تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

10 TB هەڵبگرە لە نێت بەخۆڕایی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/08/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

[b]کۆمپانیایەکی چینی ١٠ تیرابایت، جێگەت ئەداتێ لەنێت بە خۆڕایی[/b]
هەڵگرتنی پەڕگە لە نێت لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، پێدانی جێگەش بەخۆڕایی تا ٥٠ گیگابایت هەبووە، بەڵام ١٠ تیرابایت واتە ١٠٢٤٠ گیگابایت (10240GB) دەکات، ئەمەش لە ئێستادا ڕکابەری نییە.
گوگڵ تا ١٦ تیرابایت بوار دەدات، بەڵام بەخۆڕایی نا، وە[url=http://www.jottacloud.com/nb/] Jotta[/url] ی نەرویجی قەبارەیەکی بێ سنوور دەفرۆشێت مانگی بە ٤٩ کرۆن (٨ دۆلار)، بەڵام کۆمپانیای[url=http://www.weiyun.com/act/10t.html?WYTAG=weiyun.portal.index] Tencent[/url] ی چینی تا ئەم ساتە ڕکابەری نییە، ئەتوانن هەرچیتان هەیە بەخۆڕایی بەرزیبکەنەوە، بەڵام پێوستە ماوەیەک تاقیبکەنەوە ئەوجار پەڕگە گرنگەکانتان لەوێ هەڵبگرن.
هیوادارم فەرمانەگەکانی حکومەتی هەرێم، ئەرشیف و فایلە کۆن و هەڵگیراوەکانیان لەجێگەیەکی وا هەڵبگرن زۆر لە ئەرشیفە کاغەزیەکانیان باشترە، چونکە ئەگەر ئاگرێک بکەوێتەوە ئەوا پاڵپشتیشیان (Backup) نییە و هەموو ئەرشیفەکانیان لەناو دەچن.
بەپێی [url=http://thenextweb.com/asia/2013/08/30/forget-1tb-chinas-tencent-is-giving-away-10tb-worth-of-free-cloud-storage/]The Next Web[/url] لە سەرەتادا ٥٠٠ گیگابیتەوە بۆ ٢ تیرابایت دەستپێ ئەکات دوای ئەوە ئەگەر ١،٥ تیرابایتت بەکارهێنا ڕێژەکە فراوان دەبێت بۆ ٣ تیرابایت، بەم شێوەیە دەتوانن تا بڕی ١٠٢٤٠ گیگابایت بەخۆڕایی بەکاربهێنن.
1024GB=1TB
[url=http://www.weiyun.com/act/10t.html?WYTAG=weiyun.portal.index]بۆ سەردانی مالپەڕە چینییەکە[/url]

بۆچوونەکان

١٠ تێرا بایت ! زۆر نایابە ، بەڵام ئەو ماڵپەڕە تەنها بە زمانی چینییە ؟
دەسخۆش کاک زەندی .

ڕاستە منیش سەرنجی ئەوەمدا پێش نووسینی بابەتەکە، بەڵام بۆ بەکارهێنانی بۆ Android, iphone, Ipad وە Windows دەبێت بەرنامەیەک یا ئاپێکیان دابگریت، ئاپەکەش ئەبێت زمانی ئینگلیزی تێدابێت.
ئەتوانی[url=http://www.weiyun.com/download.html?WYTAG=weiyun.portal.index] لــەم بەستەرەوە[/url] بۆ هەریەک لەوانە بەرنامەکەیان دابگریت، دوای ئەوە لە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە ئەبێت بە ئیمێڵک و تێپەڕوشیەک تۆماری ناوەکەت بکەیت و دەستبکەیت بە بارکردنی پەڕگەکانت.

دەست خۆش بەنرخە.

جێگای تێڕامانە نایابە بەڕاستی