تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

باڵۆنەکانی گووگل ئینتەنرێت دەگەیەنن بە ناوچه دوورەکان

Rawand86

Rawand86

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

لون Loon پرۆژەیەکی کۆمپانیای گووگل ـه کە پێك هاتووە لە چەند بالۆنێکی زەبەلاح بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەو ناوچانەی کە ئینتەرنێت تێیدا بونی نیە وەک دارستانەکان ، ناوچە شاخاویەکان و دوورگەکان، هەفتەی ڕابردوو گووگل ٣٠ بالۆنی چالاکردنی ئینتەرنێتی لە ناوچەی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Canterbury_Region]Canterbury[/url] ـی نیوزیلاند نارده ئاسمان وا بڕیاره ٢٠ بالۆنی تریش بنێرێته ئاسمان، ئەم بالۆنه بە هۆی با و هێزی سۆلار "رۆژی" کاردەکات وە چەند ئالگۆریتمیکی ئالۆز "خواریزم" بەکار دەهێنێت بۆ مانەوە لە بەشێکی جێگیری ئاسمان و دواتر بالۆنەکان لە بەرزایی ٢٠ کیلۆمەتر پەیوەندی دەبەستن لەگەل کۆمەڵێك ئەنتێنا کە لە زەمین داندراون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەم ناوچانه، ئەم بالۆنانە هاوشێوەی پرۆژەی [url=http://www.wired.co.uk/news/archive/2013-05/26/google-blimps]Google blimps[/url] ـه کە گووگل پێشوتر لە چەند بەشێکی ئەفریقا و ئاسیا تاقیکردەوە
گووگل دەڵێت، ئەمە گەروترین ئامانجە بۆ هێنانی ئینتەرنێت بۆ دوو-سێ یەکی جیهان کە ئینتەرنێتی نیە یان بە ئاسانی توانای بەخشینی چوونەناو ئینتەرنێتی نیە

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ڕەوەنەد بۆ تۆ و بۆ گووگڵیش بۆ ئەم خزمەتگوزارییە گرنگە.
لەم ڤیدیۆیەشدا هەر لەسەرچاوەکەی تۆ دانرابوو باسی دەکات.
[youtube]mcw6j-QWGMo[/youtube]

زۆر سوپاس کاک زەندی دەستەکانت خۆشبێت بۆ زیادکردنی ئەو ڤیدیۆیە لەوێدا بە تێرو تەسەلی باس لەم پرۆژەیە دەکرێت
بەڕاستی گووگل بەردەوام داهێنان دەکات چاوەرێی شتی گرینگتر و سەرنجراکێشتر لە گووگل دەکرێت
دووبارە دەست خۆش.

کاک رەوەند دەستخۆش ! بە وەڵاهی ئەو بەرهەمانەی گووگل کە دەیکات بە مێشکی جنۆکەش ناگات !