی کوردی (بە پیتی ئارامی) بەبێ کێشە بەکاری بهێنم. ئەگەر بکرێت ناوی تەواوەتی پرۆگرام و فێرشنەکەی و ماڵپەری کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکەی و زانیاریە پێویستەکانیم بدەنێ من زۆر زۆر سوپاستان دەکەم.
هەندێک زانیاری لەسەر کۆمپیوتەرەکەم:
ویندۆزی ٧
جۆری سیستمی ویندۆزەکەم ٣٢ - بت

سڵاو کاکە Meer ،
بەڕێزێک بە ناوی Ali_KoYe ، ، پڕۆگرامەکان و پێداویستییەکان و فێرکاریشی داناوە لەسەر بابەتی : ژێرنووسکردنی فیلم و دۆزینەوەی نوسخەی ئۆرجیناڵی فیلم، وە دۆزینەوەی سەبتایتڵی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی فیلمەکە.
پڕۆگرامەکان و فێرکارییەکەم لە ماڵپەڕێک بەرزکردۆتەوە دەتوانی دایگریت :
[url=https://www.dropbox.com/s/75z1g5lrja6wkv8/Programs.rar][b]داگرتنی پڕۆگرامەکان و پێداویستییەکانی[/b][/url]
[url=https://www.dropbox.com/s/kvugwfe2f2wy3fa/%DA%A4%DB%8C%D8%AF%DB%8C%DB%86_%20%D9%81%DB%8E%D8%B1%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C.rar][b]داگرتنی ڤیدیۆ فێرکارییەکە[/b][/url]
تێبینی//: پەڕگەکان بە پاشگری .RAR ئەرشیف کراون پێویستە دەریان بکێشیت.
ڕێز و سووپاس.

سڵاو کاکە [b]BrYaR_HawlerY /1[/b] ، زۆر زۆر سوپاس بۆئەو وەڵامە خێراو چر و پرە و سەرجەم زانیاری و بەستەرانەی بۆتان دانابووم، من کۆڵێک سوپاس گوزارتانم....هەربژین .
رێزو سڵاوم جارێکی تر پەسەند بکەن.

بەڕێزان سڵاو
کێشەیەکەم هەیە کاتێک کە کۆمپیتەرەکەم دەکەمەوە ، ئەگەر براوزەرەکەم کرابێتەوە یان نا ، دوای ماوەیەکە گوێم لە قسەکردن و مۆسیقایەکی زۆرە و لاناچێت. ویندۆزی ٧ م هەیە ، تکایە گەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم..... سیروان قەرەداغی

سووپاس کاکە Meerی بەڕێز،

کاک Seerwan qaradaghi ، وا باشتربوو پرسیارەکەت لە[url=http://kurditgroup.org/forum/11][b] شوێنی گونجاو[/b][/url] نووسیبا تاکو زووتر وەڵام وەرگریت ،
لە RUN ئەم فرمانە بنووسە : msconifg پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە ، تۆ کرتە لەبەشی Startup بکە و هەموو ئەو پڕۆگرامانەی لەکاتی
داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەت دەکەونە کار دەتوانی ناچالاکیان بکەیت ،بەڵام وا باشترە تۆ کرتە لەسەر disable all بکەی بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەو پڕۆگرامانەی ڕاستەوخۆ دوای داگیرساندنی کۆمپیورەکەت دەکەونە کار ، پاشان Apply و Ok .

زۆر سوپاس وام زانی ئێرە شوێنی پرسیارە ، ئەگەر بەشی تایبەت بە پرسیار هەیە مەمنوونم ، بە هەر حاڵ ئەوەی بەڕێزت باسی دەکەیت چەند جارێک کردوومە بەڵام بێسود بوو هەر دەگەڕێتەوە، تەنانەت گومانی ئەوەم کرد پەیوەندی بە ئێکپلۆرەرەوە هەبێت، هەرچەندە نەمتوانی بیسڕمەوە بەڵام لە کۆنترٶل پەناڵ ئێکپلۆرەرەکەم ئۆف کرد ، دیسان بێسوود بوو، دیسان سوپاس

ســـڵاو کاکە BrYaR_HawlerY /1 گیان
براکەم، ئێستا پرسیارێکم لا دروست بووە، ئایا ئەم پرۆگرامە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ جۆری فۆرماتی تری فلیم جگە لە DVD ؟ بۆ نمونە فۆرماتی جۆری فلیمی youtube، یان هەرجۆرەفۆرماتێکی تری فلیمەکان. جونکە لە روونکردنەوەو هەروەها لە فلیمی شێوازی بەکارهێنی پرۆگرامەکەدا تەنها ئاماژەبە جۆری DVD کراوە و باس لە جۆرەکانی ترناکات. بۆزیاتر روونکردنەوەی پرسیارەکەم، ئەگەر من بمەوێت گۆرانیەک یان کورتە فلیمێک ژێر نووسی بۆ بکەم و جۆری فلیمەکەش لەوانەی یوتوب بێت، و خۆم Subtitle ی کوردیەکەی بۆ بنوسم، لەم بارەدا بەهەمان شێوە و هەنگاوەکانی کەرونکراوەتەوە هەنگاو بنێم ، ئایا هەمان پرۆگرام گونجاوە بۆ مەبەستەکەی من؟ دووبارە سوپاس و هەربژین.

بەڵێ کاکە Meer دەتوانی پارچە ڤیدیۆ یان فیلم بە فۆرماتی AVI , GOM, OGG, VOB, WAV, WMV ...هتد بێنیتە ناو پڕۆگرامەکە و بەخۆت وەرگێرانی بۆ بکەی
دەبێت لە بەشی Movie دواتر Open کلیک بکەی و پاشان پارچە ڤیدیۆ یان فیلمەکە دیاری بکە و وەری بگێڕە.

سڵاو کاکە BrYaR_HawlerY /1 ، دووبارە زۆر زۆر سوپاس بۆئەو وەڵامە خێراو پر زانیاریەی کە جارێکی تر پێتان بەخشیم، کۆڵێک سوپاس گوزارتانم و هەربژین .

سڵاو کاکە BrYaR_HawlerY /1 . براکەم پاش دامەزراندنی ئەو پرۆگرامانەی دەست نیشانتان کردبوو بۆم ، کێشەیەکم بۆ دروست بووە ئەویش لەم پرۆگرامەداSubtitle Workshop ناتوانم زمانی کوردی یان راستر بڵێن ناتوانم بە کوردی پیتە ئارامیەکان بەکار بهێنم وبۆ نوسینی ژێرنووسەکەم هەروەک لەوێنەکەدا دیارە (کەبارم کردوە بۆتان)، بەروونی دیارە کە شیوازی وشەکان بەتەواوەتی تێک دەچێت.وا هەست دەکەم (جانازانم تاجەند راستە!!) دەبێت ئەم پرۆگرامە فێرشنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست (ME) یشی هەبێت، دەتوانرێت ئەو فێرشنەی پرۆگرامی Subtitle Workshop بەکاربهێنین ئەوکاتە دەتوانین بەکوردیش بنوسین تێدا.تکایە هاوکاریم بکە هەرجەندە ماندووتان دەکەم لێم ببورن.
تێبینی:
ویندۆزی ٧ بەکاردەهێنم وپاکێتی زمانی عەرەبیەکەشی چالاک کراوە.

کاک Meer پێویستە ئەو فۆنتانەی دانراون لەگەڵ پڕۆگرامەکان دایانمەزرێنت ،
لە دەقەی ١٢:١١ ی ڤیدیۆکە ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە چٶن چارەسەری ئەو کێشەیەی نووسینی کوردی دەکەیت .

سڵاو کاک میر،
من چارەسەرێکی ترم لایە ئەگەر بۆت گونجاو بێت.
پڕۆگرامێکی خۆڕایی ژێرنووس بە ناوی AHD Subtitles Maker م کردووەتە کوردی و پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات. من زۆری بەکاردێنم و بێ کێشەیە. ئەم شەو بابەتێکم لەسەر نووسی ئێستا لە پێداچوونەوەی بەڕێوبەرانی Kurditgroup ە.

ماڵپەڕی پڕۆگرامەکە:
[url=http://ahd-subtitles-maker.webnode.com/]http://ahd-subtitles-maker.webnode.com[/url]

سڵاو کاکە [b]هەفاڵ[/b] گیان ..... زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو ئەرکەی کێشاوتانە بۆ وەڵامی پرسیارەکەم . جاوەکەم جارەسەری کێشەی نوسینەکەم کردوە بەڵام دەتوانیت تەنها بە زمانی عەرەبی بنوسیت ، جونکە کاتێک کە بەکوردی دەنوسیت پیتەکانی ([b]ژ، گ، ێ، ٶ ...هتد[/b]) بەشێوەی نیشانەی پرسیار(؟) دەردەکەون، زۆریش خەریکی بووم جۆری فۆنتەکان بگۆرم بەڵام هەمان کێشەم دەبێت. بۆیە هەوڵ ئەدەم بزانم ئەم پرۆگرامەی بەڕێزتان ئاماژەتان پێ داوە تاقی بکەمەوە. ئەگەر هەر پرسیارێک یان کێشەیەکم هەبوو ئەو پێشەکی سوپاس گوزارتان دەبم ئەگەر هاوکاریم بکەن.... دووبارە سوپاسی جەنابتان و هەروەهاکاکە BrYaR_HawlerY/10
دەکەم هەربژین.