تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاپێک بۆ قوتابیان و پیشەگەرانی جیۆلۆجی - بەلاش

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیای میدلاند ڤالی، یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە دنیای GIS سیستمی زانیاری جوگرافیدا [url=http://www.mve.com/software]چەند بەستە پرۆگرامێکیان هەیە[/url]. وەک لە جێگایەکی تردا ئاماژەی پێکرابوو یەکێ لە و تایبەتمەندیانەی وا ئەکات مۆبایلە سەردەمیەکان بە "هۆشمەند" یان "زیرەک" بناسرێن توانای زانینی شوێنی خۆیانە (ئاشکرایە لەڕێگای مانگە دەستکردەکان و سیستمی GPS یاخود "سیستمی جیهانی شوێن دیاریکردنەوە"). جگە لەوەش ئەم ئامێرانە (ئاندرۆید، ئایفۆن، ویندۆز مۆبایل و بلاکبێر و ئەوانی دیش) زۆرێکیان چەندین "[url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=chip]چیپ[/url]/پارچە"ی تریان تێدایە کە کاری جیاواز ئەنجام ئەدەن.
یەکێ لەم پارچانە بە کە بە [url=http://www.memscentral.com/Secondlayer/mems_motion_sensor_perspectives-1.htm]MEMS[/url] ناسراون پارچەی میکانیکین کە دیجیتایز کراون و تێکەڵ ئەبن بە دنیای چارەسەرکردن (processing) یان کۆدکردن پارچەیەکە بە ناوی [url=https://en.wikipedia.org/wiki/Gyroscope]جایرۆسکۆپ[/url] (بەداخەوە جارێ بابەتی ویکی کوردی نیە). جایرۆ چیە؟ وشەکە بە یۆنانی واتە "بازنە، خولانەوە" دێت و لە بیرۆکەی سادە و یاری سەردەمی منداڵی هەندێکمان "مزراح"ی خۆشەویستەوە هاتوە. بە سوڕانەوەی مزراح بە دەوری خۆیدا لەبەر یاسای "inertia" (لە ویکی سۆرانی نوسراوە "سرەوتن") فیزیا ئەکرێ ئەم خولانەوەیە سێ جۆر گۆشەی [url=http://mathworld.wolfram.com/EulerAngles.html][color=#007ba9]پلەکانی جوڵەی ئازاد[/color][/url] دیاری بکات.
ئێستا دێینە سەر ئەوەی بڵێین، خوێندکار و پیشەگەرانی جیۆلۆجی کارێکی زۆریان هەیە بەوەی ئەو سێ جۆر گۆشەیە تۆمار بکەن تا بزانن بەردێک لە جێگایەکدا بە چی ڕوویەک (orientation نەک direction) دا کەوتوە کە ئەمە ناسراوە بە تۆمارکردنی strike and dip (کە خەریکی بە کوردی کردنیان نابم و بابەتەکە زیاتر بۆ شارەزایان و قوتابیانی ئەو بوارە نوسراوە).
ئەنجا ئێستا ئەتوانین بڵێین ئەم ئاپەی میدلاند ڤالی یەکەم هەوڵی کۆمپانیا گەورەکانی بواری GIS ە کە کارێکی لەم جۆرە بەخۆڕایی بخەنە بەردەست قوتابیان/خوێندکاران و هەروەها پیشەگەرانی بواری جیۆلۆجیەوە. هەوڵەکانی پێشوو یان کۆمپانیا بچوک/[url=https://itunes.apple.com/gb/app/strike-and-dip/id335517528?mt=8]کەسی[/url]/ یان بە پارە کە ئاپەکان ئەفرۆشران بە خەڵکی یاخوود زیاتر لە ڕوی [url=https://itunes.apple.com/en/app/arcgis/id379687930?mt=8]نەخشە[/url] (گەورە کۆمپانیای ESRI) و [url=https://www.bgs.ac.uk/igeology/]نەخشەسازیەوە[/url] (ئاپی بەناوبانگی iGeology2D و iGeology3D) بوون کە دیسان بەکەڵکی "تۆمارکردنی داتا" بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران (چ فێرخواز چ پیشەگەر) نە ئەهات. هەرچەند [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.rockgecko.dips&hl=en]RockLogger[/url] بەڕاستی ڕێچکەی شکاندوە و ئاشکراش بوو بۆشاییەک هەیەو هەقە یەم زەبەلاحانە پڕی بکەنەوە نەک خەڵکی تر.
وە هەروەها هەندێک لە مامۆستایان و فێرکەرانی ئەم بوارە [url=http://blog.geolsoc.org.uk/2013/03/08/turning-smart-phones-into-student-smart-phones/#comment-2408]هێشتا باوەڕیان[/url] وایە ئامرازە کۆنەکانیان جێگای متمانەی زیاترە. هەرچەند گەورەترین و یەکێ لە کۆنترین (ئەگەر کۆنترین نەبێت) دەزگای جیۆلۆجی دنیا "BGS" بە تەواوی [url=http://nora.nerc.ac.uk/8434/]وازیان لە دەفتەر و قەڵەم و قیبلەنما هێناوە[/url] و بە تەواوی پیشەگەرەکانیان پشت بە مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەم پارچانەی ناویان ئەبەستن.
بە دڵنیای ئەم ئاپە لە هەموو جێگایەکی دنیا ئەکرێ بەکار بهێنرێت هەرچەند لەم وەشانەدا نەخشەکە لە وەشانی "ئایفۆن"دا پشت بە نەخشەکانی ئەپڵ ئەبەستێت، دڵنیام لە ئاندۆریدا پشت بە گوگڵ ئەبەستێت.
[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.mve.fieldmove.clino]لینکی ئاندرۆ[/url]ید
[url=https://itunes.apple.com/us/app/fieldmove-clino/id647463813?mt=8#]لینکی ئای ئۆ ئێس[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هیوا!
ئەو لینکەی "جوڵەی پلەکەنای ئازاد" م گۆڕی، زۆربەی لینکەکانی ویکی لێرە دانانرێت، کۆدەکەشم کردە HTML هەر چاک نەبوو، گۆڕیم بە سەرچاوەیەکی تر، ئەگەر ئەرک نەبێت تەماشایەکی بکە، بزانە هەمان زانیاری تێدایە؟