Latex
بەریزان
هیچ بەرنامەیەکی لاتیکس هەیە کە پشتیوانی لە زمانی کوردی بکات ؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک ڕێبین
دنیای TeX هەندێ ماندووکەرە. arabtex پاکجێکی فەرمیە بۆ عەرەبی کە هەستم کرد نابێ کێشەی هەبێت لەگەڵ کوردی. چۆن ئیسپاتی بکەین؟ بۆ ماک چەن شتێکم تاقی کردەوە هەموی خۆی لە کوردی لا ئەدات بەڵام دیار بوو کۆمپایلەری pdfLatex لە هەموی باشترە، BasicTexی ماکم داگرت وتی پاکجەکەم لانیە و منیش MacTex داناگرم چونکە ۲گب. چار؟
https://www.sharelatex.com [url=https://www.sharelatex.com/user/subscription/plans]بەڕاستی پرۆژەیەکی[/url] نازدارە هەر جگە لە کوردیەکەشی. چووم، هەژماریکم لەبەر جەنابت دروست کرد. تێکستێکی کوردیم نوسی. تا ڕادەیەک بە فۆنتی بنەڕەت خراپ نیە. دڵنیام شارەزاتر لە من بەبەکارهێنانی درۆید"ەکانی گوگڵ لەوەیە تێکستەکە زۆر لەوە جوانتریش دەرکەوێت بەڵام لەوەی پاشکۆکە باشتر نەکرا بۆم و کاتی زیاتر ئەوێت.
تەنها تۆزێک ئەبێ دڵت فراوان بێت و لەجیاتی
[code]
\begin{kurdtext}
[/code]
بنوسە :)
[code]
\begin{arabtext}
[/code]
ئەمەش کۆدی نوسینەکە گەر حەزکەی تاقی بکەیتەوە

کاکە ڕێبین. ئەبێ جیای بکەیتەوە کە ئایا ئەتەوێ هاوکێشەکە لاتینی (چەپ بۆ ڕاست) بەڵام پیتەکان کوردی/عەرەبی بن یان ئەتەوێ هاوکێشەکان هەموی (ڕاست بۆ جەپ) بن. تەنها شتێک دەستم کەوتبێ بۆت ئەمە بەڵام بەڕاستی کاتم نیە بزانم ئایا لە sharelatex ئەکرێ بەکار بهێنرێت یان نا. ئەو شارەزایە نیم لە تێک و لایتەک.
http://tex.stackexchange.com/a/21082
ڕێزم
کاکە ڕێبین ئەگەر سەردانی ئێرەت کردەوە تکایە google docs تاقی بکەرەوە..من ئەمەم پێ نوسی. ئەزانم هەموو شتێک ناکات بەڵام لەوە ئەچێت کارەکانی تۆ جێ بەجێ بکات.

Now open source
[url=https://www.sharelatex.com/blog/2014/02/21/sharelatex-is-now-open-source.html#.Uwhh3HggHCQ]https://www.sharelatex.com/blog/2014/02/21/sharelatex-is-now-open-source.html#.Uwhh3HggHCQ[/url]