تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن ئاپ دروست بکەم بۆ ویندۆز فۆن؟

Sarchia Banokay

Sarchia Banokay

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

سڵاو ... من بەکارھێنەری ویندۆز فۆنم، بەلام بۆ ئەم سیستەمە تاکو ئێستا ھیچ ئاپێکی کوردیم نەبینیوە، بێجگە لە ئاپی تۆڕی میدیایی ڕووداو کە ئەویش تایبەتە بە ھەواڵ، وەنازانم بۆچی گرنگیێکی کەمیشی پێنادەن، من لەبەرئەوەی ئەم سیستەمە بەکاردەبەم زۆر حەز دەکەم چەند ئاپێکی کوردی بۆ ئەم سیستەمە دروست بکەم یان خەڵکی دروستی بکەن، بەلام نازانم چیم پێویستە و دەبێت شارەزاییم لە چ بوارێک ھەبێت تاکو دروستیان بکەم، بۆیە سوپاستان دەکەم بۆ ڕوونکردنەوەی شتە پێویستەکان لەم بوارە بۆم، وە ئەو ئاپانەی حەزم لێیە بیان کەم وەکو (تەختەکلیل، فەرھەنگ، ئاپی وێنە وەکو وێنەی سروشت و شارەکانی کوردستان، ھتد.....)،وەئەگەر توانیم لەم بوارە شارەزایی پەیدا بکەم پشتیوان بەخوا چەند ئاپێک پێشکەشی خەلکی کوردستان دەکەم، وەئەگەر نەشم توانی ھیوادارم ئەو کەسانەی شارەزاییان ھەیە لەم بوارە ھەر نەبێت چەند ئاپێکی پێویست دروست بکەن وەکو تەختەکلیل و فەرھەنگ.

چاوێک له سەنتەری پەرەپێدانی ویندوز فۆن

http://developer.windowsphone.com/en-us/develop