تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بۆیەکەمینجار ئەپڵ دوو ئایفۆنی نوێی بەیەکەوە دەرکرد!

لاوەند

لاوەند

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

ئەمشەو یان ئەمڕۆ بە کاتی کالیفۆرنیا، ١٠ی ئەیلوول، کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ، لەکۆنگرەی تایبەت بەخۆیدا هەڵسا بە دەرکردنی دوو نەوەی نوێی ئایفۆن بەناوەکانی iPhone 5s و iPhone 5c کە پێشتر مێدیاکان ڕایانگەیاندبوو یەکێک لەم ناوانە نێوی نەوەی نوێی ئایفۆن دەبێت بەڵام ئەمشەو ئەپڵ هەردووکی بەیەکجار دەکرد ، لە گۆڕانکارییەکانی نوێشدا ئەپڵ بۆیەکەمینجار خزمەتگوزاری پاراستنی پەنجەمۆری بەکارهێنا کە بووە هۆی سەرنج ڕاکێشانی ئامادەبووانی کۆنگرەکە وە ئەمجارەیان ئەپڵ ئایفۆنی ڕەنگاوتر کرد بەوەی ئایفۆن 5c بە پێنج ڕەنگی جیا وە ئایفۆنی 5s بە سێ ڕەنگ کە ئەمجارەیان ئایفۆنی بەڕەنگی Gold کەپێشتر لەلایەن کۆمپانیای نافەرمییەوە چێککدەکرا و بەنرخی گرانتر لەوانی دیکە دەفرۆشرا ، هاوکات گۆڕانکاری لە خێراییش کرا کە ئایفۆنی ٥س دوو هێندەی ئایفۆن ٥ خێراترە واش بڕیارە لە ١٣ی ئەیلوول ڕێگە بە بەکارهێنەران بدرێت لەماڵپەڕی فەرمی داواکاری پێشکێش بکرێت و لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولیش یەکەم ئایفۆن بفرۆشرێت لە چەند وڵاتێک تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ەش ئەم ئایفۆنانە دەگەن بە ١٠٠ وڵاتی دیکە

بۆچوونەکان

دەستخۆش، ئەمجارەش ئایفۆن هەلی گوژمێکی باشی هەیە بۆ باز هەڵدان بەسەر سامسۆنگدا

دەست خۆش، لەروی جۆرایەتی و تۆکمەییەوە خەڵکی زۆر سەرسام کردووە ئەپڵ، من بەس بە یەک شتی سەرسامم ئەو بە تەنیا خۆیەتی لەو هەموو کێبرکێیەدا.

سپاس ، هەر ئەوەندە بزانن سبەی سامسۆنگ بە ۱۰ ڕەنگ ملەوەنی ئەکا!

دەست خۆش کاک لاوەند
ئەدى ئەبێ کەى smart whtch ەکەى بوەشێنێت

کاک ئەحمەد بەرهەمەکانی ئەپڵ و ڕکابەرانی تا کۆنگرەکانیان دیارنیه

دەستخۆش کاک لاوەند!
ڕەنگاوڕەنگ کردن موڵکی ئەپڵ نییە، ئەپڵە کە چاوی لە سامۆسۆنگ و نۆکیا کردووە، سامسۆنگ لە کۆنەوە تەلەفۆنی شین و و سوری هەبوو، پێش سمارت.
پێشەکەوتن و کرداری نوێ لەبەردەم سامسۆنگدا وەستانی نییە، چاوەڕێ بن.......

"ئەمجارەش ئایفۆن لە ئاستی چاوەڕوانییەکان نەبوو"، ئەمە قسەی زۆرێک لە هەڵسەنگێنەرەکانی ئەو بوارەیە، جارێ بۆ ئەو تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆرەکە، خەڵکی ئەمریکا بە تایبەتی کێشەیەکی زۆریان لەگەڵ باوەڕبوون بە حکومەتە دەربارەی زانیاری تاکەکەسی، ئێستاش دەڵێن ئەو تایبەتمەندییە زیاتر بۆ دەستکەوتنی پەنجەمۆری زۆرترین کەسە، کامێرا هەر ٨ مێگاپێکسڵە جگە لە زیادکردنی details ـی زیاتر. ئەوەی گەوهەرەکەی پێبوو Steve Jobs ـی ڕەحمەتی بوو، ئەوانی تر فت.
هەر بۆ بەرچاوڕوونی سەیرێکی ئەوانە بکەن:
http://www.youtube.com/watch?v=GpH4hrV38J0
http://www.youtube.com/watch?v=1sIWez9HAbA

بژین.