تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

NSA بەبەرگی گووگڵەوە سیخوڕی کردووە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەپێی مالپەڕی[url=http://www.motherjones.com/politics/2013/09/flying-pig-nsa-impersonates-google] Mother Jones[/url] کە ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی بڵاوکردۆتەوە، دەزگای چاوەدێری ئەمریکایی NSA لە ڕێگەی تەکنیکێکی هاککردنەوە کاری سیخوڕی لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامداوە بەناوی گوگڵەوە.
ئەم هاککردنە پێی دەوترێت "Man in the Middle" یا (MITM)، واتە دەستگەیشتن بەو زانیاریانەی لە نێوان ڕاوتەرەکان و ئینتەرنێت بەشێوەی نهێنی دەنێردرێن وەکو گوگڵ و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تر بەکاریدەهێنن.
جێگەی باسە NSA ە (National Security Agency) هەستاوە بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو زانیاریانە کە بەشێوەی نهێنیکراو دەگوێزرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەکو فلتەرێک چۆتە نێوان گوگڵ و ڕاوتەرەکانەوە بۆ خوێندنەوەی زانیاریەکان، پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندى
(ڕێگەی تەکنیکێکی هاککردنەوە کاری سیخوڕی لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامداوە بەناوی گوگڵەوە) وەلا تێنەگەیشتم
یانى ئەم دەزگایە Security گوگلى بەزاندەوە و کارى سیخورى ئەنجامدەدات بەبێ ئەوەى گوگل ئاگەدار بێ
یان ئەم کارە سیخورییە بە هاوکارى گوگل ئەنجام دەدات

دەست خۆش .
ئەم سیخوڕێە کە سیخوڕی کەسی ناوەڕاستیشی پێ دەڵێن بەو جۆرەیە کە کاتێک زانیاری لە سەر کامپیوتێری بەکارهێنەرەوە ئینکریپت یا کۆد دەکرێ و دەنێردرێ بۆ سێروێر . پێش ئەوەی بگاتە سێروێر با دەست ڕاگەیشتن بە کۆدی دیکریپت کردن واتە کلیلی کردنەوەی کۆدی SSL دەتوانێ زانیاریەکان سەیر کات و دووبارە کۆدیان کاتەوە و بیانێرێتەوە بۆ سێروێری مەبەست بۆیە کەسیش هەست پێ ناکا هاک کراوە .
پێرار ساڵیش حکومەتی ئێران کارێکی لەو جۆرەی لەگەڵ بەکارهێنەرانی ئێرانی جیمایل کرد.

زۆر سوپاس هاوڕێیان!
کاکە لاوەند بەرێز کورد داتا، وەڵامی تەواوی داناوە.
ئەو زانیاریانەی لەنێوان ڕاوتەرەکان یا کۆمپیوتەرەکان و سێرڤەرەکاندایە نهێنی دەکرێن بۆ ئەوەی کەسێک دەستیشی پێبگات، نەتوانێت سودیان لێوەربگرێت، بەڵام NSA لەو نێوانەدا توانیویانە ئەو کۆدانە بشکێنن و زانیاریەکان کۆبکەنەوە لای خۆیان، ئەمەش سیخوڕی کردنە.