خەڵک فریودان
سەڵاوتان لێ بێت.
کەسێکی کورد نازانم دانیشتوی کوێیە، دەستی داوەتە کارێکی قێزەون. لە ڕێگای فەیسبووکەوە لینکێک دەنێرێ و بە کوردی دەڵێ (بۆ کوردستان بە بەلاش تەلەفۆن بکە) بۆ هەموو کەس دەینێرێ، لینکەکش پێوستی بە ئەژمار و پاسۆردە، هەر کە ئەژمارێک دەکەیتەوە یەکسەر دەست دەگرێ بەسەر فەیسبووکەکەتدا و بە ناوی تۆوە بۆ هەموو هاوڕێ و کەس و کارەکەت هەمان لینک دەنێرێتەوە، جری واش هەیە قسەی سوک و جنێوی ناشیرین دەنێرێ کەزۆر نەشیاوە، من نازانم کەسەکە بەدوای چیەوەیە، بەڵام یەکێک لەو قوربانیانە برادەرێکی منە کە فەیسبووکەکەی هاککراوە و لەو ڕێگایە دەرزنەێ جنێوی ناردووە بۆ هاوڕێکانی، ویستمان ئەژمارەکەی وەرگرینەوەو، بەڵام پاسۆرد و هەموو شتی گۆڕیەوە تەواو، بۆ تیمەکەی فەیسبووکیش نامەمان ناردووە سودی نیە؟
کەس لە ئێوە دووچاری ئەم کێشەیە بووە، یاخود زانیاریتان هەیە لەسەری؟
ئایا ڕێگای باشترتان لایە بۆ وەرگرتنەوەی ئەژمارەکە؟
چۆن بزانم خوەن ئەو لینکە کێیەوە لە کوێ دادەنیشێ؟
لە گەڵ ڕێزم
ئەو لینکەی کە دەینێرێ: [ئەگەر نازانی چۆن خۆت بپارێزی مەچۆ بۆ بەستەرەکە] www.online-mob.weebly.com
دەستکاری:هیوا
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاکە سیروان سڵاو
هەڵبەت من هیچ شارەزاییەکم لەم جۆرە فریودانەدا نیە، بەڵکە یەکێ لە هاوڕێکان بینیبێتیان، ئەو جۆرە کەسانە وەڵام نانوسن لێرە بۆیە من ئەنوسم :) بەڵام بەڕاستی دنیایەکە تەنها بە کردنەوەی بەستەرێک لە کەسێکی ترەوە، وەک کاکە نمونەکەی کاک هەردی، ئەکرێ تەواو سیستمەکەت بخەیتە ژێر دەستی کەسێکی ترەوە. بۆیە بەڕاستی گرنگە بزانین چ سیستمێک بەکار ئەهێنین. بە تایبەت لەو وڵاتە داماوەی ئێمە کە هێڵی ئای ئێس پی"یەکانمان وەک ئاوی بەلوعاکان بە خڵت و پیسیەوە ئەچێتە ناو ویندۆزە کۆن و پڕ کون و کەلەبەرەکانمان. چارە سەختە بەڕاستی
تەماشایاکی وویبلیم کرد، زۆر سەیرە لەگەڵ داوای پەیوەندی ئەڵێ ئەبیوز و نازانم سپام و شت ڕیپۆرت ئەکەی؟ زۆر سەیرە.
تکایە کرتە لەو لینکەی سەرەوە مەکەن!!!!!!
کاتێک سەردانی دەکەن، دەگەرێت لەڕێگەی ئایپی ئەدرەسەتەکەتەوە، زانیاری لە گوگڵ دەدۆزێتەوە، پاش ئەوە ناوی فەیسبووکەکەت دەدۆزێتەوە، دوای ئەوە هەوڵی هاککردنت دەدات.
دووجار هەوڵیان دا بۆ هەژمارەکەی من، بەڵام هیچیان بۆ نەکرا، ئەو گەمژەیە، هەرچی لەو بۆشاییە بنووسیت، ئەچێت، ئەوانە لەجێگەی تێپەڕووشە لێ دەدات.
من لەلایەن فەیسبووکەوە ئاگادار کرامەوە، ئێوەش دەتوانن پاراستنی FB کانتان بەهێزبکەن، ئاسانە، تەنانت ئەتوانن، وابکەن هەموو جارێک، کۆدتان بۆ بێت بە SMS.
من وامکردووە، بەهەرچی ئامێرێک بچمە ژوورەوە و جۆری OS و وێبگەڕەکەشم تۆمار دەکات، لەبەر ئەوە هەریەکەیەکی نەناسراو هەوڵ بدات، ئەوا دەزانم.
سەرکەوتوبن.
دەست خۆش کاکە زەندی بۆ زانیارییەکانت ,وەڵا من جارێک کردمەوە بۆ ئەو نموونەیە.
کاکە سیروان باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن نەکردنەوەی پۆستی ئەلیکترۆنی نەناسراوە.[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-22656289] تەماشایەکی ئەم گرتەیە نوێیە بکە[/url] کە چۆن ئەم کارە دەکرێت. ڕۆژانە هەزارەها بەکارهێنەر ڕووبەڕووی ئەم جۆرە فریودانانە دەبنەوە. وە لەو حاڵەتانەدا دەتوانیت دوو هەژمارت هەبێت هەژماری دووەمیان بەکار بێنە بۆ ئەوەی هەژماری سەرەکیت پارێزراو بێت.