جنۆکە کوردەکانی گووگڵ
زۆرجار، کە پرسیارێک لە خۆت دەکەیت، شایانی ئەوەیە کەمێک بیر لە پرسیارەکەت بکەیتەوە و لێیبکۆڵیتەوە. یەکێک لەو پرسیارانەش ئایا بۆ وەرگێڕی گووگڵ بۆ زمانی کوردی ئامادە نییە.
وەرن با بەیەکەوە کە مێک بیری لێبکەینەوە.
پرسیار: ئایا ئەم وەرگێڕەی گووگڵ چۆن کاردەکات؟
بە بەکارهێنانی چەند ئەلۆگاریتمێکی دیاریکراو و بە پشت بەستن بە چەند زمانێک. statistical machine translation
کەواتە دەبێت ژمارەیەکی زۆر لە دۆکومێنت لە ئنگلیزی یان زمانی تر کرابن بە کوردی و گووگڵیش دەبێت ئاگاداریان بێت.
- ئایا گووگڵ تیمێکی دیاریکراوی هەیە بۆ وەرگێڕان؟
نەخێر
- ئایا گووگڵ جنۆکەیان بەکرێ گرتووە؟
نەخێر
کەواتە بەرئەوەی دەست بکەیت بە 'کتابنا کتابکم' و نووسینی عەرزوحاڵ و هیچ منەتیشمان لەسەر مەکە. دەست بکە بە وەرگێڕانی دۆکومێنت یان پەڕەکانی ویکیپێیدیا، لە Google Translator Toolkit . هەر ڕۆژێک ژمارەی ئەم وەرگێڕانانە گەیشتنە ئاستێکی گونجاو ئەوا وەرگێڕی گووگڵ بۆ زمانی کوردیش ئامادە دەبێت.
لەهەمان کاتدا هەموو ئەو وەرگێڕانانەی دیکتیۆ دەکرێت ڕاستەوخۆ باربکرێنە ئەم ئامرازەی گووگڵ و کارئاسانییەکی زۆر دەکات.
دیارە منیش وەک تۆ، لە وڵاتی یەکچاوان، پاشام.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بەراستی بە تایبەتە ! هەر بژیت
لە خۆتەوە خۆت توڕە کردوە، جامێ ئاوی سارد.
یەک مەتر ڕیش بە کڵپەی چەرخێک ئەسوتێت.
پێویست ناکا هەر تاکێک دێتە ئێرە خەریکی تێ گەیاندنی بین. ئێمە دایم نانمان نەبوەو پیازمان کڕیوە نە تازەو نە بەمزوانەش لە ناو ئەچێت.
ئەم ئیشەم لە هەمووی پێ گرنگترە ئەگەر بکرێت بەڵام من تێناگەم لەمە : ویکیپێذیا چی دەکا و چۆن دەگوازرێتەوە بۆ گووگڵ و گووگڵ چۆن گواستنەوە دەکات؟
بژین.
بەس شتێ تر هەیە ئەویش ئەوەیە لە کاتی ئەگەر بتەوێ وەرگێڕان بکەی بەس Kurdish ی تیایە ، ئایا ئەمە نابێت کێشە لەگەڵ کرمانجی ؟
بژین،
کاک بەردەقانی نازانم من چ کارێکم کردووە تۆم وا توڕە کردووە جگە لەوەی منیش وەک هەر گەنجێکی تر حەز ئەکەم کارێکی خۆبەخش بۆ وڵاتەکەم بکەم، حەز ئەکەم ئەوەش بزانیت منیش لە ژێر فشاری یەک دوو ئەندامدا ئەو کارەم کرد ئەو پرسیار و وەڵامانەی تۆ باسی ئەکەی منیش لە خۆم کردووە. خۆ شەرتیش نییە هەرچی کارێکمان کرد خێرا بڵێین فڵان کارمان کرد من ئەونەی کات هەبوبێت درێخیم نەکردووەو تا ئێستاش زیاتر لە 480 دێڕم تەنها لە (ماپ مەیکەر) وەرگێڕاوەتە سەر کوردی جگە لە کارەکانی دیکەم، هەرچۆنێک بێت من داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر هەر هەڵەیەکم کردبێت بەرامبەرتان.
جگە لە ڕێز و خۆشەویستیش هیج شتێکیترم نییە بۆتان
بەردەگیان دەستخۆش و سەرکەوتوو بی، قسەکانت زۆر جوانن، ئیتر لە کاک هیواوە هەتاکوو خوار هەموویان دەستتان خۆش و سەرکەتوو بن و بە هیوای بەرهەمی تازە و بەکەڵک. بەرە بەرە زیاد و زیاتتری بکەن و لە کۆتاییدا دەبێ بە شتێکی لە هی خەڵک جوانتر، وابزانم ئەمەش هیوای هەموومانە.
بۆ پێشەوە.
تشریب خۆشە بەنانی فڕنی ،
دەست خۆش بەردە گیان ، بەهیوام جنۆکەکان هەر دەوری کارەکان بگرن نەچنە ژوورەوە قاپ بگرن ، کاک جوتیار گیان بەخوا ئەمنیش بیرم لەوە کردۆتەوە ئایا کرمانجی خۆ زێترن لەو چەرمەی ئێمە ، ئەوەش کێشەیە ، بەلام ئەوە گرنگ نییە گرنگ کردەوەیە ئێمە بیکەین و هەولی بدەینێ . .. ! بەلام ئەوەش کاتی ئەوێ بەردە گیان و هاوڕێیان بەلام ئەوکاتەش گرنگی ئەوێ . . .
دووبارە تەمەن درێژی .
دەستخۆش، بەڕاستی کارێکی یەکجار گرنگ و پێوسیتە، برادەران لەشاری سنە ، بەتامبوون ئەم پرۆژەیە تەواوبکەن، بەڵام دوای ئەوەی کاک بەهرۆز خۆشحاڵی، ئێرانی بەجێهێشت ، پرۆژەکەش پووچەڵ بۆوە، من چەند ماگنێک لەمەوبەر قسەم لەگەڵ کاک بەهرۆز کرد، ئێستا لە باشووری کورستانە.
کەواتە هاوڕێیان بە وەکو هەنگاوی یەکەم فەرهەنگی دیکتیۆ تەوابکەین ، من وەکو ڕای خۆم پیم باش نییە، کۆمەڵێ پرۆژە بەنیوەچڵی ئەنجام بدرێن.
کاکە هەر کاتێک دەست بەتاڵ بوون رۆژی ٦ وشە وەربگێڕن زۆرە.
کاکە بەردەقانی@ ناکرێ وەەکو ڕێکلامێک ، لەتەنیشت دیکتیۆ دایبنێێت داوابکەین، لەئەندامان بۆ وەگێڕان ، وەکو بیرهێنانەوە، لەوانەیە پرۆسەکە خێراتر بکات.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
كاكە زەندی بەرێز ،تەنیا رێنمایی گەرەكە بۆ كار كردن لە گەڵ ئەو پرۆژە دەبێ كاك بردە خۆشەویست خۆی بابەتێك بنووسێت
٢ - هەر كەس لە بوارێك كە شارەزایە وەك ئایتی ، یاسا ، وەرزش ، كۆمەڵناسی ... ئاگادارمان بكات و دەستپێكات.
ئەمن [b]یاساكەی[/b] دەگرمە ئەستۆ بەو مەرجە كە بزانم چۆن كاری پێبكەم . دەی بسم ا...
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/kurdit_1.jpg[/img]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 30.03 ک.ب. |
کاک Qezwan@ دەتوانی لەم بەستەرەوە ، یەکسەر دەستبکەیت بە وەرگێڕان
[url=http://kurditgroup.org/node/13787]فــــــەرموو[/url]
کاکە بەردەقانی ، دەڵێت، ئەگەر فەرهەنگەکەی خۆمان تەواوبکەین، دەبێتە ئاسانکاری بۆ وەرگێڕی گـــــوگڵ.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
زۆر چاكە ئەمری پاشا ئەبێ بەجێ بێنین
بەڵێن بێت هەر رۆژ تا ماوەم لە بواری یاسا 29 وەشە زیاد كەم . جا خۆتان بگرن
ئەرێ هاوڕێیان ئەمە چییە کە ئینڤایت بۆم هاتووە؟
[url=http://www.causes.com/causes/640272-]http://www.causes.com/causes/640272-[/url]
ئێستا کاک سەفین یەکەمین و سەرەکیترین هەنگاو کە بنرێت چییە؟
لەگەڵ ڕێزم کاک شڤان ئەوانە هەمووی قسەی قۆڕن .
شت بە ئینڤایت و کەوس نابێتن ، ئەبێت کار بکەەەەەی تا ئەنجامت هەبێت .
بژین،
ئەمەی خوارەوەم لە [url=http://kurditgroup.org/node/14025]سەکۆ[/url]ش نووسی کە پێوەندیدارە بێرەوە:
--------------------------------------------------------------------
بێ گومان پێشتریش ئەوە باس کراوە، کاك جووتیار و کاك فەتاح، زۆر ڕاستە، پێویستمان بە ملیۆنان بەڵگەی سەرهێڵی ئەلیکترۆنی دەبێت. ئەمەش بە چاوترووکانێك بەدەست نایەت، بەڵکوو کاتێكی باشی دەوێت و ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت. ئەویش ئەگەر هەموو ئینتەرنێتوانانی کورد دڵسۆز بن و هەرکەس لەئاست خۆیەوە دەست بداتە تەختەکلیل (جاران قەڵەم) و بابەتی زانستی و سوودبەخش بنووسن و پاچڤە بکەن و سەرهێڵ بەردەستی بکەن بۆ ئەو گووگڵە کەسنەناسە. خۆ ئاشکراشە کە درەنگ لە هەرگیز باشترە، سبەی لە دوو سبەی باشترە.
لەو ڤیدیۆیەی کاك فەتاح لینکەکەی داناوە، باس لە بەڵگەنامە وەرگێراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەكات کە گووگڵ ترانسلەیت وەکوو سەرچاوە بەکاری دەهێنێت لەکاتی پاچڤەکردندا. گەلۆ ئەو بەڵگەنامانە چۆن دەست دەکەون؟ خۆ دەبێت هەموویان سەرهێڵ بەردەست بن تا گووگڵ ترانسلەیت سوودی لێوەرگرێت!!! دیسانەوە برینە هەمیشەیییەکەی کورد دەکولێتەوە، "بێدەوڵەتی"! بەڵێ، بێدەوڵەتی؛ گەر دەوڵەتێكمان بوایە، یاخود ئەو نیمچەدەوڵەتەی باشوور تۆزێك مشووری کورد و نەوەکانی داهاتووی بخواردایە و لەباتی شەڕی ناوخۆ و گەندەڵکاری، بایەخێكیشی بە زمانی کوردی لە هەموو بوارەکاندا بدایە، ئێستا ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت کە کابرا بەنەزانییەوە بچێت کاوز و کەمپینمان بۆ بکاتەوە!
هەرکەس شتێك شك دەبات، سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوا با لێرە باسی بکات، تا ئەوەی خۆی بە دڵسۆز دەزانێت، قۆڵی لێهەڵماڵێت و بەپێی توانا وەریانبگێڕێت، نەك لافی کاوزکردنەوە لێبدات و لە ئاکامیشدا سەیر دەکات کە گاڵی هێناوە نەك پەموو! هەرکەسیش توانای نووسین و داهێنانی هەیە، با بفەرموێت لە ویکیپیدیا ٢-٣ بابەتمان بۆ بنووسێت، نەك قسەی زل و بێهوودەی ناو فەیسبووك و ئینتەرنێت.
بەهیوای بەدیهاتنی ئەو خەونە خۆشە ! هەرچەند وەدرەنگیش بکەوێت، وەکوو وترا، خۆ لە هەرنەبوون باشترە.
بە ڕاستی قسەکەت جوانە ھەر بژی