تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت ١٠ هەزار تاتەبژمێر دەبەخشێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

بڕیارە مایکرۆسۆفت کۆنفرانسێک ببەستێت لە سان ئەنتۆنیۆ لە ولایەتی تەکساسی ئەمەریکا لە ٢٣/٦-٢٩/٦، بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی ١٠ هەزار تاتەبژمێری جۆری [url=http://www.teknofil.no/artikler/microsoft-surface-rt/117637]Surface RT[/url] ئامادەکردووە کە بیبەخشێت بە بەشداربووانی ئەم کۆنفرانسە.
یەکەم ١٠ هەزار کە خۆی نانووسبکات لە ڕێکخراوی [url=http://www.iste.org/about-iste] International Society for Technology in Education [/url]ە (ISTE) تاتەبژمێرێکی خەڵات دەکرێت، هەر کەس لە ئێوەش ئەگەر مەرجەکان و ئامادەییتان تێدایە دەتوانن لە مالپەڕی [url=https://wicexperience.itnint.com/RegOnline/RegLogin.aspx] wicexperience.itnint.com[/url] خۆتان تۆماربکەن ، خۆ نووسین تا ١٨/٦ کراوەیە.
ISTE پێشبینی دەکات نزیکەی ١٣ هەزارکەس بەشداری بکەن و تا ڕێژەی ١٠ هەزار کەس لە بەشداربووان، لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە تابلێتێکی جۆری Microsoft Surface RT بەخەڵات وەردەگرن.

بۆچوونەکان

وەڵا Surface ئیش کردنى خۆشە و شتێکى سپۆرتە پیاوى فەقیر هەیبێت

دیسان کاری خۆی کرد.
برالە ئەوە بۆبەناوبانگ بوون وادەکات دەشزانم ھەمووتان دەزانن.
بۆ فیژۆڵ ستۆدیۆش ھەمان کاری کرد و بەناوبانگی کرد ئیستاش لە حیقەمان نابێتەوە.

تکایە " تاتەبژمێر " چییە؟ ئەگەر ڕوونیشی کەنەوە ئەم ووشەیە چۆن داڕێژراوە ، جێگەی سوپاسە .
بەڵام لێتان ناشارمەوە ، تا ئەو کاتەی ئەزانم چییە ، ووشەیەکی زۆر زۆر ناخۆشە لەلام .

[b]كاك ئارام تاتەبژمێر واتا (تابليت , كومبيوتر لوححي, TABLET)[/b]

تاتەبژمێر ووتنەکەى نزیکە لە تاتەشۆر
دایک کە دوعا لە منداڵەکەى ئەکات ئەڵێت ئەو جلە لەسەر تاتەشۆرەکە لەبەرى بکەیت :)

تات، تاتە بەرد، تاتەشۆر، واتە پارچەیەکی تەخت، بژمێر، کۆمپیوتەر، حاسوب.
تاتە بژمێر واتە کۆمپیوتەرێک لە لەسەڕ پارچەیەکی تەخت.
وشەیەکی پڕ بەپێستی خۆیەتی.
ئینگلیزی و ئەڵمانی زمانە ئەوروپیەکانی تریش هیچ لە کوردیەکە پڕ ماناتر نین.
ترخێنە، وشیەکی خۆشە، ئەی لەچیوە هاتووە؟

دەستخۆش زۆر بە سوود بوو هەر بژیت کاک زەندی بەرێز !

جوانە

کۆنفرانسەکانی پێشووتر بە هەرزان دەیفرۆشت و بێ باج.