تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئینتەرنێت و بەکارهێنانی مۆبایل هەرزان دەبێت.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

[b]کۆمیسۆنی ئەوروپا لەهەنگاوێکی میژوویی و گرنگدا دەیانەوێت ژمارەیەک باجی سەر بەکارهێنانی تەلەفۆنەدەستیەکان لابەرن.[/b]
[b]نیلی کرەوس[/b] کە قۆمیسەرێکی دیجیتالی وڵاتە ئەوروپیەکانە لەگەڵ کۆمیسۆن، پرۆژەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە خستەبەردەست، بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی و گەیاندن، بەپێی پلانەدریژخایەنەکانی ناوبراو، نرخی Roaming لادەبرێت و خزمەتگوزاریەکی هاوبەش بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێکدەخرێت.
[b]کرەوس [/b]دەیەوێت هەموو ئەو باجانە لابەرێت کە لەسەر میوانەکان دادەنرێت، واتە کاتێک گەشتێک دەکەیت یا بە وڵاتانی ئەوروپا یا هەر وڵاتیکی تری جیهاندا تێدەپەرێت، ئەگەر ئینتەرنێت بەکاربهێنیت یا تێل بکەیت، تەنانەت تێلیشت بۆ بێت، ئەوا باجێکی زۆرت دێتە سەر، [b]خاتو کرەوس[/b] لە [color=#000000]پلانەکەیدا ئەم باجانە بە پێوسیت نازانێت دەیەوێت لایانبەرێت، چونکە زۆرجار بەکارهێنەر هەبووە هەزاران دۆلار باجی بۆ هاتۆتەوە، دوای ئەوەی کە لە گەشتەکەی گەڕاوەتەوە، خەرجیەکانی بۆ هاتۆتەوە.[/color]
[color=#000000]سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەوروپا[b] یۆسێ مانوێل بەڕۆسۆ [/b]وتی، ئەم هەنگاوە زۆر گرنە بۆ پێشکەوتنی ئارەزووە ستراتجیەکان و ئابووریەکانی وڵاتانی ئەوروپا.[/color]
[color=#000000]هەروەها ئەم گۆڕانکاریانە بوارێکی فراوانتر دەدات بە کۆمپانیاکانی پەیوەندی گەیاندن کە لە وڵاتانی ئەوروپادا پرۆژەکانیان فراوانتر بکەن و ئەو بەربەستە یاساییانە لادەچن کە لەئێستادا ڕێگرن، بەڵام کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن دژی ئەم پلانەن، چونکە ئەو بڕەقازانجەی کە ساڵانە دەستیان دەکەوێت دەگاتە نزیکەی ٧ ملیارد یۆرۆ.[/color]
[color=#000000]ئەم پرۆژەیە نێردراوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا و هەر ٢٨ وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ پەسەندکردنی ، دوای ئەوە بەدڵنیایەوە وڵاتانی تریش دەبێت ئەم باجانە لابەرن.[/color]
[color=#000000]
[/color]
[color=#000000]
[/color]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زاندی، من گەیشتوومە ئەو باوەڕەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکان زۆر جیاوازە و زەوقێکی ترە وەک لە مۆبایل، ماوەی پێشوو من هەر بە مۆبایل دەهاتمە سەرهێڵ، بەڕاستی ناتوانی بێیت لە وێبگەڕەکەت بۆ زانیاری و یان چالاکی و بەشداری بگەڕێی، جا نەخواستە نووسینی بابەتێک/هەواڵێک، موستەحیل نییە، دەکرێت. بەڵام ڕشکت هەڵدێ و پەنجەت سڕ دەبێ! زیاتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مۆبایل گونجاوترن یان هەر نەرمەواڵەکانی خۆی.

بژین.

شتێکی مەعقولە، بەلام زەبەلاحەکان لەسەر ئەوە ڕازی ئەبن؟ دەیان کۆمپانیای بچووکیش هەن لەو نێوانەدا دەبێ دەرگاکانیان دابخەن!.
کاک زەندی پێش چەند مانگێک باجەکانیان زۆر داشکاند، بۆ ئێمەی بەکاربەر، گرفتمان لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانەی ئەوروپای هاوباش ئەوەیە کە دەبێ ئەو گرێبەستە کۆنەت هەڵبوەشێنیتەوە و دانەیەکی نوێیان لەگەڵدا ببەستی تا ئەو کرێیانە بدەیت کە پەرلەمانی ئەوروپا سەپاندویەتی.

کاک هەڵٶی کورد، منیش هاوڕام لەگەڵتا، بەڵام بۆ چات و کاری بانک و هەندێک ئیشوکاری تر، خراپ نییە، بۆ نمونە تۆ لە شەمەنەفەردا یا لە پاسدای بۆ ڕیگەیەکی دوور و زۆر شتی تر، بەڵام ڕاستە وەکو لاپتۆپ و PC نیە.
کاک ئاراس، پێموایە یەکێتی ئەروپا پەسەندی دەکات، ڕاستە لەلایەکەوە خەڵکانیک بێکار دەبن، بەڵام سنوری کارکردنی کۆمپانیاکان فراوانتر دەبێت، هەروەها ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، مۆبایل سەدقاتی ئەمڕۆ زیاتر دەبێت، ئەوەش هەر قازانجە بۆیان.
کاتی وا هەبووە ٥ سەعات ترانزێتم هەبووە، ئەگەر تۆزیک هەرزان بوایە هەموو کاتەکەم بەتەلەفۆن و چاتکردن ئەبردە سەر.
سوپاس بۆ بۆچوونەکانتان

کاک زەندی ئەمە 4 ساڵە باسی لێدەکرێت، نازانم کەی جێبەجێدەکرێت، مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، وایە زۆر گران دەکەوێت، ساڵی ڕابوردو بەئۆتۆمۆبێل چەند وڵاتێکی ئەوروپی گەڕام، لەهەر وڵاتەی چەند مێگابایتێکم دەکڕی، بەکورتی پارەی بەشداربونی دوو مانگم دا بە چەند مێگابیتێک! خەڵکێکیش هەن لەنەشارەزایی خۆیان دەکەونە تۆڕی ئەم کۆمپانیانەوە، هاوڕێیەکم فاکتورەیەکی 23 هەزار کرۆنی بۆهاتەوە دوای سەردانێکی تورکیا! بە قسەی خۆی هەر لایکێکی فەیسبوک 100 دۆلار لەسەری کەوتبوو....