تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆرسی بەلاش لە باشترین زانکۆکانی دنیا لە نێت

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ئەگەر لای هەندێکمان نمونەی فێربوونی سەرهێڵی وەک زانکۆی "Open University" یان "Online Education" هێشتا سەخت بێت بۆ هەرسکردن ئەوا دوای پرۆژەی [url=https://www.edx.org/]edXی[/url] (هارڤارد+ ئێم ئای تی کە ئێستا کۆمەڵێ زانکۆی تریشی لەخۆ گرتوە) وە coursera ی زانکۆ بەناو بانگەکانی ئەمەریکا ئەمساڵ بۆ یەکەمجار زانکۆ بەریتانیەکانیش کەوتنە خۆیان و بە هاوکاری "Open University" (زانکۆی کراوە) ۲٠ زانکۆی بەریتانی پرۆژەیەکیان لەژێر کۆمپانیای [url=https://www.futurelearn.com/]FutureLearn[/url] (فێربونی داهاتوو)یان دەست پێ کرد.
پرۆژەکە نەک هەر ئاسانکاری فێربوونە بۆ هەموان، بەڵکوو بەلاشە، لە کاتێکدا کۆرسێکی کۆمپیوتەر لە زانکۆی لیدس بۆ خوێندکارێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نزیک [url=http://www.leeds.ac.uk/info/20019/international/137/your_finances]۱٦،۲٠٠[/url] پاوەن واتە نزیک [url=https://www.google.co.uk/search?q=16200+pounds+in+dollars&oq=1620&sourceid=chrome&ie=UTF-8]26,000[/url] دۆلار ئەکات.
[url=https://www.coursera.org/course/hci]نمونە: کۆرسی HCI هەڵسوکەوتی مرۆڤ و کۆمپیوتەر لە زانکۆی ستانفۆرد. یەکێ لە پرسیارە دووبارەکان ( کۆرسەکە بایی چەندە؟) وەڵامەکەی: هیچ، بەلاش[/url]
[url=https://www.futurelearn.com/courses/begin-programming]نمونە: سەرەتای پرۆگرامکردن- دروستکردنی یەکەم یاری مۆبایل. بەرواری دەستپێکردن ۲۸/۱٠/۲٠۱۳ زانکۆی ڕێدینگ[/url]
[url=https://www.edx.org/course/harvard-university/cs50x/introduction-computer-science/1022]نمونە: سەرەتایەک لە زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی هارڤارد (بڕوانامەشی لەگەڵە) ۱/۱/۲٠۱٤[/url]
[url=https://www.coursera.org/course/pharm101]نمونە: بنەماکانی فارما - زانکۆی پێنسیلڤەینیا - کۆلێژی پزیشکی[/url] (بەرواری دەستپێکردن دیار نیە)
بە مانایەکی تر، هەندێ "فێرکاری - tutorial" ئەبێ خواحافیزی بکەن و هەندێ مامۆستا و زانکۆی وڵاتە خەوتوەکانیش سیخورمەیەکیان بەر ئەکەوێت. بەڵام بە ڕای من مامۆستاکانیان زیاتر سودی لێ وەر ئەگرن تا خوێندکارەکان. وە بۆ کۆمەڵگای ئێمە بە تایبەتی چونکە زمانەکەی ئێمە جارێ پیتەکانی جێگیر نەبوە تا بگات بەوەی هەڵبژاردەی زمانی کوردیش لە تەنیشت زمانەکانی پرۆژەی Coursera دانرایە.
هەرچۆنێک بێت هەنگاوێکی دروستە تا ئەو کوڕ و کچە هەژارانەی ناتوانن بچنە زانکۆ بچنە زانکۆ!

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هیوا، خۆم قەید کرد بۆ دوو کۆرس :)

هەر بژی کاک هیوا، بەڕاستی هەواڵیکی بەسوودە، بەڵام نازانم مەرجیان هەیە بۆ ئەم کۆرسانە، ئەگەر هەیانە چین، هیچ زانیاریت هەیە؟

کاکە زەندی ئەوەندەی بەندە ئاگادارە مەرجی نیە، کۆرسەکە ئاگادارت ئەکات کە پێشمەرجی زانستی کۆرسەکە چیە. بەڵام زانیاریەکانم تەواو سنوردارە لەم ڕوەوە.

دەستت خۆش کاک هیوا گیان وەڵا شتێکی زۆر باشە

سڵاو زۆر دەستخۆشیتان لێئەکەم بۆ ئەم هەواڵە بەرێزان ئایا لینکی ئەم نموونەیە راستە چوونکە زۆر گەرام هیچ شتێکم لەم بارەیە نە دۆزیەوە ئەگەر بتوانن لینکی راستەو خۆمان بۆ دابنین زۆر سووپاستان ئەکەین دووبارە دەستان خۆش بێت.
[url=https://www.futurelearn.com/partners/university-of-reading]نمونە: سەرەتایەک لە زانستی کۆمپیوتەر - زانکۆی هارڤارد (بڕوانامەشی لەگەڵە) ۱/۱/۲٠۱٤[/url]

کاکە [url=http://kurditgroup.org/u/rebino]Rebino[/url]
سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەکەت. ببورن
https://www.edx.org/course/harvard-university/cs50x/introduction-computer-science/1022
ئەوە لینکە ڕاستەکەیە. بابەتەکەم چاک کرد.