تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت ئامێری گەڕانی بینگ - نوێ دەکاتەوە

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

مایکرۆسۆفت ئامێری گەڕانی خۆی [url=http://www.bing.com](bing.com)[/url] نوێ کردەوە، هەم لۆگۆ و هەمیش ڕووکارەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لە ڕووی تەکنیکیشەوە، بەهۆی بوونی پابەندی (function) پەرەی سفر (Page Zero) کاری دۆزینەوەی پەڕەکان باشتر دەبێت. هاوکات لە کاتی نووسینی وشەی خواستراودا، بینگ چەند هەڵبژاردەیەک دەخاتە بەردەست کە هاوکاری بکا لە خێراتر کردنی پێدانی دەق و دۆزینەوەدا.
لە لێداونێکیدا ڕیپشەر (Lawrence Ripsher) بەڕێوەبەری گشتی بینگ، لە بلاگی (Bing-blog) دا دەڵێ: "ناوبەستە نوێیەکەی بینگ بەشێوەیەکە کە هەمیشە ئەنجامەکانی گەڕان بەجوانی ڕێکدەخات، لەسەر مۆبایل بێ یا کۆمپیوتەری کەسی و هەرشێوە ئامێرێکی ترەوە."

شایەنی باسە، بینگ بەم گۆڕینکاریە نوێیە، لە کاتی گەڕانیدا زانیاری وردتریش پێشکەش دەکات، هاوشێوەی گووگل کاتێک کە دەنووسیت ([url=http://www.bing.com/search?q=erbil+weather&qs=n&form=QBRE&filt=all&pq=erbil+weather&sc=1-13&sp=-1&sk=]Erbil weather[/url]) ئەمیش لیستەی پلەی گەرما و کەشی ڕۆژانی داهاتووش نیشان ئەدات..

گۆڕینکاریەکان بەشێنەیی لەسەر ڕاژەکارەکانی مایکرۆسۆفت جێگیر دەکرێن و پێدەچێت چەند ڕۆژێک بخایەنێت تا هەموو وڵاتان ئەو گوڕینانە ببینن.

بۆچوونەکان

مایکرۆسۆفت ئێستا بەره بەره هەنگاو دەنێت ئەویش بەکڕینی سکایپ و نۆکیا گۆڕانکارییەکانی ویندۆز ، دوور نییه لە شەڕی ساردی سامسۆنگ و ئەپڵ - مایکڕۆسۆفت سوود مەندی گەورە بێت له داهاتوو دا