تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێف بی ئای و مایکرۆسۆفت هێرشێکی هاوبەش بۆ سەر هاککەران

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوانەکانی تۆڕی ئینتەرنێت و دروستکردنی دەیان ڕایەڵەی ساختە و دزینی ملیۆنەها دۆلاری هاوڵاتیان، FBI ناچارکرد کەلەگەڵ مایکرۆسۆفت بەهاوبەشی ‌هێڕشێکی بەرفراوان بکەنە سەر ئەم تۆڕە ساختانە، کە بە ئەمریکا و ئەورووپا و هەندێک وڵاتانی تردا بڵاوبوونەتەوە.
بەداخەوە ژمارەیەکی بەرچاو گرووپی تاوانکاری بڵابوونەتەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای گەورەی ئایتییەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.
[b]«Citadel»[/b] پرۆگرامێکە کە لەلایەن چەند گرووپێکەوە کە ناویانراوە "بوتنێت" دروستکراوە یەکێک بووە لەئامانجەکانی مایکرۆسۆفت و ئێف بی ئای.
ئەم مەلعونانە دەستیانگرتووە بەسەر هەزاران کۆمپیوتەردا، پاش ئەوە لەڕێگەی کیلۆگەر و ترۆجانەوە هەموو کرتەکانی بەکار‌هێنەرانیان کۆپی کردووە، زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانیان دزیوە.
بەپێی[url=http://www.microsoft.com/en-us/news/Press/2013/Jun13/06-05DCUPR.aspx] پرێس هەواڵیکی مایکرۆسۆفت[/url] نزیکەی پێنج ملیۆن بەکارهێنەر لە وڵاتەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و ئوسترالیا و هۆنکۆنگ و سەنگافورە وە هیندستان، قوربانی پرۆگرامی [b]«Citadel»[/b] ن.
ئەم تۆڕە ساختەیە بەگشتی زیاتر لە٥٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان و کۆمپانیاکانیان دزیوە، بۆیە مایکرۆسۆفت ماوەی ساڵێکە دەستی بە چالاکی کردووە دژی ئەم گرووپانە، بەڵام مایکرۆسۆفت تا هەفتەی پێشوو لەرێگەی یاساییە ڕێگەی پێنەدرابوو کە هەنگاوبنێت دژی ئەم تاوانکارانە، بۆیە لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی، مایکرۆسۆفت بە هاوکاری FBI ، پەیوەندەیەکانی نێوان ڕایەڵەی ١٤٠٠[b] «Citadel»[/b] ڕادەگرێت، دەستدەگرێت بەسەر زانیاریەکی زۆری هاککەرەکان کە وەکو بەڵگەیەک لە دژیان بەکاریدەهێنێت لە کاتی پرۆسەی دادگایی کردنیان.
[b]برادسمیث[/b]، جێگری بەرپرسی بەشی یاسایی لە مایکرۆسۆفت وتی، ئەم چالاکیانەکان بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی بەم گرووپانە دەهێنین.

بۆچوونەکان

وەک بەزمى مشک و پشیلەکەى لێ دێت

citadel وەبزانم بە قەڵای هەولێریش دەگوترێ، دەترسم هەر کورد بن ئەو گروپە!!