تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نۆکیا لومیا ١٠٢٠ پاشای وێنەگرتنە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

کۆمپانیای نۆکیا ڕایگەیاند کەوا کامیرای تەلەفۆنی Nokia Lumia 1020 باشترین کامیرای مۆبایلی سەردەمــە.
هەرچەندە زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان کامیرای زۆرباشیان لەخۆگرتووە، بەڵام پێدەچێت کامیرای لۆمیا ١٠٢٠ کە ٤١ مێگاپیکسلە باشترین کامیرەی ساڵ بێت.
یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی جوانی و جۆرایەتی بەرزی وێنە، ئەوەیە کە لە وێنەکەدا زۆرترین خاڵ و وردەکاری ناو وێنەکە دەربخات، ئەم کامیرایەش لەم بوارەدا زۆر سەرکەوتووە وێنەکانی لە جۆرایەتیەکی زۆر بەرزن و تا ئەم ساتە هاوتایان نییە.
نۆکیا لومیا ١٠٢٠ فلاشی کامیراکەی لە جۆری Xenon و Led نییە وەکو لە تەلەفۆنەکانی تردا هەیە، هەر لەبەر ئەوەیە وێنەکانی زۆر سروشتی و جوانن کاتێک لە تاریکی و ئەو شوێنانەی ڕوناکی کەمە وێنەی پێبیگیرێت.
ئەگەر بەراوردی ئەم وێنەیەی خوارە بکەین کە لە نێوان دوو وێنەی ئایفۆن ٥ و نۆکیا لومیا ١٠٢٠ گیراون ئەوا بە ڕوونی دەبینین کە ئەو وێنەیەی بەنۆکیا گیراوە ، وردەکاری و خاڵەکانی زیاترن لە ئایفۆن.

کێشەی هەر گەورەی ئەم تەلەفۆنە ئەوەیە کە ویندۆز ٨ فەونی لەخۆ گرتووە، ئەم سیستەمەش بە باشی کاری خۆی دەکات، بەڵام لەبەر خۆپەرستیەکانی مایکرۆسۆفت، تایبەتمەندی ئامێرەکان دەرناکەون، ئەگەر ئامێری هەر کۆمپانیایەک بن ، بۆیە هەموو تەلەفۆنەکانی ویندۆز هەمان کاردەکەن، هەرچەند کۆمپانیاکانیشیان جیاوازبن.
جیاوازیەکی تری تەلەفۆنەکانی ویندزۆ لە گوگڵ و ئەپڵ ئەوەیە کە گوگڵ ئەپڵ چاو لەیەکدەکەن و تەکنیکی یەک بەکاردەهێنن، بەڵام مایکرۆسۆفت بەشێوازی خۆی کاردەکات بۆیە تەلەفۆنەکانی ویندۆز جیاوازترن لە بەکارهێناندا، ئەمەش هەندێک کەس حەزی لێدەکات و هەندێک پێچەوانەکەی.

Nokia Lumai 1020
لە ڕوی دیزاینەوە زۆر جوانە، بەڵام بەداخەوە قەباخەکەی پلاستیکە لەجێگەی ئەلەمنیۆم.
مۆنیتۆرەکەی زۆر زۆر ڕوناک و باشە
لەڕووی ڕەنگکاڵە (Multimedia): لەم بوارەدا واتە بواری وێنەو ڤیدیۆ، تا ئەم ساتە ڕکابەری نییە.
خێرایی: پاتریەکەی بەرگەی دوو ڕۆژ دەگرێت، بەمەرجێک زۆر لە پرۆگرامەکانی لە پشتەوە کار نەکەن.
تۆزێک ئەستور و قورسە و کێشەکەی ١٥٨ گرامە.
مۆنییۆر ٤،٥ ئینج جۆری ئامۆلید
چارەسەرکەر ١،٥ گیگاهێرتز
ڕام: ٢ گ. ب
بیرگە: ٣٢ گ . ب
کامیرای پێشەوە: ١،٢ م . ب وە کامیرای پشتەوە ٤٢ م . ب
نرخی نۆکیا لومیا ١٠٢٠ بە پێی وڵاتان دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی نرخیان بەرزە.







بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت
پرسیارێک
ئەم جۆرى مۆبایلە کامێراکەى ٤١ مێگاپێکسل بێت ئەى کامێراى وەک نیکۆن و کانون کە تاکو ئێستا ٢٤ مێگا پێکسل زیاتر نیە ئەگەر هەڵە نەبم
ئایە کامێراى مۆبایل و کامێراى تر جیاوازیان هەیە لە ڕووى کوالیتى

دەستت خۆش کاک زەند بۆ ئەم بابەتە هەرچەنە نۆکیا بە بۆچوونی من گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی لەم سەردەمەدا ئاستەمە

بە ئیزنی کاک زەند
کاک @kurdm84 ڕاستە بەڵام کامێراکانی وەکو نیکۆن و کانۆن و سۆنی پشت بە لینز دەبەستن ئەگەر لینز نەبوایە ئەوانیش ئەو بەهایەیان نەدەبوو. بۆ کوالیتیش هەر هەمان وەڵامە.

زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ بۆچوونەکانتان!
کاکە ڕاستە پیکسەل ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ گەورەکردنەوەی وێنە، بەڵام کامیراکانی کانون و نیکۆن بەراورد ناکرێت لە گەڵ مۆبایل، چونکە ئەگەر بێتو شارەزاییت لە وێنەگرتن هەبێت، بە ئاوتۆ وێنە نەگریت، ئەوا هەرگیز کامیرای مۆبایل و کامیراکانی تر، ناتوانن ئەوجۆرە وێنانەمان بۆ بگرن.
خاڵێکیتر خێرایی، کاتێک تۆ وێنەیەک بە مۆبایل دەگریت، لە یەک بۆ دوو چرکە دەخایەنێت، بەمەش ئەو دەموچاوەی کە بزەی لەسەر بوو، دەگۆرێت و فریای ناکەوی، بەڵام کامیرای SLR خێراییەکەی بەراورد ناکرێت.
وینەگرتن لە تاریکی SLR ، کامیرای مۆبایل هەرگیز هەمان وێنەمان بۆ ناگرێت.
Zoom لەمەشدا جیاوازیان زۆرە.
کاک دیلان هیچ شتێک ئاستەم نییە، ئەگەر بە پلان و کاری بۆ بکەیت و کۆڵ نەدەیت، بەڵام نۆکیا دەستبەرداری وین فۆن نابێت، ئەمەیە کێشەکە.
لینز ئەوە کاک دیلان وەڵامی داناوە.

لەوەیە کەلکیان لە Triluminos Display Technology وەرگرتبێت، چونکە بۆ هەر ڕەنگێک نزیکی ١٠ ڕەنگ دانراوە، واتە بەگوێرەی تۆخی ڕەنگەکە ڕێژەکەی بەرز دەبتەوە، لەوەیە لە مەسافەکی ملیمی چووارگۆشەیی تەنها ڕەنگی سوور ١٠ جۆر ڕەنگی سوور لەخۆی بگرێت.
ئەم تەکنەلۆژیایەی لە جۆرێک لە TV Sony W905 بەدیدەکرێت، بەڵام ئێستاش ئەم دیمەنەت پێ نابەخشێت وەکی پلاسمای Panasonic ZT60 & VT60، خۆی گەر مەسەلە burn-in plasma نەهاتبا پێش، ئەگینا لەمێژ بوو شاشەی مۆبایل لە ٢٠٠٦ شاشەیەکی خەیالی دەبوو لە جوانی دەڕبڕین، هەرچەندە Orbit Pixel کەمێک چارەی کرد، بەڵام چارەسەرەکی موسەکینانە (پاڕاسێت) بوو.

دەست خۆش کاکە زەندی گیان.

slaw barezan sabarat ba jmaray mega u zoom bo nmuna agar mobelek 12 mega peksl bet u kamerayakesh 12 mega peksl awa aw 12 megayay mobelaka wak danka nokek waya away kamerakash wak prtqalek atwann bam shewa leky bdan pliksly mobel qat nagata kamera har chanek bet