تەختەکلیلە کوردییەکەی ئای ئۆ ئێس!!!
بۆ مانەوەی ئەپەکانت لە App Store دەبێت ساڵانە ١٠٠ یاخوود کورمانجییەکەی ٩٩ دۆلار بدەیت ، لەبەرئەوەشی لەلایەن پەرەپێدەری ئاپی kurdish writer پارەکە نەدراوە لەدوێنێوە یان لەزووترەوە ئاپەکە سڕاوەتە لە App Store جا هیوادارم لێرەوە ئاپەکە بە گۆڕانکاری زێدەتر بگەڕێتەوە و وە دەستکاری باشتیر بکرێت وەک ئەوە ئینگلیزیش بێت واتە (قوەرتی) بێت! ئەوەی کاک هیواش باشە ئەوەی هەڵەبجە لەجێگای shiftێش پەنجا لەسەر پیتەکە بنێیت و پیتی شێفت دەرچێت نموونە ع بە i دەنووسرێت کەتۆ پەنجەت لەسەر ع هەڵنەگرت پێشنیازی ح بدات بە کورتی وەک ئەوەی پێشتر پیتەکان تێکەڵ نەکرێت ، دووەمیش لەبەرئەوەی سیستەمەکە داخراوە وا باشوو ئاپەکە وێبگەڕێکی بچکۆڵانە بێت واتە بە کورتی و کورمانجی پێشتر ئاپەکە سەرکەوتوو نەبوو بەوەی دەبوایە لەبەرنامەکە بێیتە دەرێ ئینجا بە کوردی بنووسین بەڵام گەر بکرێتە وێب براوسەر لەوێ بەکوردی بنووسیت ئەوا شتێکی نایاب دەبیت! بەرحاڵ هیوادارم پێشنیازەکەم جێبەجێ کرێت :)
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە لاوەند سڵاو
۱. جوان حاڵی نەبووم کێشەی کیبۆردەکەی ناو ئاپی هەڵەبجە چی بوو؟
۲. بۆ ئەوەی کە تێکەڵکرێت لەگەڵ وێبگەڕ، بیرۆکەی Kurd Maps ئەوەیە بەڵام زۆر دڵنیا نەبووم ئەو بیرۆکەیە لای خەڵکیش هەبێت. ئاسانە وێبگەڕۆکەیەک لەبری کیبۆردەکە بخەینە ناو ئاپەکە و لە داهاتوو کیبۆردەکە جیا بکەینەوە لە ئاپەکە و جێگای Kurdish Writer بگرێتەوە.
ئەگەر کەسێک ڕێی کەوتە ئەم باتە و توانا و کاتی بۆ iOS ئەوا من کۆدەکە ئەخەمە بەردەستی
ڕێزم
تێگەشتم. دەستخۆش. دیارە کیبۆردەکانی کوردئایتی ئەو جووتەی پێچەوانەیە لە نێوان ویندۆز و ماک. بەندە شوێن ماک کەوتوە.
