پرسیارێک لەسەر وایەرلێس
من لە ئەڵمانیا خەتى Alice هەیە ئەمەوێت وایەرلێسەکەى ئیش پێ بکەم و بە مابایلەکەم بچمە خەت
وایەرلێسەکەم کارپێ کردووە بەڵام ئەو ژمارەیەى لە پشتى مۆدیۆمەکەم نوسراوە کە دەینوسم دەڵێت هەڵە
کێشەکە ئەوەیە زمانەکەى ئەڵمانیە و خۆشم باش ئەڵمانى نازانم
ئەمە وێنەى مۆدیۆمەکەمە لە جۆرى Alice 4421
وێنەیەکى لە گۆگڵ دەستم کەوت ئایە دەتوانم بکەم بە ئینگلیزى


- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
زۆر سازدان هەیە لەسەر ئەو ئامێرە دەبێت تەماشای بکەیت:
- ئایا وایەرلێسەکە شارراوەتەوە؟
- ئایا وا دانروە کە تەنها یەک ئامێر بەکاری بهێنێ؟
- ئایا وا ساز دراوە کە لە ڕێی ناسراوە فیزیاییەکەی ئامێرەکەوە بڕیار بدا... و هیتر
ئەو شوێنە هێڵی گەرمیان هەیە، بە ئەلمان زانێک بڵێ قسەیان لەگەڵ بکا و لای خۆیانەوە تەماشای دەکەن و سازی ئەدەن.
سەرکەوتوو بن
بە براوسەرێک بچۆ سەر بەشی سازدانەکەی لە ڕێی ناونیشانی alice.box
ناو و پاسۆردی داوا کرد ئەوە هی پشتەکەی بدە. ئەگەر کتێبی بەکارهێنانەکەیت لا نیە، فەرموو
https://static.dsl.o2online.de/selfcare/content/staticcontentblob/kundencenter/18900410/2012-01-11-20-13-48/data/Handbuch_Alice_WLAN_4421.pdf
لەویا لە لاپەرە ١٧ەوە باسی دەکات.
هەرلەویا گۆڕینی پاسۆرد دەبینیتەوە..