تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت نۆکیای کڕی

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ڕۆیشتنی باڵمەر زۆر بە خێرایی نەبوو . گرووپی رێدمۆند لە هەواڵێکی فەرمی گوتیان کە: نۆکیا بە نرخی زۆرتر لە ٧ مڵیار بە مایکرۆسۆفت فرۆشرا. مایکرۆسۆفت ٥ ملیار بۆ تەلەفۆنی هۆشمەند وە١٨ر٢ ملیار بۆ پەتەنتەکانی نۆکیا خەرج دەکات. بەرێوە بەرانی مایکرۆسۆفت لە هەوالێک گوتیان: " ئیتر کاتی ئەوە هاتووە وەرزی نوێ نۆکیا دەست پێبکات...." .
ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ ویندۆز فۆنی ٨ بۆ ئەوەی کە باشتر دەتوانێت لە سەر چاوەکانی پڕی مایکرۆسۆفت کەڵک وەربگرێت لە سەر تەلەفۆنی نۆکیا.ئەڵبەت ئەم بازرگانیە پاش قەبووڵ کردن لە لایەن سەرمایەدارانی مایکرۆسۆفت لە سەرەتای ساڵێ ٢٠١٤ دەست بە تێکڵاو بوون دەکەن بە واتەیێک ) نۆکیا + مایکرۆسۆفت).
پێتان وایە پاش ئەم کڕینە چی دێت لە سەر جیهانی تەکنۆلۆژیا ؟ ئایا دیسان لاسایی کردنی مایکرۆسۆفت لە سەر گووگلە ؟ یان بەرهەمێکی نوێ بۆ داهاتوو ؟

بۆچوونەکان

دەستخۆش، پێم وایە ئەم کڕینە بۆ بازاڕی مایکرۆسۆفت درەنگە. بێگومان بەو هەلومەرجی کڕینەی کە بڵاوکراوەتەوە گۆڕین ڕوودەدات لە بازاڕدا، ئەوانەی بە بەرهەمی مایکرۆسۆفت ڕاهاتوون قازانج لە داهاتووی ویندۆزی مۆبایل وەردەگرن.

مایکرۆسۆفت دەیەوێت بازاڕى وبندۆز 8 بەرزبکاتەوە . دەبێت چاوەڕێێ ساڵى نوێ بکەین بۆ بەرهەم و کارى نوێی نۆکیاى مایکرۆسۆفت

کاتێک سکایپی بە ٨ مڵیار کڕی براستی نۆکیا کەمی کرد ! ئەڵبەت ئەم داماوەش هەر دەچوو بە قوڕا !بەڵام زانیبوویان کە سکایپ لەدڵی خەڵکە، ناویان نەگۆری ! بەڵام نۆکیا چی ؟ئەمن بۆ خۆم ٦٢٢٠ نۆکیام هەیە ! جار واهەیە ئەڵێت کاکە بۆ لەکۆڵم نابیتەوە. نزیکەی ٦ بار لە ٢ مەتری پەرەشی کردووە بەڵام هەر کار دەکات. بەم کڕینە مایکرۆسۆفت زانی کە سوورفەیسەکەی، ویندۆز فۆنەکەی هەر کەم کاری لە سەر کراوە. مەگەر ئەوە تایبەتمەندی لە ناو تۆڕ بۆ بەرهەمەکانی داهاتووی فۆن و تات و لاپتۆپ زۆر بکات.ئەمەن هەر چاوەڕوانم کە مایکرۆسۆفت هەم فۆنی تایبەت و هەم تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی بۆ خۆی بێت ئەمە رۆژەکەی.
[b]بۆ زانیاری :[/b]
نۆکیا چەند بەشی ماوە کە گەرەکیەتی لە سەری کار بکات :
بەشی ڕایەڵە کە لەگەڵ زیمێنس بوو کەم کاری کرت و باش سوودی لێوەرگرت وە بەتەواوی کڕێ.
بەشی [url=http://www.engadget.com/2013/09/02/whats-next-for-nokia-here-maps-network-infrastructure/]here maps[/url] کە گەرەکیەتی بۆ نەخشەی ئامێرەکان لە سەر هەور کاری لەسەر بکات .