تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فۆنتی نەستەعلیق

khandarash

Khandarash

بڵاوکراوەتەوە

2013/08/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

ئەم کاتەتان باش!
نزیکەی ساڵیک لەمەوبەر پەیوەندیم بە یەکێک لە بەڕێوەبرانی ئەم ماڵپەڕەوە گرت و داوام لێکرد کە فۆنتی نەستەعلیق کە فۆنتێکی جوانی شکستەیە بکەنە کوردی. ئەو بەڕێزە داوای لێکردم فۆنتەکەی بۆ بنێرم. دەسبەجێ فۆنتەکەم بۆ نارد بەڵام وا نزیکەی ساڵیک بەسەر ئەوەدا دەگوزەرێت بەڵام تا ئێستا نەمزانیوە فۆنتەکە کرابێتە کوردی.
خۆی فۆنتەکە تەنیا کێشەی لەگەڵ چەند پیتێک دا هەیە کەئەمانەن ( ۆ، ێ، ڕ). ئەگینا لە نووسینی فۆۆنتەکانی دیکەدا هیچ کێشەیەکی نییە و یونیکۆدی تەواوە و کوردییەکی تەواو و پاراوی پێ دەنووسرێت. خودی پیتەکانیش لەوێدا هەن بەڵام لەجێی خۆیان نانووسرێن.
هەرکەسێک دەتوانێت و دەزانێت بائاگادارم بکاتەوە، من بۆی دەنێرم و ئەویش هەوڵ بدات و بیکاتە کوردی. لە بنەڕەتدا فۆنتەکە بۆ ئۆردوو دروست کراوە، فارسەکانیش ناوی ئێرانییان پێیەوە زیاد کردووە و بەکاری دەهێنن و لەگەڵ عەرەبیش دا کێشەی نییە. خێرخوایەکی دەوێت کێشەی ئەم سێ پیتەی بۆ چارە بکات و ناوێکی کوردیی لێ بنێت.
لەگەڵ ڕێزمدا
عەبدولواحید

دایبنێ، بزانین کامەیە؟

لە، بەستەرە دەتوانیت دایبەزێنیت
[url=http://www.fonts2u.com/irannastaliq.font]http://www.fonts2u.com/irannastaliq.font[/url]

جا ئەوە بە چی دەخوێنرێتەوە؟

پرسیارێکی جوانە!! بەڵێ بە چی دەخوێنرێتەوە؟ داواکاریی من ئەمەیە کە خێرخوایەک ئەو چوار پیتە لەگەڵ یونیکۆدی کوردی ڕێکبخات و تەواو.
ئێستا ئەم نووسینەی کە بەڕێزت بەم فۆنتە داتناوە ئەگەر پیتەکانی (ۆ، ڵ، ڕ، ێ) یان لە نێودا لاببرێت و لە شوێنی ئەوان (و، ل، ر، ی) دابنرێت هیچ کێشەیەکی نابێت و زۆریش جوان و دڵگیر دێتە بەرچاو.

خوا کەریمە!

بەڕێزم من ساڵێک پێش ئێستا ئەم فۆنتەم دەستکاری کرد زمانی کوردیشم بۆی دانا ئێستاش بێکێشە کار دەکا.ئەگەر ویستت ئەمە ئەیمەیلەکەمە پێوەندیم پێوە بکە.
Fwadseqizi@gmail.com