فۆنتی Unikurd Midya
دۆستانی ئازیز لە کوردئایتی گروپ،
مێژساڵێکە ئاگاداری پەرۆشی و دڵسۆزی گروپەکەتانم، دۆزگەردی، گەلدەستی و هەرەوەزی لە شێوازی کارکردنتاندا جێگەی پێزانین و گەشبینییە بۆ داهاتوو. دۆستانی ئازیز، ئێمە ساڵانێکە لە ڕیکخراوی کۆمەک و تۆڕی پەیوەندییەکانی خۆماندا فۆنتی Unikurd Midya مان کردۆتە ستاندارد، بەڵام گرفتێکی سەرەکیمان هەیە لەگەڵ نووسینی ژمارەکانیدا کە بە ڕێنووسی فارسی دەنوسێت و ئەمەش گرفتێکی گەورەیە بەتایبەت بۆ دۆستانی کوردستان، چونکە زۆربەی کۆمپیوتەرەکانی ئەوان بنەمای زمانەکەی عارەبییە. پرسیارەکەی ئێمەش ئەمەیە، ئایا دەکرێت لە بەرنامەی فۆنتەکەدا ئەو ژمارانە ببنە ژمارەی ئاسایی کە لە کوردیدا بەکار دەهێنرێت یاخود ئینگلیزی؟ چونکە ئێمە لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ فرەوانکردنی بەکارهێنانی کیبۆری یونیکورد وەک کیبۆردێکی ستانداردی کوردی، بۆ کاروباری فەرمیش فۆنتی Unikurd Midya زۆر لەبارە (هەڵبەت بە بۆچوونی ئێمە).
لەگەڵ ڕێزی بێسنورمان ..
کاروان عارف
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە کاروان سڵاو
دیارە بەردە دەر ناکەوێت. سوپاس بۆ هەستی جەنابتان
دیارە قسەکەت دروستە، میدیا لە فۆنتفۆرج وا نیشان ئەدات کەوا ژمارە ۵ لانی کەم بە شێوازی فارسی پێناسە کراوە.
من بۆ خۆم بۆ کاری وەرگێڕان و هەندێ کار و باری تر ژینۆ بەکار ئەهێنم، وێنەم بۆ داناویت. بەڵام کێشەیەکی تر لای بەندەوە ئەوەیە ئەسڵەن TextEditی ماکەکەی من حساب بۆ Unikurd Midya ناکات و نایبینێت تا بەراوردێکی دوو فۆنتەکە بکەم کە بزانم چۆن پێشنیارێکم بۆ کردویت
ڕێز و سڵاو
باشە کاکە هیوا ناتوانین جارێکی تر هەموو یونیکوردەکان ژمارەکانیان چاک بکەین(لە شێوەی فارسی لاببەین),؟
کاکە دانیاڵ بەخوا شارەزایی ئەوێت. ئیشی من نیە و کاتیشم نیە بۆی. جاران کە گەنج بووم تاقەتی خۆشنوسیم هەبوو :) بۆ ناکرێ بەروەڵا هەر زۆریش ئاسانە. بۆ خۆی فۆنتیش وەک هەموو نەرمەواڵەیەکی تر ئەکرێ پێشخرێت و نوێ کرێتەوە.
بەڵام من ئەڵێم ئەگەر خاوەن فۆنتەکان خۆیان نوێی بکەنەوە لەوانەیە باشتر بێت ,وە لەمەودواش یونیکوردە نوێیەکان ژمارەکانیان کوردی بێت .دەی ئیشەڵا
دەکرێ لە http://sourceforge.net/projects/fontforge/ یا http://www.fontlab.com/font-editor/typetool/download-typetool/ کەڵک وەرگری بۆ ئێدیتی فۆرمی پیت و ژمارەکان و تایبەتیان کەیەوە بە خۆت ، ئەگەر جوان و ڕێک و پێک دەرهات وەشانێکیش بنێرە بۆ کوردئایتی گروپ
سەرکەوتوو بی
زۆر سوپاس بۆ هەموان،
تکایە سەیرێکی ئەم نامەیەی هاوپێچە بکەن.
کاکە کاروان ئەگەر کوردئایتی ڕازین وە کێشە تەنها ئەو دوو ژمارەیە بێت لەوانەیە من بتوانم بیگۆڕم چوونکە کاری زۆری ناوێت !
---
ئەمەم درووستکرد :)
دەست و چاوتان خۆش کاک دانیال،
ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە زۆر ڕێک و نایابە، کێشەی ئێمە تەنها لەگەڵ ژمارە 4 و 6 دایە، گەر ژمارە 5 یش بکرێتە ڕێنوسی کوردی (بازنەیەکی هێلکەیی) زۆر باش دەبێت، گەر سەختیش بێت ئەوا کێشە نیە.
خۆزگە دۆستانی ئایتی گروپیش ئەم داوایەیهان بسەلماندایە!
دەست و دڵی هەموو لایەک خۆش و گەش
سوپاس کاکە کاروان ,
ئیشەڵا با تەواو ببێت بەشکوم زیاد بکرێت بۆ ئێرە بۆ لای یونیکوردەکانی تر لەجیاتی میدیا کۆنەکە .
-----
لەوانەنییە ئەمە کێشەی هەبێت سەیرێکی بکەن.
کاک دانیال ـی خۆشەویست،
دەست و دڵت خۆش، ئێستە تاقیم کردەوە لە کۆمپیوتەرەکەمدا زۆر ڕێکە، تەنها کەمێک جوانکاریان دەوێت کەر دەرفەت ساز ببێت. خۆزگە ژمارە 5 ـەکەشت ساز بکردبایە ئەوسا تەواو دەبوە فۆنتێکی جێگیر بۆ بەکارهێنان بێ گرفت.
سەرفراز بن ...
[url=http://kurditgroup.org/sites/default/files/Kmidya_1.zip]لەمەیا [/url]ژمارە ٥ ەکەشم کەمێک باشتر کردووە ,دەست و خەتیشم زۆر جوان نییە :)
دەست و پەنجەت خۆش کاک دانیال ـی خۆشەویست،
زۆر تایبەتە، دەست و خەت لەوە خۆشتر نابێت، خەمیشت نەبێت بەتەنها نیت! :-)
زۆر سوپاس ,:D
دۆستانی ئایتی گروپ،
کێشەکەمان چآرەسەر کرا. سوپاسێکی بێسنوور بۆ بەستێنی کوردئایتی گروپ و دەست خۆشی و پێزانینیش بۆ کاک دانیال کە دەمودەست کارەکەی بۆ ساز کردین. هەر نمونەتان زۆر بێت.
سەرفراز بن بۆ خزمەتی بواری ئایتی و زانیار لە بواری ئایتیدا
/کاروان عارف
لەخزماتتاین کاکە کاروان
سڵاو کاک دانیال گیان دەستت خۆش بێت پرسیارێکم هەبوو ئەرک نەبێت ئێستا وابزانم تۆ هیچ نەبێت تۆزێک ئاشنای کارەکە بووی ئەتوانی تۆزێک زانیاریم پیشان بدەی بۆ ئەوەی منیش هەوڵی لەگەڵ بدەم ئایا چۆن فۆنتێک دروست بکەم یاخود دەستکاری بکەم پێویستم بەچییە ؟
بە سوود وەرگرتن لە نەرمەواڵەی Illustrator بۆ ڕیک کردن و درووست کردنی فۆنتەکان سوودی ئەبێت ؟
سڵاو کاکە دیلان زۆر سوپاس,
سەرەتا ئەتوانیت لە نەرمەواڵەیەکی ئاسانی وەک [url=http://www.high-logic.com/font-editor/fontcreator.html]ئەمە(FontCreater)[/url] سوود وەربگریت بۆ درووستکردنی فۆنتەکە .
بەڵێ ئەتوانیت سوودی لێ وەربگریت وە نەک هەر ئەوە زۆری تریش وەک (فۆتۆشۆپ,پەینت.....)بەگشتی ئەتوانیت ئەو پیتەی کە درووستتکردووە لەهەر بەرنامەیەکی تر بێت وەک یەکێک لەمانە (jpg,png,pdf...زۆری تریش) پاشەکەوتیان بکەیت پاشان لەناو نەرمەواڵەی(FontCreater) هەر پیتەی لە شوێنی خۆی دا ئەنێیت و هیچ کێشەی نابێت .
هەر پرسیارێکت هەبوو لە خزمەتام.
دەستخۆش کاک دانیل. جوانە
سوپاس کاکە ئاراس.