بە یەک کرتە ناونیشانی ئیمەیل دروست بکە و بەکاریبهێنە بێ تێپەڕەوشە.
کاتێک خۆت تۆماردەکەی لە نێت لە شوینەکانی مەکۆ یان ماڵپەڕ یان پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکان یان هەرشوێنێک کە تۆ ناوی دەبەی، بێگومان پێویستیت بە ناونیشانێکی پۆستی ئەلکترۆنی دەبێت، هەندێک جار بەکارهێنەر هەرگیز حەز ناکات پۆستی ئەلکترۆنی تایبەتی خۆی بدات، بەتایبەتی ئەو ماڵپەڕانەی کە بەکارهێنەر متمانەی کەم پێان هەیە، وە کێشەی هەرە گەورەی زیاتری بەکارهێنەر بێزار دەبێت بە ئیمەیلی نەخوازراو (سپام).
ڕێگە چارە بۆ ئەمە، [url=http://maildrop.cc/]Maildrop[/url] کە دەتوانی ناونیشانی پۆستێکی ئەلکترۆنیت بداتێ بەپێی خوازی خۆت کە پەیوەند نابێت بە ناونیشانی ئیمەیلی تایبەتیت، وە بێ تێپەڕەوشە دەتوانی سەیری نامەی هاتوو بکەی، تەنها ناونیشانی ئیمەیلەکە واتا تەنها ناوەکە لە ماڵپەڕەی Maildrop دەنووسیت، ڕاستەوخۆ دەتباتە ناو نامەی هاتوو، بەم شێوەیە هەمیشە پێویست ناکات ناونیشانی ئیمەیلی تایبەتی خۆت بەکاربهێنیت لە نێت.
[b]بەم شێوەیە کاردەکات.[/b]
[b][/b]
دەتوانی لە ماڵپەڕی Maildrop پۆستی هاتووی هەرناوێک بدۆزیەوە بۆ نموونە username@maildrop.cc کە دەتوانی هەرکاتێک بتەوێت بەکاری بهێنیت، تۆ هارکاتێک هەر ناوێک دروست دەکەی لە ماڵپەڕەکە ڕاستەوخۆ بەشی نامەی هاتووت کە بە (inbox) ناسراوە دروست بکەی، لەم کاتەدا دەتوانی بەکاریبهێت وەک ئیمەیلێک، وە دەتوانی نامەی هاتوو بسڕیەوە، بەڵام ناتوانی وەڵام بنێریت، تەنها دەتوانی بخوێنیەوەو بسڕیەوە.
ئەم خزمەتگوزاریە باش ئیش دەکات، بەڵام ئەوەیە نامەی هاتوو بۆ گشتی کراوەیە واتە هەموو کەسێک دەتوانێت بچێتە ناو هەر ناوێک بێ ئەوەی تێپەڕەوشە بەکاربهێنیت، بەڵام دەتوانی کارێک بکەی کە کەسی تر سەردانی ئەم ناونیشانە نەکات کە تۆ پێشتر دروستت کردوە بە مەرجێک زۆر ئاسان و ناوێکی ئاشکرا نەبێت، چونکە لە کاتی دروستکردنی ناوێک لە ژێریشەوە خۆی ڕاستەوخۆ ناونیشانی پۆستێکی ئەلکترۆنی کۆدکراوە دروست دەکات، تۆ لەو کاتە دەتوانی ئەم ناونیشانە کۆدکراوەی کە لەژێرەوە دەردەکەوێت بەکاریبهێنیت لە بڕی ناوەکەی دروستکردووە، لە ژێرەوە زیاتر ڕۆنی دەکەمەوە.
[color=#000000]نموونە: ئێمە ئەم ناونیشانەمان دروستکرد [url=http://maildrop.cc/inbox/kurditgroup]kurditgroup@maildrop.cc[/url] ڕاستەوخۆ ئەم ناونیشانەشت D-1i9u6wi79uzs@maildrop.cc[/color][color=#000000] بۆ درست دەکات، گەر حەزت کرد ئەم ناوە ئاشکرایە بەکارنەهێنیت، لەم کاتە گەر تۆ ئەم ناونیشانە [/color][color=#000000]D-1i9u6wi79uzs@maildrop.cc بەکاربهێنیت لە نێت ڕاستەوخۆ ئیمەیەلەکە دەچێت بۆ kurditgroup@maildrop.cc ناچێت بۆ D-1i9u6wi79uzs@maildrop.cc هەرکەسێکیش بچێتە ناو D-1i9u6wi79uzs@maildrop.cc هیچ ئیمەیلێک نابینێت چونکە ئیمەیەلەکە ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ kurditgroup@maildrop.cc ئەمە بۆ ئەوەیە گەر ویستت ناونیشانەکە لای خەڵک بڵاو نەبێتەوە تا کەس سەردانی نەکات، لەبڕی ناونیشانی ئیمەیلە کۆدکراوەکە بەکاربهێنە، کە ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت لە هەر دروستکردنی ناونیشانێک، و[/color]ە ئەم خزمەتگووزاریە ڕێگە نادات ئیمەیلت بەدەست بگات گەر لە 100kb گەورەتربێت یان هاوپێچی لەگەڵ بێت.
کورت و کرمانجی، ئەمە زۆر باشە کاتێک لە شوێنێک خۆت تۆماردەکەی حەز ناکەی ناونیشانی ئیمەیلی خۆت بنووسیت، لەبڕی ئەمە بەکاربهێنە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون